کاڵکان: مزگێنی ترسی خستە دڵی کۆنەپەرەستانەوە!

دوران کاڵکان، ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، "فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی گوتی، ئێمە مزگێنی دەدەین. مزگێنی ئێمە بەپێی مانای نەورۆز بوو، ترس دەخاتە دڵی کۆنەپەرەستانەوە هیوا دەبەخشیت بە ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن".

مزگێنی نەورۆز

دوران کاڵکان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە قسەی بۆ کەناڵی میدیا هەبەر کرد. وتی: "گەریلا بۆ ماوەیەکی زۆر بە بوێری و فیداکاری و داهێنانەوە شەڕ و تێکۆشانی کردووە، بەردەوام گورزی قورسی لە داگیرکەر داوە، لە مانگی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەمەوە هەموو مانگێک ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی گەورەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجام داوە، بە دڵنیاییەوە وەهایە". لە ئاستێکی بەرزتر فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی وتی، ئێمە مزگێنی دەدەین، مزگێنیەکەمان بەڕاستی بە پێی مانای نەورۆزە. هیوایەکی گەورەی بە هەمووان بەخشی. بەتایبەت کەسانێک کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن.

هەر کەسێک دەتوانێت تەکنیک بەکاربهێنێت، زیاتریش دەتوانرێت دابین بکات

پێشتر لەسەر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وتمان: خۆتان دەکەنە بابەتی بازارگانی، لە فڵان ناوچەیەک پشتیوانی وەردەگرن، بەمەوە هێرش بکەن و بە هێزی خۆتان دەزانن. ئێوە هەندێ دەرفەتتان بەدەست کەوتووە، ئامرازی تەکنیکیتان لەبەردەستە، وەک دارێک لە دژی گەریلا بەکاری دەهێنن. مووشەکی هێندەگەورە وەک گولەیەک ئاراستەی کەسێک دەکرێت بەکار دەهێنن. تەنانەت شانازی دەکەن بە وتنی 'ئێمە لێمان داوە'. ئەمە تەنها بۆ ئێوە نییە. کەواتە تەنها ئێوە ناتوانن بەکاری بهێنن. سبەی کاسانی تریش بەکاری دەهێنن، یانێ هەر کەسێک دەتوانێت بیدۆزێتەوە و بەکاری بهێنێت، کەواتە تۆ چی دەکەیت؟ بەم لێدوانەی ئێستای هەپەگە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گەیشتە ئەو ئاستەی کە باسمان کرد. بۆ نموونە مرۆڤ نابێت بڵێت 'ئۆتۆمبێلێکم دەستکەوتووە، تەنها هی منە' و چێژی لێ وەربگرێت. هەر کەسێک دەتوانێت بەکاری بهێنێت و زیاتر لەوەش دەتوانێت دابینی بکات. ڕاستییەکە ئەوەیە کە لەم بابەتەدا زۆر شت باس ناکەین. پێویست ناکات چونکوو هەپەگە بۆ خۆی باسی دەکات و ئەوەی کە بەشی ئێمەیە پیرۆز کردنە. پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەم، هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە ئەمەیان خوڵقاندووە. بەناوی بەڕێوەبەری پارتیمانەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

با گەلەکەمان زۆر باشتر لەگەڵ گەریلا یەکبگرن

گەریلا هەمووکات هیوا و پێشەنگی ئێمە بووە. بەردەوام هیوا بە گەل دەبەخشێ. بۆ ئەم نەورۆزە هیوای بەهێزتری بەخشی. ئاگری نەورۆز نەک هەر لەسەر زەوی، بەڵکو لە ئاسمانیشدا کرایەوە و بەو شێوەیە بەشدارییەکی گەورەی لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا کرد. دیارە تێکۆشان بۆ ئازادی نیشانی داوە کە چەندە دەتوانرێت بەهێز بکرێت و پەرەی پێبدرێت. ڕاستیەکان بەم شێوەیەن، بەڵام جارێکی تر بۆ هەمووانی نیشاندا. ڕوون بووەو پێشەنگایەتی گەریلا پێشەنگایەتییەکی لاواز نییە. گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد بە پشتیوانی کردنی گەریلا هەڵەیان نەکردووە. هۆشیاری و ڕێکخستنی ئازادی، نزیکبوونەوەی سەرکەوتن بە تێکۆشانی گەریلا هەڵە نەبوو. تەنها بۆ ستایش نەبوو، پێگەی ئێستای گەریلا دەرخەری ڕاستیەکە. بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، هەڵوێستی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە لە بەرامبەر هێرشی فاشیست، ستەمکار و قڕکەرەکان جارێکی تر ئەم ڕاستیەی سەلماند. لەمەودواش بەردەوام دەبێت. با گەلەکەمان بڕوایەکی باش وبەرزی بە گەریلا هەبێت، پشتیوانی و هێزی زیاتریان پێبدەین. هێندەی تر لەگەڵ گەریلاکانمان ببینە یەک. هەر کە ڕێبازی گەریلا فێربوو، عەقڵیەتی گەریلای تێدا پەیدا بوو، خاوەنداریی لە گەریلا بکەن و ببنە گەریلا، ئێمە سەردەکەوین.ئەم چالاکیی، تێکۆشان و قارەمانێتیە،دەرخەری ئەوەیە. بەتایبەت بۆ گەنجانی کورد ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە جگە لە پێگەی ئازادی گەریلا هیچ دەستکەوتێکی تر نییە. ڕەنگە هێزەکە بەرەو خۆی ڕابکێشێت. هۆشیاری بە گەنجان دەبەخشێت، بە ئاراستەیەکی دروستدا ڕێگایان بۆ ڕوون دەکاتەوە. با ببینە گەریلا، تێبکۆشین و سەرکەوین."