کاڵکان: کەس ناتوانێت ئەم سەرهەڵدانی ئازادییە بوەستێنێت

ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان ڕایگەیاند، مەزنترین و بەهێزترین نەورۆزی هەموو سەردەمەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دەدرێت و وتی: " گرنگ نییە کێ چی دەکات با بیکات، هەرچەندە هێرش دەکەن با بیکەن، ئەمە ئیرادەی گەلی کوردە بۆ ئازادی. ناتوانن بیوەستێ

هەڵسەنگاندنی دوران کاڵکان

دوران کاڵکان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مێدیا هەبەردا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد.

سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاوی ئاراستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەردەوامە، واتە هیچ دۆخێکی نوێ نەگۆڕاوە، سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بەردەست نییە، هیچ گۆڕانکارییەک نابینرێت. تێکۆشان بەردەوامە.لەم دواییانەدا هەوڵدانی دکتۆرەکان دروست بوو، هۆشداری درا، لەسەر تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ و شەرت و مەرجەکانی ئیمرالیی سەرەنج خرایە سەر دۆخی تایبەتی ئەوێ ئەگەر درەنگش بووبێت دیسان گرنگی خۆی هەبوو، دەبت پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە داواکاری هاوشێوە بکرێت، تێکۆشانی یاسایی بە شێوازی جیاوازی بەکاربهێنرێت. ئەمە گرنگە. چونکە هەموو شتێک ڕوونە بە تێکۆشان بەدی دێت، دۆخی ئێستا دەگۆڕێت بۆیە تێکۆشان گرنگە، پێشهاتە گرنگەکان لەسەر تێکۆشان زۆرە."

کاڵکان ئاماژەی بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کرد کە لە 10ی تشرینی یەکەمەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و ڕایگەیاند، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە هەموو بوارێکدا ڕێزی لێدەگیرێت، وەک ئاستی بەرزی قۆناغی دووەم وایە.

کاڵکان ئاماژەی بەوەشدا: "پرۆسەی نەورۆز قۆناغەکە دەباتە ئاستێکی بەرزتر، لەڕاستیدا هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتی لە قۆناغی دووەمدا خەریکە بەرفراوان دەبێت. ڕوونە دەگاتە ئاستێک کە تەنانەت لەو کردەوە جەماوەرییانە گەورەتر دەبێت کە تا ئێستا بەڕێوەچوون."

'لە ڕۆژانی سەرەتای نەورۆزدا ملیۆنان کەس بەشداریان کرد'

سەبارەت بە ئاهەنگەکانی نەورۆز، کاڵکان سەرەتا پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان، گەنجان، دۆستان، کرێکار و زەحمەتکێشان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو ئەو کەسانە خواست کە لە ساڵی نوێی نەورۆزدا تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکەن.

دوران کاڵکان وتی: "ئێمە ئەمساڵ بە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازیمان لە نەورۆز کرد، لە هەموو بوارێکدا ئەوە دەردەبڕین، ئێمە بە نەورۆزی ڕێبەر رمانگەیاند. بە نەورۆزی ئازادی پێناسەمان کرد، وەک نەورۆزی ئازادی و سەرکەوتن بە دروشمەوە  دەستی پێکرد. بەڕاستی تەنانەت لە ڕۆژانی دەستپێکدا بە ملیۆنان کەس لە سەرەتاوە بەشداری مەراسیمەکان بوون، لە کوردستان، باکوری کوردستان، بەشێک لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، لە دەرەوە، لە ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا، ملیۆنان کەس هاتنە مەیدانەکانی نەورۆز، وا دیارە لە ڕۆژانی نەورۆزدا بە دەیان ملیۆن کەس بێنە مەیدانەکان و نەورۆز پیرۆز بکەن، مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بە دڵنیاییەوە بڵێت، چونکە هێشتا جەماوەر دەستی بە جووڵە نەکردووە، بۆ نموونە ئامەد هەر هێشتا ماوە، ئەڵمانیا هەروەها، ڕۆژئاوا هێشتا دەستی پێنەکردووە. ڕۆژهەڵات، مەهاباد هێشتا دەستی پێنەکردووە، بە بەرفراوانی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا گەل بەشداری دەکەن، بە واتایەکی تر سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، گەلی ڕۆژهەڵات لە مەیدانەکانی نەورۆزدا بە هێز و بە شێوەیەکی بەرفراوانتر داواکارییەکانیان بۆ ئازادی پیشان دەدەن لەم نەورۆزەدا. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمە لە نەورۆزدا دەگاتە لۆتکە. یەکەم هەنگاوەکان نراوە، ملیۆنان کەس هاتوونەتە مەیدانەکان. لە نەورۆزدا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس. دەکرێت بگاتە ٣٠-٤٠ ملیۆن کەس. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت وەها بەراوەردی بکات. نەورۆز گەورەترین، شکۆترین، بەهێزترین بەشداریی، بە جۆش و خرۆشترین، هیوابەخشترین دێتە ئاراوە.

کاڵکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نەورۆزە هاوکاتە لەگەڵ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، "بۆیە هەڵمەتی نێودەوڵەتیمان بۆ ئازادی، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، و نەورۆزیش ئێستا گەیشتووتە ئاستێکی بەرز، بەمشێوەیە بەردەوامە، نەک هەر قۆناغی دووەم نابێت، بەڵکو دەگاتە ئاستێکی زۆر بەرز، ئەمەش هەم خاوەندارییە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەم لە دەربڕینی داواکارییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هەم لە لایەن جەماوەرییەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوە دەچێت. پێکەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ملیۆنان کەس لەم ئاستەدا، بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوونەتە ئەم ئاستە، ئەمەیە گەلی کوردە، ژن، گەنج، کرێکار و زەحمەتکێش، گەلانی دەوروبەر، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، مرۆڤایەتی هەمووی، بە یەکێتییەکی نێودەوڵەتی خاوەندارییان لە حەقیقەتی ڕێبەر کرد.، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی وەهادایە. ئیتر دەتوانرێت بگوترێت؛ کەس ناتوانێت ئەم هەستانەوەیە ڕابوەستێنێت. کەس ناتوانێت ڕێگری لەم ڕێپێوانە بکات.

گەلی کورد و بندەستان لەگەڵ دۆستەکانیان بڕیاریان داوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن. لە مەیدانەکانی نەورۆزدا ئەمە نیشان دەدەن و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. ئەو ئەنجامە بەدەست دەهێنن. تا ئەنجام بەدەست نەهێنیت ڕاناوەستێ. بۆیە تێکۆشانی نێودەوڵەتیمان لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووتە بەرزترین ئاست و هەم سەرکەوتنی خۆی نیشاندا. ئەوان نیشانیاندا کە سەرکەوتن بەدەست دەکەوێت."

کاڵکان وتی: "کێ چی دەکات بابیکات، چەندە هێرش دەکات با بیکات، ئەم ئیرادەی ئازادیی گەلی کورد، ژنان و گەنجان، تەواوی مرۆڤایەتی و گەلانی بندەست، ناتوانن ڕایبگرن و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت."

'بە پڕکردنەوەی گۆڕەپانەکان هەڵوێست و ئیرادە پیشان بدەن'

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە جارێکی دیکە پیرۆزبایی نەورۆزی لە هەموو لایەک کرد و بانگەوازی کرد: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت چالاکییەکانی نەورۆز لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەبچن. وتی: "بانگەوازێکی تایبەتم بۆ گەلی باکووری کوردستانە. لە مەیدانی ئامەد یەکبگرن؛داوا لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەم کە نەورۆز لە ئەڵمانیا بکەنە گەورەترین نەورۆزی ئەم سەردەمە، داوا لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و باشوور دەکەم ژن، منداڵ، پیر، گەنج، هەمووان مەیدانەکانی نەورۆز پڕ بکەنەوە، هەڵوێست و ئیرادە نیشان بدەن."

'لە زاپەوە شکستیان هێنا، بە شوێن ڕێگای دەرچووندا دەگەڕێن'

کاڵکان سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ دانوستانەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە عێراق و ئامادەکارییەکان بۆ شەڕ وتی: "دوبارە چوونەوە بەغدا، پێدەچێت جارێکی دیکە ڕاوێژ بکەنەوە، تەیب ئەردۆغان لە مانگی نیساندا جارێکی دیکە دەچێتە بەغدا". . هێرشێکی سەربازی نوێ دەبێت، میدیاکانی تورکیا گفتوگۆ دەکەن، لە کوێ هێرش دەکەن، دەوترێت هێرش دەکەنە سەر فڵان شوێن و فڵان ناوچە، زۆر شت دەوترێت.

فەرماندەیی ئێمە لە فەرمانگەی بڕیاردانی ناوەندی لێدوانێکی دا. بەڕای من بەسە، پێویست ناکات هیچی زیاتر زیاد بکرێت. بەڵام چەند شتێک لە پێوەندی لەگەڵ هەموو ئەو باسانەدا دەتوانین بگوترێ. سەرەتا ئامادەکارییەک دەکەن. دەیانەوێت بیکەن بە شەڕی دەروونی. چوون بۆ فڵان شوێن، لەگەڵ فڵان و فڵان کۆبوونەوە، لە فڵان شوێن پشتیوانیان وەرگرت. بەڵام کەس ناڵێت بۆچی ئەم دەوڵەتە ئەوەندە پێویستی بە هەمووانە ؟ بۆچی ئەم دۆخە ڕوویداوە؟ ئایا ئەمە گەشەسەندنە یان قەیرانە، نیشانەی لەناوچوونە؟ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، ئیدارەی تەیب ئەردۆغان لە ئەنجامی گورزەکانی گەریلادا کەوتووتە ناو ئەم دۆخەوە. تێکۆشانی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، ئەوانی خستۆتە ئەم دۆخەوە. تێکۆشانی هەڤاڵانمان ئەوانی خستۆتە ئەم دۆخەوە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەو هەوڵدانانەی گەیشتە لێواری داڕمان. ئیتر ناتوانێت بوونی هەبێت. ناتوانن پاشەکشە بکەن، ناتوانن بەرەو پێشەوەش بچن. ئێمە وتمان; لە زاپ گیریان خواردووە، کەوتوونە گۆماوەو بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن. هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لەم گێژاوە دەربچن. ئەم گەڕانە هەمووی بەبۆنەی ئەوەو هەیە. پێویستە سەرەتا ئەمە ببینرێت. نابێت وەکوو لێهاتوویی ئەوان سەیر بکرێت. ئەمەش دەرئەنجامی شکستەکانی ئەوانە.

لەسەر ئەم بنەمایە لە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ کەڵک وەردەگرێت. هەندێک پشتگیرییان لە ناتۆ و ئەمریکا وەرگرت. بەس نەبوو، تا ئێستاش باوەڕ ناکەن. دەچنە ئەوروپا، دەچنە ئەمریکا. بەڕاستی پشتگیری بکەن یان نا، ئەمە بەس نییە. ئێستا ڕوو لە ئێران دەکەن. ئەوان دەیانەوێت عێراق و یەکێتی بە هەمان شێوە بکێشنە ناو ئەم یارییەوە. ئەمریکا، ناتۆ، پەدەکە پشتیوانیان دەکەن. بە واتایەکی تر لەگەڵ هەموو ئەمانەدا داوایان لێدەکەن دژی گەریلا بوەستینەوە، چۆن لە ناوچوونمان دوابخەین و بمێنینەوە. ئەمەش وەک پاشەکشەیەک وەهایە.

بێگومان ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن، بەڵام ئەم ئامادەکارییە لە دەرئەنجامی دۆخێکی شکستخواردوو و پڕ لە کێشە و گرفتی خۆیانەوە سەرچاوە دەگرێت. بە هیوای ئەوەیە هەمووان یارمەتی بدەن. باشە دەرکەوت کە بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەتوانن دەستی هەر کەسێک ماچ بکەن. دەڵێن ئێمە لەگەڵ فڵان شوێن قسەمان کرد، یەکترمان بینی، فڵان کار کرا. کاتێ دەبینین بە ڕوونی دیارە کە عەقڵیەت و سیاسەتی دوژمنایەتی گەلی کورد بە سیستمی ستەمکاری فاشیستی گەیشتووتە چ دۆخێک. هیچ شوێنێک نییە داواکارییان لێ نەکردبێت، شوێنێک نەماوە خۆیان بەبازاڕ نەکردبێ، داوای هێز و هاوکاریی و پشتیوانییان نەکردبێت. کەس نەماوە دژی کورد، دژی پەکەکە، کە لەگەڵیان ڕێک نەکەوێت. ئەوەندە دەترسن، ئەوەندە بێچارە ماون. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرایە.

بەڕاستی شتی دیکەی سەرنجڕاکێش ڕوودەدەن. زۆر شت وترا، بە تایبەت لە لایەنی پەدەکەکەوە، بەڵام دەکرێ ئەمەیش بگوترێ. نێچیرڤان بارزانی لە فڵان شوێن کۆدەبێتەوە. بەم دواییە بۆ کۆبوونەوەیەک چووە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەکاندا پێشتر ئاڵایان دانابوو، ئەمجارەیان لە پاڵ دەستی ئاڵای دەوڵەتی تورک دانرابوو، لەگەڵ تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە. نە عێراق و نە حکوومەتی هەولێر هیچ ناڕەزایەتییەکیان نیشان نەدا. ئایا نێچیرڤان بارزانی بەرپرسی عێراقە؟ ئایا وەک بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە کۆبوونەوە. بە واتایەکی تر بەرپرسێکە، بەرپرسێکی دەوڵەتی عێراق نییە، سەرۆک حکوومەتی هەولێرە و ئاڵایەکیان هەیە، ئاڵای هەرێمی کوردستان، ئاڵای عێراق جیایە. وەک ئەوەی کارمەندی دەوڵەتی تورک بێت، لەگەڵ هەندێک کەس بە ئاڵای دەوڵەتی تورکیاوە کۆدەبێتەوە. نە وەک بەرپرسێکی دیپلۆماسی. هەروەها لە دۆخێکی هاوشێوەدان. نازانن چی بکەن، لە کوێ، لەگەڵ کێ قسە دەکەن.

'ئامادەکاریی گەورەتر دەکەین'

لە لایەکی ترەوە دەتوانین بڵێین. بەڵێ شەڕ هەیە. دیکتاتۆر تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی لە هیچ هەوڵێک بۆ کوشتنی کورد ناگەڕێنەوە. هەموو دەرفەتەکانی تورکیا کۆدەکەنەوە. مەبەستم ئەوەیە هەموو هەوڵێک دەدەن، هێرش دەکەن. ئێمە ئەمە دەزانین و تێدەگەین. بەڵام لێرەدا دەمەوێت ئەمە بڵێم. واتە تەنها ئەوان نین کە ئامادەکاری دەکەن. ئێمەش لە هەموو حاڵەتێکدا هۆشیارین، ناوەستین. ئامادەکاریش دەکەین. ئێمە لایەنێکی شەڕین. ئەنجامی شەڕەکەش لەوێ دیارە. ڕاستییەکان لەوێ دەردەکەون. کەس ناتوانێت نکۆڵی بکات. ئامادەکاری زیاتر دەکەین. ئێمە بە شێوەیەکی بەربڵاو، بە شێوەیەکی بەهێز، لەسەر ئەساسی سەرکەوتنی شەڕ، لەسەر بنەمای تێکشکاندنی هەموو هێرشەکان ئامادەکاری دەکەین. ئێمە گەیشتوینەتە ئەو ئاستە. فەرماندەیی ئێمە لە بڕیاری ناوەندی ڕوونی کردەوە و وتی: "خاوەن زانیاری زۆرین، ئامادەکاریمان هەیە" ئەگەر هێرشەکە بەڕەو ئاستێکی بەرفراوانتر بڕوات، ئێمە بەرخۆدانمان دەگەیەنینە ئاستێکی بەرزتر. ئەمە ڕاستیەکەیە. بۆیە دەوتوانین وا بڵێین: با کۆمەڵگاکەمان زۆر گرنگی بە شەڕی دەروونی نەدات. شەڕێکی دەروونی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. نابێت خەڵک بە بانگەشانە فریو بدرێن. پێویستە گەل وریا بن. دوژمنێکە لە دژی ئێمە شەڕ دەکات فاشیست و ئاژاوەگێڕە، پیاوکوژە، دوژمنی کوردە. دەیەوێت ئیرادەی کوردایەتی لەناو ببات. ئاماژەیان بەوەکردووە، دەیانەوێت ڕووبەری ٤٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە عێراق و سوریاوە دروست بکەن. ڕووبەرێک کە لە سەدا ٦٠ دەیەوێت لە عێراق وەربگرێت. ئێمە هێزێکی وامان هەیە لە دژی داگیرکاری تورک تیکۆشان بکەین. ڕاستە دەتوانێت هێرش بکات. پاشان وڵامی چی دەبێت؟ خۆمان بۆ بەرخۆدان، تێکۆشان ئامادە کردووە. با گەلەکەمان، کۆمەڵگا ئامادەکاری هەموو شتێک بکەن. ئێمە لە شەڕداین، بە شەڕ سەردەکەوین. ئەم شەڕە بەردەوامە، بەردەوام دەبێت هەتا ئاستی تێکۆشانی گەلەکەمان. دەبێت ژیانمان بەپێی مەرجەکانی شەڕ  بگونجێنین."

دوران کاڵکان سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق لەم کاتەدا، وتی: "راستیی پەکەکە بەرچاوە، بە تایبەت بۆ عێراقیەکان لە دژی داعش بەرگری لە کەرامەتی عێراق کرد، بەرگری لە شەنگال کرد، بەرگریی لە مەخموور کرد، بەرگری لە کەرکووک کرد، دژی داعش شەڕی کرد ئەگەرنا هەموو شتێکی بەدەست هێنابوو. حکوومەتی عێراق بەفەرمی سوپاسی پەکەکەی کرد. گوتیان 'ئێوە لە کارەساتێکی گەورە ڕزگارتان کردین، ئێوە ڕووخساری پاکی مرۆڤایەتین. ئێستا دەوترێت هەمان حکوومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی بۆ ڕێکخستن داوە. چەندە ڕاستە ئێمە نازانین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە بێت، دەکەوێتە دۆخێک پێچەوانەی بڕیارەکانی، لەم ناوەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، دژی سیاسەت و بۆچوونی خۆیەتی، دەوڵەتی تورک بە ئاو، بە داگیرکاریی هەڕەشە دەکات، دەیەوێت داگیرکاری بکات، داگیرکاری کۆتایی ئامانجی نییە، ئەگەر کوردستان داگیربکات، بە ئاسانی عەرەبستان دەباتەوە هەروەها بەرگریان لە عەرەبستان کردووە، دەبێت ئەمە ببینن و تێبگەن، نابێت بڵێن، کورد خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە، لەلایەکی دیکەوە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، تاوانی کۆمەڵکوژی دەکرێت. وەک هەڵەبجە هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە ڕژێمی ئێستای سەدامە. لە باکوور، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە ڕۆژئاوا، نابێت هاوبەشی ئەم تاوانە بن. دەتوانین بڵێین. ئەگەر هاوبەشی نەبن، بێگومان لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەبێت."

'لە هەڵبژاردندا کوردستان ڕێگە بە فاشیزم نادات'

لە درێژەی قسەکانیدا دوران کاڵکان، بەبیری هێنایەوە کە لە ٣١ی ئازاردا هەڵبژاردنی گرنگ لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و وتی: "بەڕێوەبەرییە ناوخۆییەکان گرنگن، هەر بۆیە هێزە دیموکراسیەکان، ڕۆشنبیران، ژنان لە هەوڵێکی گرنگدان. هاوپەیمانی دیموکراتیک هەیە، لەوێ."هاوپەیمانی هێزە چەپ و دیموکراتیکەکان هەیە، هەوڵدان هەیە، گرنگە، مانادارە، مانگی ئادار هێز دەدات بە خەباتی هەڵبژاردنەکان، هیوادارین و باوەڕمان وایە کە هێزە دیموکراتیکەکان سەردەکەون، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردندا گورزی لێدەکەوێت. بۆیە دەبێت هەڵبژاردن وەک تێکۆشانێکی سیاسی سەیر بکرێت، هەروەها ئەم هەڵبژاردنە ناوخۆییە پێویستە لەلایەن دیموکراسی ناوخۆییەوە بە گرنگ ببینرێت.

لەم ڕوانگەیەوە مەیدانەکانی نەورۆز پەیامی گرنگ دەدەن. هەوڵدان ئەنجام دەدرێت. ئێمە پێمان وایە کە کوردستان جێگەی خۆی بە فاشیزم نادات. لە ٣١ی ئاداردا گەلی کورد گورز لە سیاسەتی قەیومەکان دەدەن. خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن. لە نەورۆزدا نیشان داوە. لە کاری هەڵبژاردندا خاوەن ئیرادەی خۆی دەبێت، خاوەنداری لە دیموکراسی ناوخۆیی دەکات. ئەمە بە ڕوونی دەبینرێت. شتێکی لەم شێوەیە دەتوانێت لە تورکیادا پێویستە بڵاوبێتەوە. لەڕاستیدا دەبێت فاشیزم تێکبشکێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا دوران کاڵکان وتی: "پێویستە نەورۆز بە قارەمانانی نەتەوەیی ، بە هەفتەی قارەمانیەتی وڵاتپارێزان یەکبخەین. بۆیە نابێت چالاکییەکان لە نەورۆز بەدواوە بوەستێت. دەبێت لە هەفتەی قارەمانانی نەتەوەکانماندا بەردەوامی هەبێت. ٣٠ی ئادار ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ماهیر چایان و هەڤاڵەکانیە، ساڵیادی بەرخۆدانی کزڵدەرە، ئەوانەی کە بزووتنەوەی گەریلامان لە تورکیا دەست پێکرد، ئەوان ئاگری دەستپێکی بزووتنەوەی گەریلایان هەڵکرد. هێزی گەریلا بەپێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید شوێن لە سەر ڕێبازی ئەوان بەڕێکەوت و لە کوردستان بڵاو بوویەوە، هەر بۆیە بە ڕێز و حورمەتەوە ماهیر چایان و هەڤاڵەکانی و شەهیدانی کزڵدەرە بەبیر دێنینەوە، دەبێ تێکۆشانی هەفتەی قارەمانی نەتەوەیی بگەیەنینە ئەو ئاستە.

کاڵکان جارێکی دیکە نەورۆزی لە گەل و دۆستانی کورد پیرۆز کرد و سڵاوی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کرد کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.