جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵ لە شەنگال پیرۆز دەکرێت

جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵ لە داوێنی چیای شەنگال پیرۆز دەکرێت و کۆمیتەی ئامادەکاریش بەرنامەکانی ڕاگەیاند.

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە داوێنی چیای شەنگال، جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵ، بە جۆشەوە لەلایەن ئێزدییەکانەوە پیرۆز دەکرێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری جەژنەکە لەگەڵ پیرۆزبایی، بەرنامەکانی ئەو جەژنەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٤ی نیسان لە داوێنێ چیای شەنگال لە گەلیی کەرسێ، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و گروپی میوزیک، جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی بە ئاهەنگێک پیرۆز دەکرێت.

بە گوێرەی کۆمیتەکە، عوسمان فارس، هونەرمەند باران، سیپان خەلات، گروپی شەهید سەرحەد و گروپی شەنگ و ئاری، لە ئاهەنگەکەدا، بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.

ف.ق