جودی: ئۆجالان دەستبەرداری خەونەکانی و گەلیش دەستبەرداری ئۆجالان نابێت

حەسەن جودی نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت:" ڕێبەر ئۆجالان لە ماوەی ٢٣ ساڵ لە زیندان نەک هەر دەستبەرداری خەونەکانی نەبوو بەڵکو تێکۆشانی گەیاندە لوتکە، بۆیە گەلێش دەستبەرداری ڕێبەر ئۆجەلان نابێت"

نوسەر و چاودێری سیاسی حەسەن جودی لەبارەی ڕۆڵ و پێگەی ئۆجالان لە نێو کوردان و گەلانی جیهان و ئەو کەمپینانەی بۆ ئۆجالان دەستیپێکردوە لە جیهان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و نرخاندی گرینگی کرد.

لەسەرەتای قسەکانی ناوبراو وتی:" هەڵبەتە ڕێبەر ئاپۆ لە مێژووی مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی مێژووی گەلی کورد بۆتە تەوەرەێکی سەرەکی، پرسی سەر‌هەڵدانەوەی شۆرشی گەلی کورد، پرسی ئازادی ژن و شۆرشی ژیانەوە بۆ جارێکی تر بە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بۆیە بۆ کورد ئۆجالان وەک ڕێبەرێک، وەک شۆرشگێریک دەناسرێت، گەل خۆشەویستیەکی بێ سنوری بۆ هەیە، وێرای ئەوە ڕێبەر ئاپۆ میراتێکی گەورەی شۆرشگێر و گەنجینەیەکی گەورەی کتیب و فکری پێشکەشی گەلی کورد و مرۆڤایەتی کردوە، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەی ئەوە خۆشەویستیە زۆرەی گەل بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەبێت."

"گەلی کورد لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک لەدایکبوونی خۆی دەزانێت"

گەلی کورد لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک لەدایکبوونی خۆی دەزانێت ،  دەربارەی ئەو هۆکارە حەسەن جودی وتی:" ڕێبەر ئۆجالان لە دایکبوونی خۆی بە سێ قۆناغ لە قەڵەم دەدات.

 یەکەم: وەک هەموو مرۆڤێکی ئاسایی لە دایک و  باوکێک  لە دایک بووە، بەڵام ئەوەی واتای بەو لە دایکبوونە داوە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بێ وەچان وەک پێشەنگێک تێکۆشان دەکات و ڕێبەرایەتی دەکات لە ماوەی ئەو پەنجا ساڵەدا کە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی کردوە گەلی کورد گەلێک پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینوە، دەتوانم بڵیم لە ماوەی ئەو پەنجا ساڵەدا گەلی کورد زیاتر لە پینجسەد ساڵ پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە.

دووەم: جیاواز لەو لەدایکووبونە ئاساییە ڕێبەر ئۆجالان لە دایکوبوونی پەکەکە بە لە دایکبوونەوەی خۆی دەزانێت.

سێیەمم: لە دایکبوونی سێیەم کە ڕێبەر ئۆجالان بە جارێکی دیکە لە دایکبوونی خۆی دەزانێت ئەوە بوو کە لە ساڵانی دوای  دوو هەزار پارادیگمای ئازادی پێشکەشی گەلی کورد و گەلانی جیهان کرد.

ئەو خاڵانەی کە باسمان کرد ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە لە دایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک لە دایکبوونی هەر مرۆڤێکی ئاسایی نیە بگرە پەیوەستە بە سەر لەنوێ لە دایکبوونەی گەلێک، بۆیە گەل ئەو ڕۆژە بە  لە دایکبوونی خۆی دەزانێت.

"ئۆجالان گەلی کوردی لە لێواری مردن ڕزگار کرد "

جودی زیاتر سەرنجی ڕاكێشایە سەر خەباتی ڕێبەر ئۆجالان وتی:" ئەو  گەلی کوردی لە لێواری مردن و ئەسمیلاسۆن ڕزگار کرد، بە شێوازێک ئەگەر ڕێبەر ئۆجالان ١٠ یان ١٥ ساڵ تێکۆشانی دوابخستایە ئەگەری ئەوە هەبوو شتێک نەبا بەناوی کورد، بەتایبەتی لە باکوری کوردستان کە سیاسەتی ئینکار و تواندنەوەی لەبەرامبەر گەلی کورد بەرێوە دەچوو."

نەورۆزی ئەمساڵ بۆیە نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ

دەربارەی خاونداریکردنی گەل لە ڕێبەر ئاپۆ ئەو نوسەرە وتی:" لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوو کە ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە بە شێوازێکی بەردەوام گەل خاوەنداری لێکردوە، بە تیابەتیش خاوەنداری گەل لە ڕێبەر ئاپۆ ئەمساڵ لە نەورۆزدا بەرچاو دیاربوو، کە لە هەموو شوێنێک نەورۆز پێشکەشی ڕێبەر ئۆجالان کرا، نەورۆزی ڕێبەر ئۆجالان بە گیرسەیی بەرێوە چوو، هاوکات ڕۆژی چواری نیسان کە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە لە هەموو شوێنێک بە هەیبەت بەرێوە چوو."
"دەوڵەت ناتوانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەل داببرێت"

لە درێژە قسەکانی جودی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک  بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندی فکری و ڕوحی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەل لە یەک داببرێت، وتی:" بەڵام ناتوانن ئەوە بکەن لەبەر ئەوەی گەلی کورد هەبوونی خۆی لە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینێت، پرسی چارەسەری گەلی کورد لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین، بۆیە گەل پێ وایە دەست بردن  بۆ ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها هێڵی سورە بگرە هێڵی خوێنە، ئەگەر دەست ببرێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکاتە گۆمی خوێن.

"کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"

هاوکات  جودی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو کەمپینەی کە بە ناوەی( کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە) لە ئاستی نێودەوڵەتی دەستی پێکردوە و ناوبراو بە کەمپینێکی ستراتیژی نێودەوڵەتی بە ناو کرد و وتی: ئەگەر گەل تیكۆشانی خۆی چر بکاتەوە و دەتوانین هەوڵەکان باشتر بکرێن ئەو دەتوانین هەنگاوی باش بهاوین، چونکە ئەو کەمپینە کارێکی ئاسایی نیە بەڵکوو یەکێکە لە هەنگاوە ستراتیژیەکانی گەلی کورد دەتوانین بەو ستراتیژیە ئەمساڵ بکەینە ساڵت ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، چونکە چارەسەری پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێبەر لە زیندان دەستبەرداری تێکۆشان و خەونەکانی خۆی نەبوو، بۆیە گەلیش دەستبەرداری ئەو نابێت.

"ڕێبەر ئۆجالان وڵامە بۆ گێژاوەکانی سیستەم"

دەربارەی هۆکاری ئەوەی گەلانی دیکە بە شداری تێکۆشان و خەباتی پەکەکە و گەلی کورد دەبن و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و پێشەنگایەتی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن حەسەن جودی وتی: سیستەمی جیهانی لە قەیرانێکی قوڵدایە ناتوانی بگاتە چارەسەری، بۆیە گەلانی جیهان و بە تایبەتیش فەیلەسوفەکان لە لێگەرێندان و بۆ ئەو قەیرانە. لە ئەنجامیشدا فکری ڕێبەر ئاپۆ بە چارەسەری دەزانن بۆ ئەوەی گێژاوەی کە سیستەم توشی جیهانی کردوە .بە واتێکی تر ڕێبەر ئۆجالان بە فریادڕەسی خۆیان دەزانن.

"دەبێت کۆتایی بەو تاوانە نێودەوەڵتیە لە دژی ڕێبەر بهێنرێت"

لە کۆتایی قسەکانی ناوبراو وتی: دەبێت بە زووترین کات کۆتای بە تاوانە نێو دەوڵەتیە بێت کە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چونکە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ تاوانێکی نێو دەوڵەتی بوو زۆربەری وڵاتانی ناوچەکە و ئەورپا و زل هێزان تێدا بە شداربوون، بۆیە ئیستا کاتی ئەوە هاتوە مرۆڤایەتی ئەو پەڵە ڕەشە لە ناوچەوانی خۆی لابدات و ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەی ئازاد بکەن.

ف.ق