کاڵکان: پەکەکە بووە بە هێزی چارەسەری -نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی بووەتە هێزێکی چارەسەریی و لەسەر هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیک خۆی کردووە بە هێزی چارەسەری.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF)ی دایەوە و بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە.

هێرشی هێزە مۆدێرنەکانی سەرمایەداری لە ماوەی تێکۆشانی ٢٥ ساڵەدا چۆن بوو؟ ئێوە وەک بیردۆزی و ئایدیۆلۆژیا، سیاسی و سەربازی چیتان ڕووبەڕوو دەکرایەوە؟ لە کوردستان و هەروەها لە ناوچەکە و سەرتاسەری دونیادا چۆن پلانێکیان داڕشت؟

ئەوە پرسیارێکی زۆر مانادارە. بەڕاستی لە هەموو ڕوویەکەوە پێویستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی هەمە لایەنە هەیە، چونکە ئەوە زۆر فێرکەرە. هەر کەسێک بتوانێت لە هەموو بارودۆخدا سوودی لێوەربگرێ. دەتوانین بە کورتی تیشک بخەینە سەر دۆخی جێبەجێکردن و لەسەری بوەستین. بۆ نمونە لە تێکۆشانی سەر کوردستاندا تەنانەت دەسەڵات لەمپەر و بەندی داناوە. ئەوان پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کوردان بەڕێوەدەبەن. لەشەڕدان لە دژی گەلی کورد و تێکۆشانەکەی بۆ ئازادی، بەڵام لە هەمان کاتدا لە نێوانیاندا شەڕ و پێکدادان هەیە. تێکۆشان لەسەر کوردستانیش، ناوە ناوە ئەو شەڕ و پێکدادانانە، کە لە نێوانیشیاندا ڕوودەدات، دەبێتە هۆی رێککەوتنی نێوانیان. ململانێی نێوان ئەوان بووە

بۆ نمونە لایەنێک بڕیاری پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی دا، پلانی بۆ داڕێژراو، ڕێکخراو و ئەنجام درا، ئەم لایەنە کێ بوو؟ ئەو لایەنەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکرد، ئەمریکا لەگەڵ ئینگلتەرا و ئیسرائیل، کە پشتبەستبوو بوون بە ناتۆ لەگەل هەموو دەوڵەت و ڕێکخستنەکانی ژێر کاریگەریی خۆیان بەکارهێنا، کە لە پیلانگێریی نێونەتەوەیی دا هێرشبکەنە ڕێبەر ئاپۆ. بەو شێوەیە ویستیان بە پشت بەستن بەم بابەتە ڕێبەر ئاپۆ لەناوبەرن و پەکەکەش پاکتاو بکەن.

بێگومان کاتێک پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ٩٩ پێکهێنرا و دەستبەجێ ئەو جۆرە هێزانە دەرکەوتن و دەستیان بە پڕوپاگەندە کرد و وتیان، پەکەکە شەش مانگ تەمەنی ماوە، لە دوای شەش مانگ پەکەکە بەتەواوی لە ناو دەچێت. واتە لە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دا لایەنگرانی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و لەناوبردنی پەکەکەدا هەبوون، کەواتە هێزە دژبەرەکانی ئەو هێزانە، کە لە کوردستان و لەسەر جیهان دا شەڕی دسەڵاتداری بەڕێوەدەبەن، چییان کرد؟ ئەوانیش چاودێریی ئەو پێشهاتانەیان بە شێوەیەکی دزی و بە بەناهەقی کرد. لەو بارودۆخە، کە پەکەکە چووبووە ناوەوە سەیریان دەکرد و خۆیان بەپێی ئەو بە شێوەیەک پلانڕێژ و ئامادە کردبوو بوونە خاوەنی نزیکایەتی و هەڵسوکەوتێکی لەوشێوەیە، با ئەو هێزانەی، کە بلۆکی ئەمریکا دەیەوێت پاکتاویان بکات و لەناویان ببات، با لە ناویان ببات، بەڵام ئەوانەی لەوە ڕزگاربوون، ئەوانەشی لە ناونەچوون با بێن بەشداری لە پلانەکەدا بکەن و خۆیان ڕادەست بکەن، با بێنە ئەو ئاستە، کە ئەوە بۆ خۆیان بەکار بهێنن. بۆ نموونە پلانی یەکێتی و ئێران لە ساڵی ٢٠٠٠دا بەو شێوەیە بوو.

هەڵسەنگاندنەکانیان لەسەر بنەمای پشتبەستن بوون بە هێرشەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک بوو تاوەکو کۆتایی ساڵی ١٩٩٩ بەڕێوبەر و حساب بۆ کردنی ئەوە، کە ئەو پەکەکەیانەی لەو هێرشانە ڕزگار بوون ناتوانن ئیرادەیەکی دژ بەوان نیشان بدەن و خۆیان ڕادەست دەکەن، هەوڵیاندا سیاسەتێک پێشبخەن، کە لایەنەکان و دەوروبەری پەکەکە ڕادەستی خۆیان بکەن. بە دروستکردنی پلانی سیاسی – سەربازی بۆ خۆیان ئاڕاستەی جموجوڵەکانیان بەپێی خۆیان رێکدەخست. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٠ەوە هەوڵیاندا پەکەکە لە قەندیل گەمارۆ بدەن. بە حساب پلانی ئەوەیان دانابوو؛ کاتێک زستان هات، ئەوا پەکەکە ناچار دەبێت خۆی ڕادەستی ئێمە بکات.

ئەو شەڕەی، کە لە نێوان پەکەکە و یەکێتی لە کۆتاییەکانی ئەیلولی ٢٠٠٠دا ڕوویدا، بەهۆی ئەو پلانەوە بووە. پەکەکە مەترسییەکەی بینی و لە هەڵوێستی یەکێتی تێگەیشت، بووەتە ئامرازێک بۆ ئەو مەترسییە. بە دڵنیاییەوە هەندێکیش تووڕە و نیگەران بوو. لە لایەکی دیکەوە لاقی لاوازی ئەو پلانە یەکێتی بوو. بۆیە بەهۆی ئەو شەڕەوە، کە لەلایەن یەکێتیەوە کرا، پلانی بابەتی ناوبراو تێکشکێنرا. بەڕاستیش لەبەر ئەوەی بلۆکی دژ بەری بلۆکی ئەمریکا، ئێران - یەکێتیش پلان و ئامانجی ئەوەیان دانا، کە ئەوەی بلۆکی ئەمریکا  بۆ لە ناوبردن و پاکتاوکردنی پەکەکە تەواوی نەکردووە ئەوان تەواوی بکەن. دەیانوت: ئەگەر بلۆکی ئەمریکا بەشێکی زۆری ئەوان پاکتاو دەکات ئەوانەی دەمێنەوە ئێمە پاکتاویان دەکەین، ئێمە بەکاریان دەهێنین و بەو شێوەیە لەناوبردن و پاکتاوکاریی پیلانگێرییەکە تەواو دەکەن، ئەوە بەو ڕادە زۆرە مەترسیدار بوو.

بەڕاستی هێشتا هەندێک نزیکبوونەوە و ڕەفتاری هاوشێوە بەردەوامیان هەیە. لەبەر ئەوەیە من باسی ئەوە دەکەم. شەڕ و پێکدادان، کە لەسەر تێکۆشانی ئازادیی کورد و پەکەکە لە نێوان بلۆکە جیاوازەکانی دەسەڵاتدا هەیە بەو شێوەیەیە. بارودۆخی هاوشێوە هێشتا لەم کاتەدا لە بەرنامەی کار و ڕۆژەڤیاندایە، بەڵام بارودۆخی ساڵانی ٢٠٠٠ زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو. لەلایەکەوە باسی سیاسەتی سارد و گەرممان کرد. بەڕاستی ئەمە ڕێبازێک و داگیرکەرییەک و چەوساندنەوەیەکە، کە لەلایەن هەموو هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە ئەنجام دراوە. ئەمەش ئەو شێوازەیە، کە لە هەموو داگیرکەران جێبەجێی دەکەن، ئەمە هەمیشە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت. پێش ئەوەی پیلانگێڕییەکە ئەنجام بدرێت و دوای پیلانگێڕییەکە و لەم دۆخەی ئێستادا کاری پێدەکەن، "سیاسەتی سارد و گەرم" بەردەوامە. چۆن بەڕێوەی دەبەن؟ هەموو جۆرە دەرفەت، پشتیوانی، تەکنیک و هەلی سیاسی دەدەنە دەوڵەتی تورک.

بۆ هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی پەکەکە بخەنە سەختی و زەحمەتییەوە، گورز دەوەشێنێت، لە ناو دەبات، هەر وەک نێوان ساڵانی ٩٣ و ٩٤ هان و دنەی دەدەن. لە لایەکی دیکەوە ئەوەی لەو کاتەدا بسەر ڕێبەر ئاپۆدا هێنایان، ئێستاش بەسەر بەڕێوەبەریی پەکەکەیدا دەهێنن. ئەگەر ئەو پەکەکەیانەی گورزیان لێدەدرێت، تەنگاو ببن، تووشی سەختی و کێشە دەبن و دەست دەکەن بە دوای گەڕانی جۆراوجۆردا کە پشتی خۆیانی پێببەستن، دەستیان بۆ درێژ دەکەن و بە چاودێریی خۆتان دەتوانن پشت بە ئێمە ببەستن و ئەو دۆخە دروست دەکەن. لە لایەکی دیکەوە دەیانەوێت گوشار و هێرشەکانیان بۆ لەناوبردن بەو جۆرە شێوازانە تەواو بکەن و بەو شێوەیە پەکەکە لەناوببەن و پاکتاوکردنی پەکەکە پێکبهێنن. ئەمڕۆ زۆر بە ڕوونی هەمان بارودۆخ و شێوازی هاوشێوە ئەنجام دەدەن.

بۆ لەناوبردنی پەکەکە، هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک و پارتی (پەدەکە) بە پشتیوانییەکی زۆر کراوەی ئەمریکا هەموو هێزەکانی خۆی کۆکردەوە. لە بنەڕەتەوە ئەو هێزە، کە لە پشتەوە شتەکان یەکلایی دەکاتەوە، یان بڕیاریان لەسەر دەات ئەمریکایە، بەڵام لەلایەکەوە هەڵوێستێکی وەک ئەوەی، ئەگەر بیانەوێت ئەوان پەسەند بکەن، ڕێگرییان لێدەکات، وەک ئەوەی هیچ بەرپرسیاریەتییەکیان نەبێت دەجوڵێنەوە.

یەکێک لە شێوازەکانی هێرشی سیاسی – سەربازی، کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووینەوە ئەوەبوو: کاتێک تێکۆشانمان وەک سیاسی و سەربازی پەرەی سەند و سیستمی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار – داگیرکەری تووشی قەیران دەکرد، ڕأستەوخۆ هەندێک لایەن دەیانوت، "با ئاگربەست هەبێت، ئێمە نێوەندگیری دەکەین، چارەسەری سیاسی پێش بخەن" دەستیان بە کارکر و خواستیان پەکەکە و گەریلایی لەو ئاستە لە تێکۆشان، کە پەرەی پێداوە و پێشیخستووە ڕابگرن، یان دوای بخەن و لە تێکۆشانی دوور بخەنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦، ئێمە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا ڕووبەڕووی شتێکی ئاوا بووینەوە. لە شوباتی ٢٠٠٦دا پرۆسەیەکی زۆر گرنگ لە ناو کۆمەڵگە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات پەرەی سەند. شەهیدبوون و بانگەوازی هەڤاڵ ڤیان سۆران، بە هەڵوێست و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ زۆر کاریگەر بوون. چالاکی گەریلاکان کە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ەوە لە ئاستێکی بچووکدا پەرەیان سەند و هێدی هێدی گەورە بوون و کاریگەرییان دروستکرد.

کۆمەڵگا بە وتنی: "چیتر نامانەوێت لەگەڵ سیستمی ئیمراڵیدا بژین"، ڕژانە سەر شەقامەکان پیلانگێڕییەکەیان شەرمەزارکرد. دواتر ئاهەنگێکی پیرۆزبایی زۆر بەهێز بۆ نەورۆز بەڕێوەچوو. گەل دوای نەورۆز بۆ ماوەی هەفتەیەک لەسەر شەقامەکانی ئامەد مایەوە. ئەوان نەچوونەوە ناو ماڵەکانیان. گەنجان سەروەری و باڵادەستیی خۆیان بەسەر شەقامەکان دا دروستکردبوو، لە ٤ی نیسانەوە تا ئایار، جوڵانەوەیەکی گەورەی جەماوەری ڕوویدا. دواتر چالاکیی گەریلاکان ئەو ئەرکەى درێژەی پێدا و تا کۆتایی مانگی ئایار، حوزەیران و  تەمووز چالاکیی سەربازیی زۆر بەهێز، کە دەبووە گورزی مردن لە دژی سوپای تورک ئەنجامدران. بەڕاستی گەل و گەریلا دەوڵەتی تورکیان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بە چالاکییەکانی خۆیان گەیاندە خاڵی ڕوخان و هەڵوەشاندنەوە.

ئەمریکا خێرا و ڕاستەوخۆ لەو بارودۆخەدا دەستبەکار بوو. لە مانگی ئابی ٢٠٠٦دا بە ئاشکرا لە ڕاگەیاندنەکان وتیان، "ئەگەر ئاگربەست ڕابگەیەنرێت ئێمە چارەسەریی سیاسی پێش دەخەین" و ئەو داوایەیان لە پەکەکە کرد. پارتی (پەدەکە)-یان کرد بە نێوەندگیر. تەنانەت لە باکوور، ئەو هێزانەی هاوشێوەی دەتەپە بوون ئەوانیشیان خستە جوڵە. پارتی (پەدەکە) وتی، ناتوانم نێوەندگیری بکەم و کشایەوە. ئەمریکا گەیشتە ئاستێک، کە نەک هەر باسی ئاگربەستی نەکردەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ باسی شەڕی کرد. لەبەر ئەوەش جارێکی تر دەنگی شەڕ لە تورکیا بیسترایەوە.

لە ئەنجامدا لەلایەن کورد و پەکەکەوە ئەوە ڕون بوویەوە، کە بۆ نەهێشتنی ئەو ئاستە لە تێکۆشانی سیاسی، کە لە بەهارەوە دەستیپێکردبوو و تێکۆشانی بەهێزی گەریلاکان لە هاوین دا، لە ناو ببەن و بۆ ئەوەش ئەو یارییەیان داڕشت. ئێمە ئەمەمان زۆر بە ڕوونی بینی و تیایدا ژیاین. ڕێبەر ئاپۆ باشتر هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخە کرد و رەخنەی لەو کەسانە گرت، کە بەڵێنیان پێدابوو. بە وتنی، پێویستییەکانی بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد، بە شێوەیەکی مافدارانە ئەوانە تاوانبار دەکات. لە ئەنجامدا، ئێمە بە ئاشکرا ڕووبەڕووی یارییەکی ئاوا بووینەوە.

دەڵێن، لە عوسمانی دا یاری زۆر هەیە. ئەگەر دەوڵەتی تورکیش بەردەوامی عوسمانیەکان بێت، ئەوا لە کۆماری تورکیاش دا یاریی زۆر هەیە. لە ئاکەپە، کە بەباشترین شێوە ئیدارەی عوسمانی و دەوڵەتی تورکی بە یەک گەیاند، بە هێزێک، کە نوێنەرایەتیان دەکات، هێشتا یارییەکان زیاتر بەڕێوەدەچن. لێرە پێویست ناکات مرۆڤ یارییەکانی ئاکەپە ڕیز بکات. بینیمان دوای هەڵبژاردنی خۆجێی (شارەوانیەکان)، کە لە کۆتایی ئازاری ٢٠٠٩دا بەڕێوەچوو چ جۆرە یارییەکمان کرد.  وتیشیان: "ئێمە ڕێگە بە ڕووی کرانەوەی کورد، رێگە بە ڕووی کرانەوەی دیموکراسی و ڕێگە بە ڕووی کرانەوەی یەکێتیی نەتەوەیی دا دەکەین" لە بنەڕەتدا هەموو ئەوانە بۆ ئەوە بوو ئەو ئەنجامە سیاسیانە، کە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە) لە کوردستان لە ئاستی ڕیفراندۆمێکدا بەدەستی هێنابوو لە ناو ببات. لە ١٤ی نیسان ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییان دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا کارەکەیان گەیاندە ئەو ئاستە، کە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەپە) لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا دابخەن.

هەرچەندە ڕێبەر ئاپۆ بە جدیەتێکی زۆرەوە کۆبوونەوەکانی لە ئیمرالی بەڕێوەدەبرد، بەڵام دەمانزانی، کە ئاکەپە، کەسایەتیی ئەردۆغان ئەمە وەک یارییەک بەڕێوەدەبەن. چەندین کۆبوونەوە هەبوون و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیار درا. گەڕاندیانەوە بۆ پڕۆژەی  نووسراو. ئەوانە وەک پرۆژە بڕیار بۆ بەڕێوەبەریی پەکەکە نێردران. بەڕێوبەرایەتیی پەکەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرد، گۆڕانکارییان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، کە ئەوەی قبوڵە، بەڵام سەیرکە ئەوەیە هیچ یەک لەوانەیان جێبەجێ نەکرد. دیسانەوە ئەوە لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٣شدا هەر بەو شێوەیە بوو. ڕوونبوویەوە، دیارە زۆربەی ئەو شتانە، کە لە ژێر ناوی "پرۆسەی چارەسەری" دا ئەنجامدراون بۆ ئەو ئامانج و مەبەستە ئەنجام دراون. ئێمە ڕوبەڕوی ئەو جۆرە یاری و نزیکبوونەوانە بووینەوە. 

ئێمە لە کۆتایی ئەو بابەتەدا لە چوارچێوەی سیاسی و سەربازیدا باسی هێرش و پەلامارەکانی داعش و هێرش بۆ سەر داعش دەکەین، کە چۆن بەڕێوەبراون. هێرشەکانی داعش لە شەنگالەوە بۆ مەخمور و پاشان لە کۆبانێوە بۆ هەموو ڕۆژئاوای کوردستان گرنگ بوون،  بۆیە تێکۆشانی دژ بە داعشیش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. ئەو لایەنانەی، کە داعشیان دروست کرد و ڕێگایان بۆ کردەوە لە بەرامبەر پێشکەوتنە خێراکان و رێگری نەکردن لە داعش تووشی ترس و نیگەرانی بوون. لەبەر ئەوەش بوو، کە بەرخۆدانی کورد سەربکەوێت و ناچار بوون پشتگیریی بکەن. پێویستە هاوپەیمانێتییەکە، کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی کۆبانێ دامەزرا لێکدانەوەی و شیکاریی بۆ بکرێت. ئەوە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە کاریگەریی زۆری هەبوو. ڕێگای بۆ پێشکەوتنی نوێ کردەوە. بەڵام ئەم دۆخە چیی پیشان داین؟ لە راستیدا دەرکەوت کە لە پشت هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، بەڕێوەبەریی ئاکەپە و کەسایەتی ئەردۆغان هەیە. دواتر داعشیش ناچار بوو دان بەوەدا بنێت.

پرۆسەکە چۆن پێشکەوت؟ کاتێک هێرشەکانی سەر کۆبانی و مەخمور و شەنگال، کە لەلایەن داعشەوە کرایە سەر هەموو کورد و کوردستان شکستی هێنا، ئەمجارەیان لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا، ئاکەپە و ئەمریکا ڕێککەوتن، پاشان لەگەڵ مەهەپە و پارتی (پەدەکە) هاوپەیمانیان پێکهێنا بە ناوی "ئێمە لە بەرامبەر داعش شەڕ ئەنجام دەدەین" هێرشێکی نوێیان بۆ لەناوبردن لە دژی پەکەکە دەستپێکرد. ئەمە پێی دەوترێت پلانی "چۆک پێ دانان". لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ و تاوەکو ئیستا هێرشەکانی خۆیان لەسەر بنەمای پلانسازیی نوێ هەموو ساڵێک پلانی نوێ دادەنێن و بەردەوامن لە هێرشەکانیان.  

ئاکەپە و مەهەپە لەسەر چوارچێوەی ئەو هێرشانە رێککەوتوون. لە بنەڕەت و جەوهەردا ئاکەپە بوو بە مەهەپە. بەرەو هێڵی تورانی، نەژادپەرست و تورکپەرەستیی مەهەپە خزی. پێکەوە هێڵی سەنتێزی تورک - ئیسلامیان بنیادنا. هاوکات لەگەڵ پارتی (پەدەکە)  رێککەوتنێکیان ئەنجامدا. پارتی (پەدەکە) بە پشتیوانیکردنی ئەمریکا خۆی بە تەواوی ڕادەستی ئەو هاوپەیمانییەی ئاکەپە – مەهەپە بۆ  دژایەتیکردن و لە ناوبردنی پەکەکە. لەگەڵ ئەواندا بوو بە یەک حزب و پارتی. ئەمریکاش ئاراستەیان دەکات. لە پشتەوە پشتگیرییان دەکات. سەیرکە، ئەو هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سیاسی- سەربازییان پێ دەکات. ئەوانیش لە هێرشەکانیاندا گوێ بە هیچ یاسا، ماف  پێوەر و پەرەنسیبی ئەخلاقی نادەن. هەموو ڕۆژێک لە کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدرێت. زیندانەکان بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەدان. مرۆڤ دەکوژرێت. هەموو ڕۆژێک منداڵ و ژنانی کورد لە ژێر زوڵم و ستەمدا دەکوژرێن.

هیچ ڕێساو ڕێسایەکی ئەخلاقی و هیچ مافێک لە ئیمراڵیدا نییە. ماوەی ١٩ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بەدەست نەگەیشتووە. بەڵام سەیر بکە بە هیچ شێوەیەک لە دژی ئەوە هیچ دەنگێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و سی پی تی-یەوە نییە، کە سی پی تی بۆ خۆی ئەو سیستەمەی لە ئیمراڵی دروست کردووە، هیچ کەسێک هیچ ناڵێت. دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان لە دژی کورد سەربەستیی تەواویان پێدراوە. وەک دۆخێک، کە ئەوان دەتوانن هەموو کارێک بکەن، چییان بوێت ئەوە دەکەن و بەوشێوەیە دەجوڵێنەوە و ئاوا ڕەفتار دەکەن، بەڵام کاتێک لە شوێنێک شتێکی بچووک ڕوو بدات قیامەت هەڵدەسێت.

لەم دواییانەدا کاتێک ئێران چەند تۆپێکی هەڵدایە سەر خاکی باشووری کوردستان و عێراق، بە شێوەیەکی سەرەکی عێراق، ئیدارەی باشووری کوردستان و هەموو لایەک دەوڵەتی ئێرانیان مەحکوم و شەرمەزار کرد. دەوڵەتی تورک ستراتیژیترین ناوچەکانی باشووری کوردستانی داگیرکردووە، کە ڕووبەری سەدان کیلۆمەتر لە خاکی عێراقە و کەسیش ناڵێت بۆچی ئەم کارە دەکەیت. هەموو کەس بەنهێنی، یان بەئاشکرا پشتیوانیی لێدەکات. داگیرکاریی بۆ تورکیا سەربەستە. بە دڵنیاییەوە تەنها سەربەستیان نەکردووە، بەڵکو هەموو جۆرە چەکێک پێ دەدەن و پشتیوانیشی لێدەکەن. بەم دواییانە، پێشکەوتوترین چەکیان پێ دا، پێشکەوتووترین تەکنیک و تەکنەلۆژیایان پێدا. لەم ئاستەدا پشتگیری و یەکێتیی – یەکگرتووییەکیان هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو سیستمە ٢٤ ساڵ پێش ئێستا بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و پاکتاوکردنی پەکەکە هێرشێکی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان دەستیپێکرد. پیلانگێڕەکان بە پێی توانای خۆیان و ئەوەندەی بتوانن لەناودەبەن، هەوڵ دەدەن هەمووی لەناوی ببەن. ئەوانەی وەک دژبەری ئەوان دەردەکەون بە وتەی، باشە بەشکم لە پرۆسەی لەناوبردن و پاکتاوکردنی پەکەکەدا شتێک بەر ئێمەش بکەوێت، بۆ ئەوەش دەستیان کردوەتەوە و چاوەڕێ دەکەن. سەیرکە، هەمان سیستەم بەردەوامە.

بێگومان دەکرێت بەشێوەیەکی وردتر باس لە هێرشی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی بکەین، چونکە زۆر فراوانە، بەڵام لە هەمان کاتدا یەکێک لە لایەنەکانی هێرشەکان هێرشی ئایدیۆلۆژیی هەمان پرۆسەیە. ئەوەش زۆر گرینگه. سوودی دەبێت ئەویش بەهەمان شێوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، شیکار بکرێت و ئەنجامە پێویستەکانی هەڵبسەنگێنرێت. بۆ نموونە کاتێک پەکەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ دەڕۆیشت بۆ کۆنگرەی نائاسایی ٧هەمین، چاپەمەنی یەکێتی (یەنەکە)، کە گوایە زۆر لە نزیکەوە  ڕاوەستابوو، بە شێوەیەکی زۆر و چڕ دەیوت: "پەکەکە لە کۆنگرەکەدا دابەش دەبێت، پاکتاو دەبێت، ئیدی شتێک بەناوی پەکەکەوە نامێنێت"، ئەوەی دەنووسی و پڕوپاگەندەی بۆ دەکرد.

هەڵبەت ئەگەر بە ئەرێنی و باش نانوسیت بێدەنگیی دەکرد بە بەشی ڕێکخستنی کورد. بە دڵنیاییەوە، بێدەنگی بەس نەبوو، بەڵام ئەگەر بچووکیش بێت، پێویست بوو بە وشەکان و جموجوڵەکان، کە پشتیوانی  دەکات،هیوایەکی بچووک هەبوایە. شتێکی لەم جۆرە بووە بەشی ڕێکخستنێکی کورد، بەڵام ئەوە نەبینرا. چونکە هەموویان لەم بابەتەدا ڕەخنەیان لەسەرە. پێویستە بە خۆڕەخنەکردن ئەوە  ڕاستبکرێتەوە. بۆ وڵاتپارێزیی ڕاستەقینەی کورد بێگومان پێویستی بە ڕاستکردنەوەیەکی وەها هەیە. دیسان لەسەر بنەمای کۆنگرەی ٧هەمین دا ئەمەمان بینی: کتێبی "تەختەی شەڕتڕەنجی گەورە"، کە گوزارشتی لە هێزی ستراتیژی ئەمریکا دەکرد، لە دەستی هەموواندا بوو و لە ناوچەی کۆنگرەدا دەخوێندرایەوە. لەو کاتەشدا ئێمە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئاوا بووینەوە. ئەوە بارودۆخێکی زۆر سەیر بوو.

کەواتە چۆن ئەو هەموو کتێبب گەیەندرانە ناوەندی وەها، کێ هێنانی؟ ئەوانەی لە ئەوروپاوە هاتبوون هەندێک لەو کتێبانەیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو، پاشان پاکتاوکارەکان دەرکەوتن. ئەوە ڕوونبوویەوە، کە لە ڕاستیدا بۆ پاکتاوکردنی پەکەکە هاتوونەتە چیاکان. شتی لەو شێوەیە و کەسانی لەو شێوەیە هەبوون، بەڵام ماوەیەک هەندێکیان بە شێوەی نهێنی و شاراوە دەجوڵانەوە. هێزی ئەمریکیان وەک ناونیشان نیشان دەدا. لەمەوپێشیش کاریگەری دەروونیی ئەمریکا لەسەر بنەمای پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەرایەتی  لەسەر بەڕێوەبەری هەبوو. دەیانخوناست بەو کتێبە ئەو تێگەیشتن و عەقڵییەتە تەواو بکەن و پەکەکە بهێننە ئەو شوێن و ئاستە، کە ڕادەستی ئەمریکا ببێت. ئەمریکا هەوڵی دەدا پەکەکە لە ڕووی عەقڵی و زیهنینەوە داگیر بکات. هەر خۆی پڕۆسەی دوای ئەوە بە ڕوونی دەرکەوت و دەزانرێت. پاکتاوکاری پەرەی سەند. بە تەواوەتی پاکتاوکاریی فەرهاد - بۆتان لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٤دا پشتبەستوو بە پێشکەوتنەکانی باشووری کوردستان و عێراق تەشەنەی سەندبوو.

پشتی بە داگیرکاری و سەروەری ئەمریکا بەسەر باشوور و عێراقدا بەستبوو و بە پشتبەستن بە پارتی (پەدەکە) و یەکێتی (یەنەکە) هەوڵی دا پەرە بەمە بدات. هەروەک ساڵانی ٨٢-٨٣ بوو، کە کەسانی وەک سەمیر هەوڵیاندا بە پشتبەستن بە ئەڵمانیا و سوید و یەکێتی ئەوروپا پەکەکە پاکتاو بکەن. ئەمجارەش هەوڵدرا بە داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە پاکتاوکردنی پەکەکە لە رێگەى فەرهاد -  بۆتان ئەنجام بدەن و پەکەکە لە هێڵی ئەپۆگرییەوە ڕابکێشن بۆ سەر هێڵی ئەمریکا. ئەوە هێرشێکی زۆر قورس و فرە بابەتی و فرە ڕەهەندی بوو لەسەر هێڵێکی ئایدیۆلۆژی – ڕێکخستنکراو. ئەو هێرشانەی لە ناوەوە بوون پەرەیان دەسەند. ئێمە لەم پرۆسەیەدا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ماددی پەرەستی بووینەوە. بەڕاستیش وەک بزووتنەوە، وەک کادرەکانی، وەک ژنان و پیاوان، کە لە ناو بەڕێوەبردنی تێکۆشانی ئازادیی پەکەکەدا پێشەنگایەتیان دەکرد، هەموو جۆرە هێرشێکی مادیپەرەستانەیان لە دژ ئەنجامدرا.

پاڵنان، هەناسە و چاوبرسیبوونی مرۆڤەکان وایکرد، هەموو شتێکی ئەوان هەڵبگەڕێندرێتەوە بۆ ئامرازی تێکۆشان. وەک ئامڕازێکی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیی بەکارهات. ئەو ناوچانە، کە ژیانی مادیی وەک جموجوڵی تاکپەرەستی، لە دیسپلین دابڕابوون، تەمەڵی و پاڵدانەوە، ژیانێکی جوان، خواردنی جوان، جلوبەرگی جوان و تێرکردنی پاڵنانە ساکار و بەسیتەکان دژ بە پەکەکە وەک شێواز و میتۆدێکی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی بەکار دەهێنران. بەشێوازی جۆراوجۆر پڕوپاگەندەیان بۆ دەکرا، دەنووسران و برەویان پێدەدرا. ئەو دەرفەتانەیان پێشکەش بە پەکەکە کرد. لە ناوچە جیاوازەکاندا ئەو جۆرە دەستێوەردانانە لەسەر پێکهاتەی ناوەڕاستی پەکەکە ئەنجام درا.

بەڕاستی ئێمە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک بووینەتەوە بۆ سەر عەقڵییەت، تێگەیشتنمان و باوەڕەکانمان و شێوازی ژیانمان.  ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک بوونەوە، کە ئامانجیان گۆڕینی شێوازی ژیانی پەکەکە بوو. بەڕاستی لەم بوارەدا لیبرالیزمی بۆرژوازی زۆر کاریگەر و داهێنەرانە ڕەفتاری کرد. نابێت مرۆڤ مافیان بخوات. شێوازی شاڕەزایانەی وەهایان پێشخت، کە هەوڵی وەها اریگەرانەیان دروستکرد، ئەگەر وتەکە لە جێی خۆیدا بێت، ئەو خەباتەى، کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ بکات، فریوی بدات، لە ڕاستیی خۆی دووری بخاتەوە، بە هێڵی ئایدۆلۆژی - ڕێکخستنی ئەوەیان بینی و هێنایانە بەرامبەر یەک. هەندێک شت ڕوون بوون، هەندێک شتیشیان شاراوە بوون.

هەر چۆن بە هەندێک مرۆڤیان دەوت؛ بارودۆخی ئێوە باش نییە، تاکگەرایی لیبراڵ، ماددیپەرەستی و ماتریالیزم زۆر باشترە، هەندێک جاریش خۆیان وەک، بە ڕاستی ستایشی ژیانی پەکەکە دەکەن، خۆیان وەک پاڵپشت و پشتیوانی ئەو ژیانە نیشان دەدا، بەڵام لە بنەرەتدا هەوڵی دەدا مرۆڤەکان لە پەکەکە داببڕێت، بیهێنێتە تا ئەو ئاستە، کە لە هێڵی ئایدۆلۆژی – ڕێکخستنی دا ئەوەی تیادا دەربکەوێت. ئێمە زۆر رووبەرووی ئەوانەوە بووینەوە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بڕیاریدا لە ئیمرالی تێکۆشان بکات، ئێمە زۆر هێرش کرایە سەرمان، سەبارەت بەوەی، کە ئەم تێکۆشانە سەرناگرێت زۆر وتراوە. لە ڕاستیدا هەموو جۆرە بڕیارێک لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەکەمانەوە درا، کە بڕیاریاندا دوای رێبەر ئاپۆدا بکەون و هەموو جۆرە ئامادەکارییەک کرا، زۆر کەس بە وتنی، "ئەوان هێشتا چیان دەوێت، سەردەمی ئاپۆ تەواو بووە، دەبێت هەندێک گوێش لە ئێمە بگرن. ئیدی لەمەودا قسەی ئێمە دەخوات". ئەو شتانە دەرکەوتن. هەوڵیاندا دەست بەسەر رێکخراوەکان و توانا شۆڕشگێڕییەکاندا بگرن و زەوتیان بکەن. دیسان هەوڵیاندا لەسەر ئەو دەرفەتانە، کە پەکەکە دروستی کردوون ڕێکخستن دروست بکەن و خۆیانی لەسەر بژیەنن.

ئێستا لەو ڕووەوە لە دوو قۆڵەوە هێرش هەبوو. جۆرێکیان ئاشکرا بوون. بە شێوەیەکی کراوە ڕەخنەیان لە ئایدۆلۆژیا و عەقڵییەتی و شێوازی ژیانی پەکەکە دەگرێت. ڕەخنەیان لە هێڵی شارستانیەتی دیموکراتیک، لە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ دەگرت. ئەوەیان دەخستە ڕوو، کە هەڵەن. ستایشی دەوڵەتپارێزیی نەتەوەیان دەکرد. ستایشی تاکگەرایی و ماتریالیزمیان دەکرد. ئەوان هەوڵیان دەدا، پەرە بە تامەزرۆیی بۆ سۆزی ژیانی مادی و شەهوەت و دڵداریکردن لەگەڵ مرۆڤەکاندا بەرەو پێش ببەن.

 هەروەها جۆرە هێرشێک بە شێوەی نهێنی ئەنجام دەدا. لە بنەڕەتدا زیاتر لە ناوخۆدا ئەنجام دەدرا، لە سەر ئامێرەکان وکەلوپەلەکان، هەلی تەکنیکی پەرە پێ دەدرێت. بە ئاشکرا ڕەخنەیان لە هێڵی ڕێبەرایەتی، ڕاستی پەکەکە نەدەکرد و نەیاندەکردە ئامانج، بەڵام نەک بە شێوەیەکی ڕوون و یەکلاکەرەوە، بەڵکو بە نهێنی پێچەوانەیان دەکردەوە. جێبەجێ ناکرێت و گۆڕانکاریی تیادا دەکرێت و دەوترێت لە شوێنێکدا دەرفەتی بۆ بڕەخسایە دەیوست هەڵەیە. بە ڕوونی ڕەتی ناکاتەوە، بەڵام لە پراکتیکی ڕێکخستن و چالاکی دا پێویستیەکانیان جێبەجێ نەدەکرد، بە ڕاستی هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نهێنی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی بۆ بکەن، بیگۆڕن و پێچەوانەی بکەنەوە. بەوەش ئۆپۆرتونیست و هەلپەرەستیان دروست دەکرد. لە قسەکردن وەک هەموو شتێک بێ هاوتایە، بە پێی ئەو هێڵەی، کە تیایدایەتی لە پراکتیک  بە کردەوە پێداویستیەکانی جێبەجێ ناکات، بەڵکو و گوایە سەرڕاست دەکرێتەوە و گۆڕانکاریی تیادا دەکرێت. ئەمە لە پراکتیکدا ڕێگا بۆ هەلپەرستی و ئۆپۆرتۆنیزم دەکاتەوە.

بە دڵنیاییەوە، مرۆڤ دەتوانێت بە خەسڵەت و تایبەتمەندیی چینایەتی بزانێت. ئەوانە دەرەنجامەکانی تاکگەرایی، ماتریالیزمی بۆرژوایی بچووکن. دیسان دەرەنجامەکانی عەقڵییەتی و ڕێبازی سیاسی پیاوی دەسەڵاتدارە. واتە هێرشکردنە سەر سیاسەت و عەقڵییەتی پیاوی دەسەڵاتدار و ئایدۆلۆژیای بۆرژوایی بچووک و شێوەی هێرشی چینایەتی و ڕەگەزیی و دۆخی هێرشێکی فیکری و ئایدۆلۆژییە. پێویستە ئەمە بزانین و لێی تێبگەین.

هەوڵ دەدەن عەقڵییەتی و سەروەری و تێڕوانینی بۆرژوازی بچووک و پرەنسیپەکان و پێوەرەکانی پیاوی دەسەڵاتخوازی خۆسەپێن لە بزووتنەوەکەدا زاڵ بکەن و کادرەکان لەسەر هێڵی فەرمانڕەوایی و تێڕوانینی پیاو دەسەڵاتخواز و دەرفەتی بۆرژوازی بچووک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. ئەوانە لە ناوچەکانی پراکتیکدا زۆر ڕوویاندا. بەڵێ، کەسایەتیی بۆ ئەوان لە زەوی دەدەن و ئەوە لە کەسایەتی تاکەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام پێویستە بزانین کە هێرشێکی زۆر پلان بۆ داڕێژراو، بە ئاگایی و هۆشیاری، ڕێکخستنکراوی لە پشتەوە بوو. سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی هێرش دەکات. سیستەمی داگیرکەر – پاکتاوکار هێرش دەکات. ئەوانە لە ڕۆژگاری ئێمەدا و لە  ئەمڕۆدا وەک بەشێک لە هێرشێکە، کە لە ٢٤ ساڵی ڕابردوودا لەسەر بنەمای پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی ئەنجامان دەدا. ئێستاش بەڕێوەی دەبەن و ئەنجامی دەدەن.

ئێوه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد له‌ دژی ئه‌و هێرشانه‌ به‌ چ ستراتیژ و تاكتیكێك ئه‌و هێرشانه‌تان به‌ڕێوه‌برد؟ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ ئه‌و تێكۆشانه‌ هێنایه‌ ئاراوه‌ چی بوو؟ له‌ قۆناغی تێكۆشانی ٢٥ ساڵه‌دا هێڵی تێكۆشان كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ناو سیستمی پاكتاوكاردا به‌ره‌وپێشی برد، له‌ چ ئاستێكدا كاریگه‌ری كرده‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌، گه‌ل و كۆمه‌ڵگاكانی جیهان؟ وه‌ك بیردۆزی، سیاسی و سه‌ربازی چ به‌ره‌وپێشچوونێكی خوڵقاند؟

ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ و رێبه‌رایه‌تی به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی ستراتیژی- تاكتیك، سیاسی، بیردۆزی، هه‌ندێك بنه‌مای سه‌ره‌كی وه‌ڵامی هێرشه‌ هزری، سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بنه‌مای پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیمان، گرته‌به‌ر.  ئه‌م ٢٤ ساڵه‌ بووه‌ گه‌وره‌ترین تێكۆشان، به‌ واتاترین، قوڵترین و له‌ هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌ بووه‌ پلاتفۆرمێك. ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌ كه‌ ده‌زانرێت. پێویست ناكات مرۆڤ زۆر له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێت. بێگومان له‌ ناو تێكۆشانێكی ٢٤ ساڵه‌دا كه‌ به‌و راده‌یه‌ فره‌ره‌هه‌نده‌ زۆر بڕگه‌ هه‌یه‌. هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریانه‌ش گرنگن. پێویسته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌، سۆراغگرتن و به‌دواداچوون هه‌یه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بكه‌ن، له‌ هێڵی راستی ئاپۆیی تێبگه‌ن، وانه‌ی پێویست له‌ تێكۆشانی ئازادی كوردستان وه‌ربگرن، ده‌بێت له‌ باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن. ده‌بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بزانن كه‌ چۆن خۆیان به‌و وانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و زه‌نگینانه‌ ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و كاته‌ به‌م جۆره‌ ده‌توانن له‌ هێڵی ئاپۆیی و وانه‌كانی تێكۆشانی ئازادی تێبگه‌ن. ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هێڵه‌ خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ لێره‌دا ناتوانین راوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ورده‌كارییانه‌ بكه‌ین. به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی هێڵه‌ گشتییه‌كاندا چه‌ند سه‌ردێڕ و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك باس بكه‌م. یه‌كه‌م دانه‌یان چه‌مكی گۆڕان  و گۆڕانكارییه‌. ئه‌وه‌ دیالیكتیكه‌ كه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ له‌ خۆده‌گرن. ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی و رێبه‌رایه‌تی، زیاتر به‌ به‌ره‌وپێشبردنی دیالیكتیكی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان له‌ كه‌سایه‌تی، رێكخستن، تێكۆشان وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ٢٤ ساڵه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییمان دایه‌وه‌. كاتێك رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران دیداری سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌دا، كاتێك ده‌ستی به‌ ئاماده‌كاری بۆ پارێزنامه‌ی به‌ ناونیشانی " نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتیك بۆ پرسی كورد" كه‌ له‌ ٢٥ لاپه‌ڕه‌ پێكده‌هات و پێشكه‌ش به‌ دادگای ئیمراڵی كرابوو، له‌ رێگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه‌ په‌یامێكی به‌م جۆره‌ ده‌نێرێت: "ئێمه‌ گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان ده‌كه‌ین". له‌ سه‌ره‌وه‌ تا په‌نجه‌ی پێی خۆمان ده‌گۆڕین. ئێمه‌ هه‌موو شتێكی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌. ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌. من به‌م جۆره‌ قۆناغه‌كه‌ ده‌گرمه‌ ده‌ست. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ رابردووی خۆم ده‌خه‌مه‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌. من خۆم له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌گۆڕم، گۆڕانكاری ده‌كه‌م. با هه‌موو هه‌ڤاڵانیش به‌و جۆره‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا بكه‌ن. با چاودێری ئه‌و شتانه‌ بكه‌ن كه‌ من كردوومه‌" و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "با قۆناغه‌كه‌ وه‌ك قۆناغێكی فره‌لایه‌ن، قوڵ و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان هه‌ڵیبسه‌نگێنن. ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌. له‌ رووی قۆناغه‌وه‌ په‌یامێكی به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ هێڵی سه‌ركه‌وتن ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بۆ هه‌موو كادره‌كان گواسترایه‌وه‌. ته‌نانه‌ت گواسترایه‌وه‌ بۆ گه‌ل. بۆوه‌ بابه‌تی گفتوگۆ و مشتومڕی زۆر. ٧مین كۆنگره‌ی نائاساییش له‌ نێویدا، له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی پارتیدا، له‌ كۆنفرانسه‌كاندا، له‌ كۆنگره‌كاندا، له‌ كۆوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا له‌سه‌ر دیالیكتیكی گۆڕان  و گۆڕانكاری گفتوگۆ كرا. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ كرا، ئێمه‌ چی بگۆڕین، چۆن بیگۆڕین، ده‌بێت گۆڕانكاری چۆن بێت، راستی پیلانگێڕییه‌كی چی هێنایه‌ ئاراوه‌، ده‌بێت ئێمه‌ چ وانه‌یه‌كی لێوه‌ فێر بین، ئه‌مانه‌ ده‌بوایه‌ وه‌ڵام بدرانایه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌رشیڤی ساڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دوای پیلانگێڕی بڕوانرێت، نوسراو، هه‌ڵسه‌نگاندن، گفتوگۆ، یاداشتی كۆبوونه‌وه‌كان چاویان پێدا بخشێنرێته‌وه‌ ده‌بینرێت كه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ی كه‌ زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌بووه‌ گۆڕان و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان بووه‌. ئه‌و بابه‌ته‌شی كه‌ زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ركرا گۆڕان و گۆڕانكاری بوو. هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بنه‌مای دیالێكتیكی گۆڕان و گۆڕانكاری گرنگی پێدرا. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی راست و پێویست تێگه‌یشتنی له‌باره‌وه‌ ساز نه‌كرا، نه‌گه‌یشته‌ ئاستی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ داواده‌كرا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار گۆڕان و گۆڕانكاری به‌ جۆره‌یه‌كی له‌به‌ر كراو ده‌وترا، كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌وته‌ دۆخێك كه‌ لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتن.

ئێمه‌ ناتوانین بڵێین كه‌ هه‌موو شتێك به‌ شێوه‌ی به‌هێز، راست و بێهاوتا به‌ره‌وپێشچوو. له‌ كرده‌وه‌دا هاتن و رۆیشتن هه‌یه‌. به‌ڵام هیچ كه‌سێك نكۆڵی له‌ گۆڕان و گۆڕانكاری نه‌كرد. هیچ كه‌سێك ره‌تینه‌كرده‌وه‌، نكۆڵی لێنه‌كرد. نه‌بوونه‌ دژبه‌ری گۆڕان و گۆڕانكاری. نه‌توانرا به‌ شێوه‌یه‌كی راست و پێویست تێگه‌یشتنی له‌سه‌ر ساز بكرێت، نه‌توانرا كه‌ گۆڕان و گۆڕانكاریه‌كی پێویست له‌ شێوازی تێكۆشان و رێكخستندا له‌ كه‌سایه‌تی خۆیاندا بخوڵقێنن. ئه‌مه‌ بابه‌تێكی جیاوازه‌. به‌ڵام وه‌ك چه‌مكی گۆڕان و گۆڕانكاری هیچ كه‌سێك له‌ رووی قۆناغه‌وه‌ ره‌تینه‌كرده‌وه‌. لانیكه‌م بۆ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ زۆر سه‌ره‌كی بوو. دواتر پاكتاوگه‌ری ٢٠٠٢-٢٠٠٤ ویستی هه‌ندێك جه‌وهه‌ر، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بگۆڕێت و گاڵته‌ی پێبكات. ویستی له‌لایه‌كه‌وه‌ گۆڕان و گۆڕانكاری لاواز بكات. به‌ڵام كاریگه‌ری رێبه‌رایه‌تی و قورسی قۆناغه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بوو كه‌ پاكتاوگه‌ریش نه‌یتوانی بێته‌ خاڵێك كه‌ نكۆڵی له‌ گۆڕان و گۆڕانكاری بكات. چی كرد؟ هه‌وڵیدا ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بكات. كاتێك بینی ناتوانێت گۆڕان و گۆڕانكاری ره‌تبكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ دژی گۆڕان و گۆڕانكاری بوه‌ستێته‌وه‌ توانای مانه‌وه‌ی نامێنێت و هه‌وڵیدا لایه‌نی گۆڕان و گۆڕانكاری پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌.

كاتێك رێبه‌ر ئاپۆ ویستی گۆڕان و گۆڕانكاری له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشگێڕی، ئازادیخوازی، له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیك بوون، له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری و چوارچێوه‌ی پرسی كورد، زیاتریش له‌سه‌ر ئاپۆگه‌ری، جه‌نگاوه‌ری، پارتایه‌تی، گه‌ریلایه‌تی، نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك پێناسه‌ی بكات، به‌ره‌وپێشی ببات، پاكتاوگه‌ره‌كانیش هه‌وڵیاندا گۆڕان و گۆڕانكاری زیاتر وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداربوون و ده‌وڵه‌تبوون، په‌ده‌كه‌ بوون، بروكراتیك بوون و توانه‌وه‌ و ئاسیمیله‌بوون پێناسه‌كرد. به‌و جۆره‌ هه‌وڵیاندا ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تێكبده‌ن، واتاكه‌ی بگۆڕن، له‌ ئامانجه‌كانی دووریبخه‌نه‌وه‌. به‌ڵام دیسانیش ناچاربوون كه‌ خاوه‌نداری له‌ چه‌مكی گۆڕان و گۆڕانكاری بكه‌ن. هه‌وڵه‌كانیان له‌ ژێر ناوی خاوه‌نداری له‌وه‌ چه‌مكه‌ ئه‌نجام بده‌ن. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌ ئه‌و گۆڕان و گۆڕانكارییه‌ی كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ پێشبینی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یڵێن. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كه‌یان سودی له‌ سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ و گۆشه‌گیری ئیمراڵی وه‌رده‌گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سودیان له‌ لاوازبوون و سستی په‌یه‌وه‌ندی رێبه‌ر ئاپۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنی رێبه‌ر ئاپۆیان كه‌ وه‌ك پێویست شرۆڤه‌ نه‌كرابوون پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی گۆڕان و گۆڕانكاری هه‌ڵبگێڕنه‌وه‌ هه‌وڵیان خسته‌گه‌ڕ. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و ئاراسته‌كردنه‌ زۆر لاواز بوو. هه‌ڵیانده‌گێڕایه‌وه‌، درۆیان ده‌كرد. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌یانزانی كه‌ كادره‌كان ئه‌وه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ن. به‌ڵام دیسانیش وه‌ك كۆتا چاره‌ له‌و رووه‌وه‌ هه‌وڵیاندا.

كاتێك دۆخه‌كه‌ گه‌یه‌نرایه‌ رێبه‌ر ئاپۆ و رێبه‌ر ئاپۆش له‌سه‌ر بنه‌مای دادگاییكردنی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا هزری خۆی په‌یوه‌ست به‌ گۆڕانكاری رێكخراوه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ به‌ ده‌رفه‌تێكی كورتی زانی بۆ شرۆڤه‌ی به‌رفراوان و گه‌یاندنی به‌ بزوتنه‌وه‌. ده‌مامكه‌كه‌یان داماڵدرا و رووت و قوت له‌و ناوه‌دا مانه‌وه‌. هه‌موو هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ و درۆكانی پاكتاوگه‌ره‌كان ئاشكرا بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیتر هزری رێبه‌ر ئاپۆ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ نه‌توانرێت پێچه‌وانه‌ بكرێنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی تر هه‌ڵنه‌گرن. هه‌موو رێكخستن و هه‌موو كه‌سێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ راستیه‌كان ببینن و لێی تێبگه‌ن. به‌م جۆره‌ درۆی هیچ كه‌سێك شاراوه‌ نه‌مایه‌وه‌، پاكتاوگه‌ره‌كانیش به‌ هاتنی كتێبی پاراستنی گه‌لێك دامركایه‌وه‌. هه‌موو شێك به‌ هاتنی ئه‌و پارێزنامه‌یه‌ روون بووه‌وه‌. هه‌موو مۆم و گڵۆپی ئه‌و پاكتاوگه‌رانه‌ ته‌قین. پاكتاوگه‌ری له‌ ناو درۆكانی خۆیاندا پاكتاو بوون. به‌م جۆره‌ گۆڕان و گۆڕانكاری له‌ سه‌ر هێڵی رێبه‌رایه‌تی زیاتر به‌ره‌وپێشچوون و قوڵبوونی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی. ئه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پاڕادایمی دیموكراتیك، ئیكۆلۆژیك، ئازادیخوازی ژن بوو كه‌ له‌ كتێبی "پاراستنی گه‌لێك" خرابووه‌ڕوو، دیسان له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵێك كه‌ پارێزنامه‌ پێنج به‌رگیه‌كان به‌ ناوی "مانیفیستۆی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك" خستیه‌ڕوو و هێڵی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی نیشاندا، به‌ ئه‌نجام گه‌یشت.

به‌ گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی رێبه‌رایه‌تی هه‌نگاونان، گۆڕان و گۆڕانكاری ئه‌نجامدرا. به‌ڵام ده‌بێت لێره‌ رایبگه‌یه‌نین كه‌ له‌ دوو رووه‌وه‌ گۆڕان و گۆڕانكاری كه‌م و لاوازن. یه‌كه‌م سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای روونكردنه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ده‌مامكه‌كانی پاكتاوگه‌ره‌كان داماڵدران و پاكتاویش كران، سه‌رده‌می ٢٠٠٢-٢٠٠٤ هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان بۆ پێچه‌وانه‌كردن و هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری گۆڕان و گۆڕانكاری كه‌ له‌ ناو رێكخستندا بڵاویان كرده‌ه‌وه‌، وه‌ك هۆشمه‌ندی و تێگه‌یشتن له‌ كه‌سه‌كان و له‌ رێكخستندا تا ئاستێك كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام بوون.

له‌سه‌ره‌تادا زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو. به‌ تایبه‌تی تا ئه‌و قۆناغه‌ی مانیفیستۆی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك گه‌یشته‌ ده‌ست بزوتنه‌وه‌. له‌وێ تا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ره‌خنه‌ی لیبڕالیزم كه‌ له‌ لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه‌ پێشخرابوو گه‌یشته‌ كادره‌كان، چه‌مك و هۆشمه‌ندی پاكتاوگه‌ری تا ئاستێك به‌رده‌وام بوو. به‌ مانیفیستۆی كۆمه‌لگای دیموكراتیك ئه‌و كاریگه‌رییه‌ كه‌م بووه‌وه‌.

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هۆشمه‌ندی و وێژه‌ی پاكتاوگه‌ری زیاتر به‌ره‌وپێشچوو. مرۆڤ ناتوانێت كه‌ بڵێت به‌ ته‌واوه‌تی نه‌ما. كاریگه‌رییه‌كانیشی هێشتا له‌ ئاستێكدا ماوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی پاكتاو، ئێمه‌ نه‌مانتوانی تێكۆشانێكی به‌ به‌رنامه‌، رێكخراو و یه‌كگرتووانه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ین. رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ی برد. پارێزنامه‌ی نوسی، به‌ڵام ئێمه‌ نه‌مانتوانی كتێب، بڵاوكراوه‌، ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ پاكتاوگه‌رییان هه‌ڵده‌سه‌نگاند و شه‌رمه‌زاریان ده‌كرد، له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ په‌روه‌رده‌كردنی كادر و پارتی له‌ دژی كاریگه‌رییه‌كانی پاكتاوگه‌ری ئاماده‌ بكه‌ین. له‌ په‌روه‌رده‌دا، له‌ ژیاندا، له‌ پراكتیكدا ئه‌وه‌ دروست بوو. نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر رووینه‌دابێت. به‌ڵام به‌ش به‌ش ئه‌نجامدرا، یه‌كده‌ست و قوڵ نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاریگه‌ری پاكتاوگه‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وامبوو. وه‌ك پاشماوه‌یه‌ك مایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ ئاستی هۆشمه‌ندی و كرداریدا كاریگه‌رییه‌ك نیشان بدات كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ تێكبدات.

دووه‌م، له‌ تێگه‌یشتن، درك پێكردن، به‌ جه‌وهه‌ریكردن و په‌سندكردندا كه‌موكوڕی هه‌بوو. كاریگه‌ری مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری زۆره‌. كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌وه‌ زۆره‌. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری و شكڵگرتنێك كه‌ تێكۆشانی پێشوو ئافراندویه‌تی هه‌یه‌. له‌ هه‌مان كاتدا به‌ هۆی ته‌كنه‌لۆژیای راگه‌یاندنه‌وه‌، وه‌ك چۆن ٢٤ كاتژمێر كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌كرێت، له‌سه‌ر پێكهاته‌ی پارتی و كادره‌كانیش بۆردومانێكی لیبڕاڵ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ زۆر به‌ دژواری و به‌رفراوانی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌كرێت. له‌ وه‌ها چوارچێوه‌یه‌كدا واده‌كات هیچ كه‌سێك له‌ جیهاندا نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه‌ زیندان و له‌ هه‌موو شتێك داده‌بڕێنرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ چیاكان شوانی ده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ راستیدا تێكۆشانه‌ له‌ دژی به‌جه‌وهه‌ری كردن و قه‌بوڵكردنی گۆڕان و گۆڕانكاری كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ هێنایه‌بوون و به‌ره‌وپێشی برد. له‌ ئاستێكدا كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر مرۆڤه‌كان. به‌ تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ناو لایه‌نه‌ زۆر دژواره‌كانی لیبراڵدا له‌ ژیانی رێكخراو و تێكۆشان دوور بێت. كادره‌كان له‌و شوێنانه‌ زیاتر به‌ هێرشه‌ ورده‌كانی لیبراڵیزم كاریگه‌ر ده‌بن. بێگومان لیبراڵیزم هێرشێكی ئاشكرا نییه‌. ئه‌وه‌ هێرشێكی زۆر شاراوه‌ و به‌ خشكه‌ییه‌. به‌ ئاشكرا نكۆڵی له‌ شتێك ناكات. هێرشێكه‌ به‌ جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی له‌ جه‌وهه‌ری خۆیدا قه‌بوڵی ده‌كات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گوزارشتی لێده‌كات. ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ وشیاری و ئاستی زانابوون هه‌یه‌. پێویستی به‌ روانینێكی ره‌خنه‌گرانه‌ هه‌یه‌. گه‌ر له‌و بابه‌تانه‌دا لاوازی هه‌بێت، ئه‌و كاته‌ بینین، تێگه‌یشتن و تێكۆشان له‌ دژی كاریگه‌ری لیبراڵیش لاواز ده‌بێت. گۆڕان و گۆڕانكارییه‌ك كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ ببه‌ ئه‌نجامی گه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تی به‌پارتیبوون و گه‌ریلابوونی سه‌رده‌می نوێ و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكدا كێشه‌مان هه‌یه‌، له‌ پراكتیكیشدا هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتی هاتنه‌ ئاراوه‌. ئه‌وه‌ ده‌بنه‌ بابه‌تی گفتوگۆ و ره‌خنه‌. ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ وه‌ك ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م دیاری بكه‌ین.

دووه‌م، گۆڕینی پاڕادایم بوو. گۆڕان و گۆڕانكاری وه‌ك چه‌مك پێشخرا. له‌ زۆر دامه‌زراوه‌دا كاریگه‌ری سازكرد، ته‌واوی پراكتیكی گرته‌وه‌. به‌ڵام له‌ ساڵی ٢٠٠٣دا ئه‌مه‌ وه‌ك گۆڕانكارییه‌كی پاڕادایم له‌ ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا به‌رجسته‌بوو. په‌كه‌كه‌ ئیتر له‌ پارتێك به‌ ناوه‌ندێتی ده‌وڵه‌تپارێز و ده‌سه‌ڵات هاته‌ ده‌ره‌وه‌. له‌سه‌ر بنه‌مای پاڕادایمی دیموكراتیك- ئیكۆلۆژیك- ئازادیخوازی ژن بووه‌ پارتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتیك. له‌ ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌- ده‌وڵه‌ت دابڕا. له‌ دژی نه‌ته‌وه‌-ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی پێش خست. نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمان-ئایین-خاك- ئابوری پێناسه‌ نه‌كرد. وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی یه‌كێتی هۆشمه‌ندی و كولتوری پێناسه‌ی كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێشبینی كرد كه‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ هه‌موو ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان پێكدێت و ده‌توانێت خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی ئازاد رێكبخات، له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك له‌ ناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكدا به‌ شێوه‌یه‌كی خوشك و برایه‌تی بژی. ئه‌مه‌ گۆڕانكارییه‌كی زۆر گرنگ بوو.

هه‌وه‌ها كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی له‌ بری ده‌وڵه‌ت دانا. له‌ بری دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو جۆره‌ گوشار و داگیركه‌رییه‌كی ده‌وڵه‌ت قه‌بوڵ ده‌كات و گوزارشت له‌ باڵاده‌ستی به‌شێكی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، وه‌ك سیستمێك كه‌ كۆمه‌ڵگا تێیدا خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ هه‌ڵبژاردن دێن، ده‌نگده‌ران ده‌توانن كاتێك بیانه‌وێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ لابده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموكراتیكیش وه‌ك سیستمێكه‌ كه‌ ئه‌ركی كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ ده‌كات، پێناسه‌كرا. وه‌ك سیستمێكی سیاسی پشتی به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو به‌سته‌وه‌، كۆمۆنی دیموكراتیك و كه‌سایه‌تی ئازادی پێناسه‌كرد. هه‌ر بۆیه‌ هۆشمه‌ندیه‌كی نوێ، ستراتیژ و تاكتیكی نوێ، پێناسه‌ی نوێی شۆڕشی پێش خست. كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكی له‌ ئاستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك به‌ بنه‌ما گرت. له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ یه‌كێتی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك هه‌یه‌. ئه‌مه‌ وه‌ك یه‌كێتی یه‌كینه‌كان كه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی ئازاد خۆیان رێكسختووه‌ پێناسه‌ كرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك و كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك، راستی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك وه‌ك مۆدێلی بنچینه‌یی چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد خرایه‌ پێشه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێشبینی كرد كه‌ هه‌موو كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ هێڵ و قۆناغێك به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانرێن چاره‌سه‌ر بكرێن.

له‌ بری سوپایه‌كی سیستماتیك كه‌ ده‌وڵه‌ت دایده‌مه‌زرێنێت، خۆپاراستنی كۆمه‌ڵگای پێناسه‌ كرد و له‌ بری ئه‌وه‌ داینا. به‌ دابڕاندنی سیستماتیك كه‌ ئامێره‌كانی پاراستنی به‌ ده‌ست هه‌ندێك له‌به‌شه‌كانه‌ وه‌ك ئامرازی گوشار و كۆلۆنیالیستی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌كارده‌هێنرێن، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ به‌ هۆشمه‌ندی، په‌روه‌رده‌ و رێكخستنبوون خۆی خۆی ده‌پارێزێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ ئامرازه‌كانی پاراستنی له‌ پێناو پاراستنی گشتی كۆمه‌ڵگا به‌كارده‌هێنرێن و له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ئامرازی جیای خۆی ده‌بینێت، بۆ گوشار و داگیركاری به‌كارناهێنرێت، پێشبینی كرد.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شی به‌ ئازادی ژنه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌. ئازادی ژنی وه‌ك بنه‌ما و بناغه‌ی هه‌موو ئازادییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر ژینگه‌دا هۆشمه‌ندی ئیكۆلۆژیك و مامه‌ڵه‌ی ئیكۆلۆژیانه‌ی به‌ بنه‌ماگرت. له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی روخێنه‌ر، وێرانكار و كاولكاری هه‌موو جۆره‌ به‌پیشه‌سازیبوونێك، سیستمێكی پێشنیاز كرد كه‌ پێشبینی هارمونیا و یه‌كپارچه‌بوونی ژینگه‌ و كۆمه‌ڵگا ده‌كات. به‌ كورتی په‌كه‌كه‌ به‌ گۆڕان و گۆڕانكاری رادیكاڵدا تێپه‌ڕی. راستی رێبه‌رایه‌تی له‌ قۆناغی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی. ئه‌م گۆڕان و گۆڕانكاییه‌ به‌ ته‌واوی پارته‌كه‌دا بڵاوبووه‌وه‌، به‌ كتێبی پاراستنی گه‌لێك، به‌ مانیفیستۆی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك به‌ره‌وپێش برا. له‌ ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌- ده‌وڵه‌ت دابڕا. له‌ پارادایمی ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت دابڕا. گۆڕدرا بۆ پارتێكی نوێ كه‌ پارادایمی كۆمه‌ڵگای ئیكۆلۆژیك، دیموكراتیك و ئازادیخوازی ژن و كۆمه‌ڵگای دیموكراتی، خۆپاراستن و سیاسی دیموكراتیكی به‌ بنه‌ما ده‌گرت.

هه‌ر بۆیه‌ هۆشمه‌ندی شۆڕش، مامه‌ڵه‌ی ستراتیژیك و تاكتیكی به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ گۆڕدرا. بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تپارێز كه‌ شۆڕش وه‌ك روخاندنی ده‌وڵه‌ت و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌ بری ئه‌وه‌ پێناسه‌ده‌كات، ره‌تیكرده‌وه‌. له‌وه‌ دابڕا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ به‌ره‌وپێشچوونێك كه‌ ده‌وڵه‌ت بچوك و به‌رته‌سك ده‌كات، تاك ئازاد و كۆمۆنی دیموكراتیك له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك رێكده‌خات و به‌ره‌وپێشی ده‌بات، له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك و ژیانی ئازاد به‌ رێكخستنی ده‌كات و به‌ره‌و پێشی ده‌بات، به‌م جۆره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك داده‌مه‌زرێنێت و ده‌یپارێزێت و به‌ره‌وپێشچوونێك كه‌ به‌ گه‌وره‌كردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بچوك ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕشگێڕی هه‌ڵیسه‌نگاند. ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت+ دیموكراسی پێناسه‌ كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت و ئه‌ركی شۆڕشگێڕان ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئاراسته‌ی تێكۆشان بۆ رووخاندنی ده‌وڵه‌ت بكات. به‌ڵكوو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و شێوازی تێكۆشان كه‌ به‌ په‌روه‌رده‌كردن و رێكخستنكردنی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك، ده‌وڵه‌ت بچوك و سنووردار بكات و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكیش به‌رده‌وام گه‌وره‌ بكات. ئه‌وه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گرنگ بوو.

ئه‌مه‌ مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ تێكۆشانی بیردۆزی-سیاسی-سه‌ربازی به‌ ته‌واوه‌تی گۆڕی. تێگه‌یشتن، مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌ و هه‌روه‌ها شێواز و پلانداڕشتنی ئێمه‌ی له‌ قۆناغی پێش پیلانگێڕی گۆڕی. ئێمه‌ به‌ شێوازه‌كانی به‌ر له‌ پیلانگێڕی له‌ دژی پیلانگێڕییه‌كه‌ شه‌ڕمان نه‌كرد. ئێمه‌ به‌ رێباز، شێواز، شێوه‌ و ریتمی نوێ كه‌ له‌ رووی گۆڕانكاری پاڕدایمه‌وه‌ ئافرێنراوه‌، تێكۆشانمان كرد. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشاندا، له‌ رێبازه‌كانماندا گۆڕانكاری روویدا. له‌ رێكخستنه‌كانماندا گۆڕانكاری روویدا. ئه‌وانه‌ نه‌هێشتنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بوونه‌ هۆكاری پیلانگێڕی، تێپه‌ڕاندنیان و هه‌روه‌ها شكستهێنان به‌ پیلانگێڕی گرته‌خۆی.

وه‌ك سێهه‌م گرفتی دیكه‌ش ئێمه‌ ده‌توانین ستراتیژی تێكۆشان دیاری بكه‌ین. له‌ راستی په‌كه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رده‌می ستراتیژیكی چواره‌مدایه‌. سه‌رده‌می ستراتیژی یه‌كه‌م، سه‌رده‌می پارتیبوونی ساڵانی ١٩٧٠ بوو. په‌كه‌كه‌ به‌ ستراتیژی تێكۆشان له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی شۆڕشگێڕی له‌ دژی كه‌س و دامه‌زراوه‌كان كه‌ به‌ سیخوڕكرابوون دامه‌زرا. سه‌رده‌می ستراتیژییكی دووه‌م له‌ دژی رژێمی فاشیست- سه‌ربازی ١٢ی ئه‌یلول ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی درێژخایه‌ن بوو. په‌كه‌كه‌ تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٠یش له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به‌ ستراتیژێكی به‌م جۆره‌ تێده‌كۆشا. شه‌ڕی گه‌ریلای به‌ره‌و پێش برد. هه‌م به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٩٠ له‌ جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌م به‌ بینینی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ كوردستان و توركیا ویستی له‌ ئاداری ١٩٩٣ به‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست گۆڕانكارییه‌كی ستراتیژیك جێبه‌جێ بكات. ده‌یویست ستراتیژی شه‌ڕی گه‌ل بگۆڕێت بۆ ستراتیژی تێكۆشانی سیاسیی دیموكراتیك. به‌ڵام دوژمن و سیستم رێگه‌یان نه‌دا. به‌ هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فاشیست- پاكتاوكه‌ر ده‌یویست په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببات و پاكتاوی بكات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش په‌كه‌كه‌ تا ساڵی ٩٨ به‌رخودانێكی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌برد. رێبه‌ر ئاپۆ به‌ ئاگربه‌ستی ١ی ئه‌یلولی ٩٨ ویستی ئه‌و قۆناغه‌ی له‌ ئاداری ٩٣ ده‌ستیپێكرابوو، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرابوو، به‌ره‌و پێش ببات. سیستمی كۆلۆنیالیست- پاكتاوكه‌ر پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا سه‌پاند.

تێكۆشان له‌ دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ك تێكۆشان له‌ دژی له‌سێداره‌دان له‌ ئیمراڵی ئاستێكی به‌رچاوی هێنایه‌ ئاراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ كانونی دووه‌می ٢٠٠٠دا ئه‌نجامێك به‌ده‌ستهێنرا. سیستمی ده‌وڵه‌تی تورك رایگه‌یاند، بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌ ئیمراڵی كه‌ ده‌ركرابوو، راگیراوه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ كۆنگره‌ی ٧مین رایگه‌یاند كه‌ به‌ راگرتنی ستراتیژی شه‌ڕی گه‌ل گۆڕانكاری ستراتیژی پێكهێناوه‌ و له‌ دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ستراتیژی تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك ده‌جوڵێته‌وه‌. به‌پێی ئه‌وه‌ پلانی بۆ كاره‌كانی دانا. خۆی رێكخست.

ده‌یویست له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دیموكراتی به‌ر به‌ پیلانگێڕی بگرێت. به‌ گۆڕینی پاڕادایم ئه‌و قۆناغه‌ به‌هێزتر بوو. رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ ویستیان سیستمی كه‌جه‌كه‌ كه‌ وه‌ك كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك پێناسه‌ كرا، له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك، به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ ململانێ سیاسیه‌كاندا بكه‌ن، به‌ سیاسه‌تی دیموكراتیك تێبكۆشن و به‌م جۆره‌ بیكه‌ن به‌ كردار. تیۆری ئه‌وه‌ی پێش خست، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ پلانی دانا، بڕیاریدا، رێكخستنی به‌ره‌وپێش برد. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌ تایبه‌تی گرنگی به‌ تێكۆشانی سیاسیدا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ١ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٤دا ئه‌گه‌رچی به‌ركاهێنانی چه‌كیش هاتبێته‌ ئاراوه‌، له‌ نێوان ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٠ سه‌رده‌می تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك بوو. 

ئه‌گه‌ر له‌ سیستمی كۆلۆنیالیست- قڕكه‌ر بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌ت بگۆڕدرایه‌، ئه‌گه‌ر تێكۆشان له‌ بری سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی دابمه‌زرایه‌، رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ ستراتیژی تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیكی خۆیان درێژه‌ پێده‌دا و هه‌وڵیان ده‌دا چاره‌سه‌ری كه‌جه‌كه‌ به‌ تێكۆشانی سیاسی جێبه‌جێ بكه‌ن.

به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاكه‌په‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵانی ٢٠٠٧، ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌و قۆناغه‌یان پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌. له‌به‌رده‌م تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك ئاسته‌نگی سازكرا. هه‌وڵیدا سیاسه‌تی دیموكراتیك پاكتاو بكات. هێزه‌ سیاسیه‌ دیموكراتیه‌كانیان گرت. ئه‌شكه‌نجه‌یان كردن، سیاسه‌تی دیموكراتیكیان گه‌یانده‌ دۆخێك كه‌ نه‌توانێت كار بكات. كه‌رسته‌ی سیاسی دیموكراتیك، پارتی و كۆمه‌ڵه‌كانیان داخست. به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی ٢٩ی ئاداری ٢٠٠٩ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی پرسی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی دیموكراتیك، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ هه‌ڵكه‌وت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئاكه‌په‌ به‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ وه‌ڵامی دایه‌وه‌. سه‌رۆك شاره‌وانی و سه‌رۆكی ئه‌و پارتانه‌ی هه‌ڵبژێردران زیندانی كران. گوشاری بۆ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ په‌یڕه‌و كرد. ئه‌و قۆناغه‌یان به‌ره‌و كوده‌تای ١٧ی تشرینی دووه‌م و داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك له‌ ١١ی كانونی یه‌كه‌م برد. به‌م جۆره‌ ده‌رفه‌رت و هه‌لی له‌بار برد كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دیموكراتیك تێكۆشانی سیاسی به‌ڕێوه‌ببرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ٣١ی ئایاری ٢٠١٠ كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند. باسی له‌وه‌كرد، " له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دیموكراتیك ده‌رفه‌تی سیاسه‌تكردن، به‌ڕێوه‌بردنی تێكۆشانی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ستراتیژی تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك كۆتاییهاتووه‌".

له‌ حوزه‌یرانی ٢٠١٠ په‌كه‌كه‌ ستراتیژی خۆی گۆڕی. خولی ستراتیژیكی سێهه‌می كۆتایی پێهێنا و قۆناغی ستراتیژی چواره‌می ده‌ستپێكرد. ئه‌وه‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ بوو. ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ شه‌ڕی گه‌ل كه‌ له‌ ساڵانی ٨٠دا به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر بنه‌مای پاڕادایمی نوێ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ هێڵی نوێی ستراتیژیكدا به‌ڕێوه‌برا. هه‌ر بۆیه‌ تێكۆشانێك له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژێك به‌و جۆره‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئێستا له‌ تێكۆشان له‌ دژی پیلانگێڕیدا گۆڕانكارییه‌كی به‌و جۆره‌ ستراتیژیك روویداوه‌. له‌ ساڵی ٢٠٠٠ ستراتیژی تێكۆشانی سیاسی دیموكراتیك به‌ بنه‌ما گیرا و قۆناغی سێهه‌می ستراتیژیك ده‌ستیپێكرد. له‌ ساڵی ٢٠١٠دا قۆناغی سێهه‌می ستراتیژیك كۆتاییهات و قۆناغی چواره‌می ستراتیژیك ده‌ستیپێكرد، ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌ بنه‌ما گیرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌وڵدرا شێواز و تاكتیكی تێكۆشان به‌ره‌و پێش ببرێت.

ئێمه‌ له‌ ستراتیژ و تاكتیكه‌كانی تێكۆشاندا له‌ دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا گۆڕانكارییه‌كی به‌م جۆره‌مان كرد. ئێمه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌مان له‌ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا هاته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌مان، هه‌ندێك له‌سه‌ر ئاستی پارتی و گه‌لدا جێبه‌جێ كرد. ئێمه‌ هێشتاش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ تێده‌كۆشین. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ستراتیژیكه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی تاكتیك و شێواز كه‌ به‌ پێویست ده‌بینران، تا چ راده‌یه‌ك پێكهاتوون و سه‌ركه‌وتووه‌؟ به‌ راستیش له‌و بواره‌دا كه‌موكورتی هه‌ڵه‌ی جددی هه‌یه‌. له‌ راستیدا دۆخێكی به‌م جۆره‌ كه‌ ئێمه‌ نه‌توانین بكه‌وینه‌ ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌. دۆخێك وه‌ك هه‌ندێك قه‌بوڵنه‌كردن دروست بوو. فێربوونه‌كان كه‌ به‌ ستراتیژی تێكۆشانی دیموكراسی ئافرێنرابوون، نه‌توانرا تێپه‌ڕێنرێن. گۆڕین بۆ تێگه‌یشتنێك و گۆڕینی ستراتیژیك وه‌ك پێویست پێشبینی نه‌ده‌كرا كه‌ بتوانرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ پێكبێت. خۆی له‌ خۆیدا دژواری و كێشه‌كانی ئه‌مڕ سه‌رچاوه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. كه‌موكورتیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دێنه‌ ئاراوه‌.

ئەگەر ئەم کەموکوڕتیانە نەبوایە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە چەندە شەڕانگێز بێت، بێگومان لەسەر پێیەکانی نەدەوەستا و نەیدەتوانی درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات. زۆر لە مێژبوو دەڕووخا و هەڵیاندەدایە گۆشەیەک. هێزی بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم و قڕکردن لە کوردستان و تورکیا ئەوەندە بەهێز بوو. هه‌روه‌ها بوونی فاشیزمی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ تا ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ و رێكخراوه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی دیكه‌ نه‌یانتوانی به‌ تێگه‌یشتنێكی ستراتیژی دروست و رێبازێكی تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزی خۆیان شه‌ڕ بكه‌ن. پشت بەو شتە ببەستە.

لەم روانگەیەوە هێلێ رێبەر ئاپۆ تا رادەیەکی سنووردار جێبەجێ کراوە. ئەم هێڵە لە پەکەکەدا، لە گەلی کورد، ژن، گەنج، لە کوردستاندا هێشتا سنووردارە. ناتوانین بڵێین ئەم گۆڕانە، گۆڕینی هێڵە، گۆڕانی ستراتیژیە، لە چەمکە ستراتیژی و تاکتیکییەکان کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، بە دروستی و گونجاو تێگەیشتوون و بە سەرکەوتوویی خرانە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش تا ڕادەیەکی سنووردار ئەنجام دەدرێت. جێبەجێکردنێکی پراکتیکی هەیە بەڵام کەموکوڕی زۆری تێدایە. لە قۆناغی دواتردا چاودێری دەکرێت. وەک ئەوەی زۆرجار بڕیارگەی ناوەندی زۆر جار باسی دەکات، لە پراکتیکدا چەمکێک کە بە موحافزکاری و لاواز یبەڕێوەدەبرێت هەیە. پەرتەوازەیەکی زۆر هەیە، بۆیە بەدیهێنانی ئەمانە لەناو پەکەکە و گەلی کوردستاندا تەنها لە گەشەکردندایە. لە دۆخی سەرەتای خۆیدایە. ئاستێکی سنوورداری هەیە. هەموو گەشەسەندنەکان لە بنەڕەتدا لەسەر ئەم گۆڕانکارییە ئەنجام دەدرێن. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین. ئەگەر گۆڕانکاری و گۆڕانکارییەکانی هێڵ و گۆڕانکارییە ستراتیژییەکان بە پراکتیکەوە و پلان دابڕێژرایە و جێبەجێ بکرایە، ئەوا ئەم گەشەکردنە بە ئاسانی دە ئەوەندە لە گۆڕانکاریەکانی ئێستا زیاتر گۆڕانکاری دروست دەکرد .

ڕەوتێکی نوێ لە گواستنەوەی ئەم دۆخە لە دەرەوەی پەکەکە و کوردستان هەیە. هزری رێبەرتی بەش بەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی بڵاودەبێتەوە. خەباتی نێودەوڵەتی هەیە. بە تایبەت لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاڤادا، ژنان و گەنجان زیاتر ئاشنای هزری رێبەرتی بوون. شۆڕشی ئازادی ژنان، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیان بەخۆیەوە بینی. ئەمەش لە ناوچەکە و جیهاندا زۆر کاریگەرە. هەر دوو پرۆژەی ژنۆلۆژی، شۆڕشی ئازادی ژنان و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی، نەتەوەی دیموکرات چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکان. هەرکەس تێیایاندا چارەسەری کێشەکانی خۆی دەدۆزێتەوە. بۆیە بگاتە هەر شوێنێک کاریگەری دەبێت. چالاکی دروست دەکات. بەڵام ئەمە هێشتا لە سەرەتادایە. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەدایە. شەڕی داعش و شۆڕشی ڕۆژاڤا تا ڕادەیەک ئەمەی بڵاو کردەوە.

ئێستا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەم رووەوە کاریگەرن. لە راستیدا بە جەوهەریکردنی و قبوڵکردن و جێبەجێکردنی هەم لە کوردستان و هەم لە جیهاندا تێرکەر نییە. بەڵام ئاستی کاریگەرییەکەی زۆر بەهێزە. زۆر قایلکەر و پەروەردەکار و ڕێکخەرە و پاڵنەری هیوا و پاڵنەری بۆ چالاکی. لەم رێگەیەوە بوێری و فیداکاری بەدەست دەهێنرێت. هێڵ و شێواز و ستراتیژ و تاکتیکی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕی لەم ئاستەدا کاریگەرە. بە هەر شوێنێک بگات کاریگەرییەکی قووڵی دەبێت و چالاکی دروست دەکات. بێ گومان پەرەسەندنی ئەمە هەم لە کوردستان و هەم لە جیهاندا دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی شۆڕشگێڕانەی گەورە و راپەرینی شۆڕشگێڕانە دروست دەکات.

عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد لە قۆناغی ئیمڕالیدا بە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتی و سیستمی نەتەوەی دیموکراتی وڵامی هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دایەوە. سێیەمین زایینی رێبەرتی کاریگەریەکی چۆنی لەسەر پیلانگێڕیەکە دروست کرد؟

چونکە سیستمی قڕکردن لەسەر کورد پشت بە پێکهاتەی هەژموونی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەبەستێت، خواستی جیابوونەوە لە سیستمی قڕکەر، بۆ گەیشتن بە هەبوونێکی ئازادی کورد، جێگیربوون و ژیان وەک کوردێکی ئازاد، پێویستی بە جیابوونەوە لە سیستەمەکە هەیە. جیابوونەوە لە سیستمی قڕکردنی کورد، جیابوونەوە لە سیستمی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش لەخۆ دەگرێت. لەدایکبوونی رێبەرتی و دروستبوونی گرووپێکی ئایدیۆلۆژیی پەکەکە و پارتیبوونەکەی، هەموویان بە پێی راستی ئەم جیابوونەوەیە روویدا. لە كاتێكدا زۆر رێکخستنی دیكەی كوردی هەبوون و لەناو سیستمەكەدا بەبێ جیابوونەوە لە سیستمی قڕکردنی كورد خەبات دەكەن، پەکەکەش بە پێچەوانەی ئەوان پرەنسیپی جیابوونەوەی تەواوەتی لە سیستم پەیڕەو دەکات.

چونکە هەبوون و ئازادی کورد تەنیا لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانێت گەشە بکات. بۆ ئەوەی هەبوونێکی وەک کوردێکی ئازاد دروست بکەین، پێویستە لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەژمۆنی جیهانی جیا ببینەوە کە سیستمی قڕکردنی کوردی دروست کرد. بانگەشەی ئەوەی کە دەبم بە کوردێکی ئازاد بەبێ ئەوەی لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیاببمەوە، بانگەشەیەکی بەتاڵ و بیرۆکەیەکی بێ بنەما و وەهم و خەونێکە. زۆر هێز ئەم هەڵەیان کردووە. ئامانجیان بنیاتنانی ژینگەی ماددی بوو بۆ تاکگەرایی بچووکی بۆرژوازییان. بۆیە نەیاندەویست زۆر لە جەوهەری بابەتەکە نزیک ببنەوە. تەنانەت لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە جەوهەری بابەتەکەیان دەبینی، پێشتر لێی هەڵدەهاتن.

بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەوان نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ جدی و دڵسۆز بوو. کێشه‌ی کوردی وه‌ک ئامڕازێک بۆ ژیانی خۆی به‌کار نه‌هێنا، به‌ڵکو خۆی کرده‌ قوربانی خه‌بات بۆ هەبوون و رزگاری گه‌لی کورد. خەونی بە ژیانێکی ئازادی کوردەوە دەبینی. کاتێک گەیشتە ئەم لۆژیکە و چووە ناو ئەم جۆرە ژیانەوە، بینی کە ئەمە لەناو سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا نییە، پێویستی بە جیابوونەوە لە سیستەمەکە هەیە. کە دۆخەکەی باش بینی بەبێ هیچ دوودڵیەک لە سیستمەکە جیبووەوە. ئێمە ئەمە بە لەدایکبوونی رێبەرتی ناودەبەین. ڕاستە، لەدایکبوونی رێبەرتی؛ یەکەمین قۆناغی رێبەرتیبوون بە شێوەیەک کە لە سیستم جیابووەتەوە بوو. ئەم جیابوونەوەیە لە ئاستی رێبەرتیدا ڕوویدا، گۆڕا بۆ تێگەیشتن، ڕێکخستن، ژیان و خەبات. هەرکەسێک بەشداری لە پەکەکە دەبوو، پێویست بوو بەم شێوەیە لە سیستم خۆی جیابکاتەوە.

زۆر گرنگە کە هەر لەسەرەتاوە بەم شێوەیە پەکەکە لە سیستم جیابووەوە. هەرچەندە هێشتا هێڵی نەتەوە دەوڵەتی بە تەواوەتی تێنەپەڕاندووە، بەڵام لە پراکتیکدا جیابوونەوە لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی کە پشت بە دەوڵەت-نەتەوە دەبەستێت دەژی. لە هزردا نەتەوە دەوڵەتی پاراست، بەڵام لە پراکتیکدا لیێ جیابووەوە. ناکۆکی سەرەکی ناو پەکەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە بوو. ناکۆکیەکی وەها هەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆیەش نەتەوەپەرستی کوردیی سەرەتایی رێکخراوەکانی دیکە و نەتەوەپەرستی کوردیی ریفۆرمخوازی کە خۆی تەسلیم کرد، وەک بەشێک لە سیستم پێناسە کرد. ڕەخنەی توندی گرت. ئەم رێبازە خۆسەرپەرەستەی ئەوانی بەو شێوەیە دەبینی کە نەتوانن لە سیستەمەکە جیاببنەوە. پێی وابوو کە دەتوانێت بە بوون بە دەوڵەتێکی نەتەوەیی زۆر لە سیستەمەکە جیاببێتەوە و لەسەر ئەم بنەمایە بە شێوەیەکی زۆر توند بەرگری لە هێڵی دەوڵەت نەتەوە دەکرد. لە ڕووی تیۆریەوە لە پلانەکاندا هەمیشە پێشبینی هێڵی دەوڵەتی نەتەوەی دەکرد. رووی لە تێکۆشان و رێکخستنێک کرد کە ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت – نەتەوە بوو.

دواتر کە کودەتای فاشیست-سەربازی ١٢ی ئەیلوول ئەنجامدرا، ئە گروپە گەریلایە، کە خەباتی بنچینەیی دژ بە کودەتاکەیان بینی و لە چیاکانی کوردستاندا روویان لە شێوەی گەریلا کرد، کە هەر لەسەرەتاوە بە واتای جیابوونەوە لە سیستەم و جێهێشتنی نیشتمان بوو. ; زیاتر گەشەسەند و قووڵتر بوو. شێوەی پێبەخشی. لە پراکتیکدا ئاستێکی جێبەجێکردنی دروست کرد. ئەم دۆخە وردە وردە ململانێی ناوخۆی ناو پەکەکەی قوڵتر کردەوە. لە لایەکەوە هێڵی نەتەوە-دەوڵەت وەک بنەما وەردەگیرا. هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوە دەدرا. لە لایەکی دیکەوە جیابوونەوەیەک لە سیستمی جیهانی دەوڵەتی نەتەوەیی هەبوو. بۆ ئەوەی لە سیستمی قڕکردنی کورد جیاببنەوە، وەک کوردێکی ئازاد گەشە بکەن، لە ڕێگەی ڕێکخستن و خەباتەوە، بەتەواوی پێویست بوو لە سیستمی جیهانی دەوڵەت-نەتەوە جیاببنەوە، لەو سیستەمە جیاببنەوە کە پشتی بە سیستمی جینۆسایدی کورد دەبەست. لە هەڵوێستی پارتیدا پچڕانێک دروست بوو. بیرۆکەی دەوڵەتی نەتەوە دروست بوو. لەو سەردەمەدا هێزی بیرکردنەوە و ئەزموونی کردەیی پارتی بەس نەبوو بۆ چارەسەرکردنی ئەم ململانێیە و لە بنەڕەتدا پەکەکە، چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد لە پرۆسەکانی بەرخۆدانی پێشوودا، وەک ئەوەی بەڕێوەبردنی هێڵی نەتەوە دەوڵەت بە شێوەیەکی بەهێز، کاریگەر و ڕێکخراو، سەرچاوەی خۆی وەردەگرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. بۆیە لەم بوارەدا خۆی قووڵتر کردەوە.

بەڵام گەشەدانەکانی ساڵەکانی ٩٠ روویاندا و ئەوەش ئاشکرای کرد کە چارەسەری ئەم کێشەیە بەم ئەندازەیە بەهێز نابێت. هەرچەندە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی لە قۆناغی گەریلادا دروست بوو و راپەرین لە باکوری کوردستن دۆخێکی گرنگی دروست کرد، بەڵام شێوەیەکی وەک لە کۆمەلگاکانی دیکەی داگیرکەراودا، چارەسەری دەوڵەت نەتەوە بە رێبازی سیاسی و سەربازی زوو دروست بوو. لەم چوارچێوەیەدا رێبەر ئاپۆ دەستی بە هەوڵەکانی کرد کە هێڵی ئایدۆلۆژی زیاتر بەهێز و بکات و لە هۆکارەکانیشی زیاتر تێگەیشت.

گەریلایەتی لەسەر هێڵی فیدایەکی و میلیتانی لەسەر ئەم بناغەیە بەرەو پێشەوەچوو. پێوانەی گەریلا لە وڵاتانی دیکە، لە کوردستان بەشی تێکۆشانی دژی داگیرکەری فاشیست و قڕکەری دوڵەتی تورکی نەدەکرد. لەبەرئەوەش بینرا کە بەتەنها گەریلایە لە هێڵی فیداییدا دەتوانێت ئەمە جێبەجێ بکات و پەکەکە لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ٣مین کۆنگرە لەساڵی ١٩٨٦ بەدواوە وەک گەریلایەک لە هێڵی فیداییدا بەرەو پێشەوە برد.

لە لایەکی دیکەوە پارتەکەی بە گەریلاوە بەستەوە.  ئەو هێڵەی کە بۆ گەریلا پێشبینی دەکرا، بە هێڵی ئایدیۆلۆژی پارتی هەڵسەنگاند. بۆیە شۆڕشگێری پسپۆڕی پارتی بە شۆڕشێک لەسەر هێڵی فیدایی – میلیتانی پێناسە كرد. پارتی و گەریلا پێکەوە و بە شێوەیەکی باش یەکیان گرت. ئەمە کرانەوەیەک بوو. ئەم خاڵانە کرانەوەیەکی گرنگ بوون بۆ گەشەپێدانی خەبات و رێگریکردن لە شکست و درێژەدان بە خەباتی ئازادی. هێزی بە پەکەکە بەخشی، هێزی خۆی زیاد کرد. هه‌رچه‌نده‌ سۆسیالیزمی پێكهاته‌یی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ له‌ رزگاری و گه‌شه‌ی خه‌باتی په‌كه‌كه‌دا ده‌ورێكی گرنگیان هه‌بووه‌.

شانبەشانی ئەمانەش پێشبینی گەشەکردنی هێڵی ئازادی ژنان وەک کرانەوەیەکی هاوشێوە، هەروەها قووڵبوونەوەی زیاتر لە ژیانی ئازاد و ئازادی کۆمەڵایەتی و خۆبەختکردن وەک ژیان لەسەر هێڵی ئازادی ژنان کرد. لەم ئاستەدا ئاستی ئایدیۆلۆژیی شۆڕش قووڵتر و فراوانتر بوو. بەم شێوەیە خەباتی ئازادی ژنان بووە رۆژەڤ. شۆڕشی رزگاریخوازی ژنانی دەستپێکرد. لەم چوارچێوەیەدا گەیشتە ئاستی بەشداریکردنی ژنان لە خەباتێکی بەهێزتر و کاریگەرتردا. ژنان، کە پێشتر وەک هێزێکی خەباتی جەماوەری، هێزێکی پشتیوانی، لەسەر بنەمای پێناسەیەکی ئایدیۆلۆژیی لەو جۆرە ڕۆڵیان هەبوو، بوونە هێزێکی پارتی و گەریلا، سەرکردایەتی کۆمەڵگای کرد و لە ئاستی جەماوەریدا پەیوەست بوون بە شۆڕشەوە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەمانە فاکتەرە سەرەکییەکان بوون بۆ پاڵپشتی و بەهێزکردنی شۆڕشی پەکەکە.

لە راستیدا لە سەرەتای ساڵەکانی نەوەتەوە کاتێک کە سۆسیالیزیمی جێبەجێکراو هەڵوەشایەوە و هەموو بزووتنەوەکانی کۆمۆنیست – سۆسیالیزم لە دواوە مانەوە، لە بناغەدا پاراستنی هەبوونی پەکەکە، لەسەر پێمانەوەی و پێشخستنی، خۆی بەم فاکتۆرانە سپارد. ئەگەر سەیری بکەین، قوڵبوونەوەیەکی ئایدۆلۆژی بوو. بۆ دۆخی ناکۆک کە پەکەکە رووبەرووی ببووە، جۆرێک لە وڵام بوو. بەڵام بە تەواوی نەتوانرا ببێتە وڵام.

لە ئەنجامدا پارتێکی لەو جۆرە لە ساڵانی نەوەتەکاندا شەڕی گەریلا و خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی لەسەر بنەمای قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیا لەسەر بنەمای گەریلا و شۆڕشی ئازادی ژنان قووڵتر کردەوە و پەرەی پێدا و بڵاوی کردەوە. پەکەکە ئەمەی بۆ شەڕێکی گەورە گۆڕی. ئەگەر ١٥ی ئابی ١٩٨٤ وەک سەرەتایەک وەربگیرێت، تا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ شەڕێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی لەسەر هێڵی نەتەوە دەوڵەت بەڕێوەچوو. لە دۆخێکی ئاساییدا شەڕێک بوو لە ئاستی ئەو شەڕانەدا کە گەلانی وڵاتانی داگیرکراو بەڕێوەی دەبەن. لە ڕووی کات و توندوتیژی و بەشداری کۆمەڵایەتییەوە بە تێکڕا لە بزووتنەوە ڕزگاریخوازە نەتەوەییەکان لاوازتر نەبوو. بەڵکو زیاتر بوو. بۆیە پێویستی چارەسەرێکی هاوشێوەی ئەو چارەسەرانەی کە لە هەموو ئەو وڵاتە دروست بوو کە داگیرکرابوون و پێویست بوو چارەسەرێکی بەم شێوەیە لە کوردستانیشدا سەرهەڵبدات.

بۆیە دەتوانین ئەوەش هەڵبسەنگێنین کە ڕێبەر ئاپۆ کاتێک بڕیاریدا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا بچێتە ئەوروپا، بیری لەوە کردەوە. شەڕێکی وەها گەورە ئەنجامدرا. ئەو ڕاستیانەی لەمەوە سەرهەڵدەدەن، دەرئەنجامی سیاسی،سەربازی،ڕێکخراوەیی  هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بەو هزرە چووە ئەوروپا کە ئەگەر بتوانین ئەم دەرەنجامانە لەگەڵ نیقاشی دیموکراسی لە ئەوروپا تێکەڵ بکەین، ئەوا دەتوانین چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کوردستان بەدەست بهێنین، دژی تیۆری پیلانگێڕی چووە ئەوروپا. هەروەها سیاسەتێکی داڕشت کە چارەسەری لەگەڵ خۆیدا دەهێنا؛ بەرنامەیەکی زۆر وردی ٨ خاڵیی لە ڕۆما پێشکەش کرد. بانگەوازی لە هەموو لایه‌ك كرد له‌سه‌ر بنه‌مای ئەم بەرنامەیە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا بكه‌ن و گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

لێرەدا پێویستە بزانین شەڕی ١٥ ساڵی گەریلا لە بنەڕەتدا شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی بوو کە بەس بوو بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی داگیرکەری و نەتەوەییەکان. هەروەها پرۆژەی چارەسەری سیاسی کە رێبەر ئاپۆ لە رۆما خستیەڕوو، مەعقولترین و تێرژەرترین پرۆژە بوو بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی ئاسایی نەتەوەیی. بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ پیلانێکی نێودەوڵەتی بوو. نەک چارەسەری نەتەو - دەوڵەت کە لە ماوەی شەڕی ١٥ ساڵەدا پێشبینی کرابوو، ڕووی نەدا، لایەنەکانی ئەوروپاش بە بەرنامەی چارەسەری سیاسی ٨ خاڵی هەنگاویان بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی کورد هەڵنەگرت. لەناوبردن بەسەر ئەو ڕێبەرەدا سەپێندرا کە هەموو ئەم خەباتەی بەڕێوەبرد.ڕێگای ئیمرالی پیشاندرا. بە ڕەوابینرا کە لەنێو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیدا رووبەرووی رزاندنی بکەنەوە. ئەمەیە کە راستی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەخاتەڕوو.

ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئەمانەی بینی و لەسەر ئەم بنەمایە ڕووبەڕووی راستی پیلانگێڕییەکە بووەوە و هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویان دا لە بەرامبەر سەپاندنی پیلانەکەدا هەڵسەنگاند. زورترین شت هەڵسەنگاندنی بۆچی دەکرد؟ نە شەڕ و نە ئەو سیاسەتەی کە لە کوردستاندا ئەنجام دەدرا، بۆ چارەسەری دەوڵەتی نەتەوەیی کێشەی کورد کەم نەبوو. بگرە زیاتریش بوو. هەم لە ڕووی ناوەڕۆک و هەم لە روویکاتەوە زۆر بوو. لەو حاڵەتەدا دەبوو چارەسەرێکی هاوشێوەی ئەو چارەسەرەی کە لە وڵاتانی دیکە جێبەجێ کرابوو، لە کوردستانیشدا جێبەجێ بکرایە. دەبوو پرۆسەی ئاسایی بەم شێوەیە بڕوات. بەڵام پرۆسەی پراکتیکی چۆن بوو؟ لە جیاتی چارەسەر، لەناوبردن کرایە رۆژەڤ. پیلانێکی نێودەوڵەتی هەبوو. سیاسەتی رزاندن و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی بەرەوپێشەوەبرا. ئەمە مانای چی بوو؟ ئەو ڕاستییە چی بوو کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا وەدەردەکەوت؟ واتە چارەسەری کێشەی کورد وەک چارەسەری کێشە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیکە نییە. هیچ چارەسەرێکی دەوڵەتی نەتەوەیی لە کوردستاندا نییە. سیستەمی جیهانی، قەوارەی دەوڵەت-نەتەوە بۆ چارەسەری دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ کورد پێ نییە. هەروەک چۆن دەستیان بە خەبات بۆ بوون و ئازادی کورد کرد، پێویست بوو لە ژیانی سیستم جیابکرێتەوە، لە بنەڕەتدا، بۆ ئەوەی بوون و ئازادی کورد بە پراکتیکی بگەیەنرێتە چارەسەرێک، پێویست بوو ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت. هیچ چارەسەرێک لەسەر بنەمای بەشێک لە سیستمەکە نەبوو.

لەم بابەتەدا ئەو قەوارەیەی کە لە هەولێر بە ناوی "ستاتۆی کورد" لە باشووری کوردستان پێکهێنرا، سیستمی چارەسەری نییە. پێویستە بەم هۆیەوە هەڵنەخەڵەتێین، نابێت بە هەڵە لێی تێبگەین. بێگۆمان چارەسەری دەوڵەتی نەتەوەیی لەخۆناگرێت. سیستمی باشووری کوردستان دژی پەکەکە دروست بوو. واتە بۆ چارەسەری کێشەی کورد نەبوو، نە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردیش بوو. لە پراکتیکدا ئەمە بە ڕوونی لەگەڵ پیلانگێڕیەکەدا ئاشکرا بوو. ئەگینا پیویست بوو خەباتی پەکەکە ستاتۆی کورد، قەوارەی دەوڵەتی نەتەوەیی، لانی کەم بەقەد ئەوەی باشووری کوردستانی بەرهەم بهێنابایە و سیستمیش بەمە رازی بوایە. بەڵام بینیمان کە بەو شێوەیە نییە.

باشە بۆچی لە باشوری کوردستان پەسەند کرا؟ لەبەرئەوەی کە لەدژی پەکەکە شەڕی دەکرد و قبوڵیان کرد. ئەگەر شەڕێ دژی پەکەکە بوەستێنن، رۆژێکیش ناتوانن ئەو ستاتۆیە بپارێزن. لەمبارەیەوە پێوستە لەبەرانبەر راستی باشووری کوردستان هەڵنەخەڵەتێین. پێویستە بەگوێرەی ئەوێ راستی کورد و رێبازی چارەسەری کێشەی کورد هەڵنەسەنگێندرێت. ئەوانەی ئەم شتە دەکەن، هەموو کاتێک بە هەڵە هەڵسەنگاندن دەکەن. دەکەونە بەرەی دوژمنایەتی پەکەکە. لەبەرئەوەی لە راستیدا هەبوونی ئەوان بە هەموونی پەکەکەوە بەستراوەتەوە. ساتێک کە پەکەکە نەمێنێت، مومکین نییە کە ئەوانیش بمێنن.

ئەمەمان بینی؛ لە راستیدا بۆ تێکۆشانی جیابوونەوە لە سیستم پێویست بوو. بۆ لەناوبردنی عەقڵیەت و سیاسەتی قڕکردنی کورد و چارەسەری کێشەی کورد لەسەر بناغەی ئازادی و دیموکراسی پێویستی بە گۆڕینی سیستم هەبوو. بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بکرایە، سیستمی داگیرکەر و قڕکەری سەر کوردستان، لە دەوڵەتانی داگیرکەر و قڕکەر بگرە تاوەکو سیستمی هەژموونگەرایی کاپیتالیست، پێویستە بوو هەمووان لەسەر بناغەی دیموکراتبوون گۆڕانکاریان بەسەردا بهاتایە.

بە راستی گۆڕانکاری هێڵ، بێچارەیی ئایدۆلۆژیای نەتەوە – دەوڵەت، گەڕانی نوێی ئایدۆلۆژی لە جێگەی ئەوە و بەرەوپێشەوەبردنی ئایدۆلۆژیای نەتەوەی دیموکراتی بەم شێوەیە دروست بوو. رێبەر ئاپۆ لە کتێکبەکەیدا بە ناوی ' لە دەوڵەتی کاهینی سومەڕەوە بەرەو شارستانی دیموکرات' دا کە لەساكی ٢٠٠١دا پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کرد، روونی دەکاتەوە کە پەکەکە لەنێو قەیرانێکی ئایدۆلۆژیدایە و لەبەرئەوەش تاوەکو قەیرانەکە چارەسەر نەبێت، ناتوانێت بە ناوی پەکەکە بەردەوام بێت و ویستی کە ناوەکەی بگۆڕدرێت. قەیرانی بیردۆزی لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو. ئەم قەیرانە ئایدۆلۆژیە چۆن تێپەڕی؟ بە جیابوونەوە لە ئایدۆلۆژیای نەتەوە – دەوڵەت و خوڵقاندنی ئایدۆلۆژیای نەتەوەی دیموکراتی و بە بناغەوەرگرتنی ئەمانە تێپەڕی. بە جێبەجێکردنی پارادیگمایەک کە ئایدۆلۆژی نەتەوەی دیموکراتی پێشبینی دەکات، تێپەڕی.

لەم بابەتەدا ئەو قەوارەیەی کە بە ناوەندی هەولێر بە ناوی "ستاتۆی کورد" لە باشووری کوردستان پێکهێنرا، سیستمی چارەسەری نییە. پێویستە بەم هۆیەوە هەڵنەخەڵەتێین، نابێت بە هەڵە لێی تێبگەین. بێگۆمان چارەسەری دەوڵەتی نەتەوەیی لەخۆناگرێت. سیستمی باشووری کوردستان دژی پەکەکە دروست بوو. بەپێچەوانەوە بۆ چارەسەری کێشەی کورد نەبوو، نە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردیش بوو. لە پراکتیکدا ئەمە بە ڕوونی لەگەڵ پیلانگێڕیەکەدا ئاشکرا بوو. ئەگینا پیویست بوو خەباتی پەکەکە ستاتۆی کورد، قەوارەی دەوڵەتی نەتەوەیی، لانی کەم بەقەد ئەوەی باشووری کوردستانی بەرهەم بهێنابایە و سیستمیش بەمە رازی بوایە. بەڵام بینیمان کە بەو شێوەیە نییە.

باشە بۆچی لە باشوری کوردستان پەسەند کرا؟ لەبەرئەوەی کە لەدژی پەکەکە شەڕی دەکرد و قبوڵیان کرد. ئەگەر شەڕێ دژی پەکەکە بوەستێنن، رۆژێکیش ناتوانن ئەو ستاتۆیە بپارێزن. لەمبارەیەوە پێوستە لەبەرانبەر راستی باشووری کوردستان هەڵنەخەڵەتێین. پێویستە بەگوێرەی ئەوێ راستی کورد و رێبازی چارەسەری کێشەی کورد هەڵنەسەنگێندرێت. ئەوانەی ئەم شتە دەکەن، هەموو کاتێک بە هەڵە هەڵسەنگاندن دەکەن. دەکەونە بەرەی دوژمنایەتی پەکەکە. لەبەرئەوەی لە راستیدا هەبوونی ئەوان بە هەموونی پەکەکەوە بەستراوەتەوە. ساتێک کە پەکەکە نەمێنێت، مومکین نییە کە ئەوانیش بمێنن.

ئەمەمان بینی؛ لە راستیدا بۆ تێکۆشانی جیابوونەوە لە سیستم پێویست بوو. بۆ لەناوبردنی عەقڵیەت و سیاسەتی قڕکردنی کورد و چارەسەری کێشەی کورد لەسەر بناغەی ئازادی و دیموکراسی پێویستی بە گۆڕینی سیستم هەبوو. بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بکرایە، سیستمی داگیرکەر و قڕکەری سەر کوردستان، لە دەوڵەتانی داگیرکەر و قڕکەر بگرە تاوەکو سیستمی هەژموونگەرایی کاپیتالیست، پێویستە بوو هەمووان لەسەر بناغەی دیموکراتبوون گۆڕانکاریان بەسەردا بهاتایە.

بە راستی گۆڕانکاری هێڵ، بێچارەیی ئایدۆلۆژیای نەتەوە – دەوڵەت، گەڕانی نوێی ئایدۆلۆژی لە جێگەی ئەوە و بەرەوپێشەوەبردنی ئایدۆلۆژیای نەتەوەی دیموکراتی بەم شێوەیە دروست بوو. رێبەر ئاپۆ لە کتێکبەکەیدا بە ناوی ' لە دەوڵەتی کاهینی سومەڕەوە بەرەو شارستانی دیموکرات' دا کە لەساكی ٢٠٠١دا پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کرد، روونی دەکاتەوە کە پەکەکە لەنێو قەیرانێکی ئایدۆلۆژیدایە و لەبەرئەوەش تاوەکو قەیرانەکە چارەسەر نەبێت، ناتوانێت بە ناوی پەکەکە بەردەوام بێت و ویستی کە ناوەکەی بگۆڕدرێت. قەیرانی بیردۆزی لەسەر ئەم بناغەیە دروست بوو. ئەم قەیرانە ئایدۆلۆژیە چۆن تێپەڕی؟ بە جیابوونەوە لە ئایدۆلۆژیای نەتەوە – دەوڵەت و خوڵقاندنی ئایدۆلۆژیای نەتەوەی دیموکراتی و بە بناغەوەرگرتنی ئەمانە تێپەڕی. بە جێبەجێکردنی پارادیگمایەک کە ئایدۆلۆژی نەتەوەی دیموکراتی پێشبینی دەکات، تێپەڕی.

لە هێرشەکانی پیلانگێڕی نەتەوەیی و خەباتی دژی ئەودا هەموو شتێک نەهاتە ئاراوە. هەر لەسەرەتاوە وەها دۆخ و کێشەیەک لەناو پەکەکەدا هەبوو. لە کۆنگرەی سێیەمی ١٩٨٦ بەدواوە، بە دەستپێکردن و پەرەسەندنی فیداییبوونی نێو پارتی و گەریلادا، هەروەها بزووتنەوەی ئازادیخوازی ژنان، قووڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیا و گەڕان بەدوای چارەسەری کێشە ئایدیۆلۆژییەکان زیاتر پەرەی سەند. ئەمانە ئەو پایە سەرەکیانە بوون کە بوونە هۆی پەرەپێدانی پراکتیکە سەرکەوتنەکان لە ساڵانی نەوەتەکاندا. بەڵام پیلانگێڕی نێونەتەوەیی چی نیشان دا؟ هەرچەنێک لەنێو پارتی و گەریلادا فیداییبوون چەند پێشبکەوێت، هێڵی ئازادی ژنان چەندە گەشە بکات، کێشەی کورد بە ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی نەتەوەیی و تێگەیشتنی سیستەمی حکومەت و دەوڵەت چارەسەر ناکرێت. گەلی کورد ئازاد نابێت. خەبات بۆ ئازادی ژنان سەرکەوتوو نابێت.

لە راستیدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەم راستیەی پیشانی رێبەر ئاپۆدا. ناکۆکی زیاتری دەرخست و بە قوڵبوونەوە لەسەر ئەوان، شۆڕشێکی بیردۆزی لەگەڵ خۆیدا هێنا و بۆیەش بۆ قەیرانی بیردۆزی چارەسەریەکی دۆزیەوە. رێبەر ئاپۆ ئەو قەیرانەی کە لە ساڵی ٢٠٠١دا باسی کردبووە، بە گۆڕانکاری لە هێڵدا تێپەڕاند. هێڵی نوێی بیردۆزی، وەک هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک پێناسە کرد. بۆ بەڕێوەبەری سیاسی نوێ، وەک کۆنفیدرالیزمی دیموکراستیک کە خۆی دەسپێرێتە خۆسەری دیموکراتی پێناسە کرد. بەرگری نوێ، وەک سیستمی خۆسەری دیموکراتی و خۆپاراستن پێناسە کرد. لە بناغەی خۆیدا وەک هێڵێک کە بتوانێت ئەو هەمووانە جێبەجێ بکات، هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لەسەر بناغەی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی نەک دەسەڵاتداری و دەوڵەتپارێزی بێت، وەک عەقلیەتی بناغەیی پارتیبوون بەرەو پێشەوەبرد.

گۆڕانکارییەکی هێڵی هێنایە ئاراوە. بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بێچارەیی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ سه‌رمایه‌دارییه‌ جیهانییه‌کاندا، پەکەکە به‌ هێڵی نه‌ته‌وه‌ دێموکراتیکه‌که‌ی خۆی کرده‌ هێزی چاره‌سه‌ر. بە چارەسەرکردنی ململانێکانی نێو پەکەکە لە بواری تێگەیشتندا کە زەمینەی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دروستکرد، ڕێگەی بە پەکەکەدا کە بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی سەر هێڵی بیردۆزی - سیاسیدا زاڵ بێت، بەمەش تێپەڕاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و ئایدۆلۆژیا و سیاسەتێک کە پشتی پێ دەبەستێت، هەروەها لێکتێگەیشتن و سیاسەتێک کە کێشەی کورد لە ئاستێکدا کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکبشکێنێت دروست بوو. هەروەها بۆ زاڵبوون بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا دەرکەوت کە دەتوانرێت بە تێکۆشان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکبشکێنرێت.

رێبەر ئاپۆ دەڵێت، " ئەگەر بەهۆی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی و پرۆسەی ئیمڕالی نەبوایە، ئێمە قوڵبوونەوەیەکی وەهامان لە هزر، قوڵبوونەوە، گۆڕانکاری ژیاندا نەدەکرد. لەلای خۆیەوە باسی دەکات کە زۆر گرنگە. بێگۆمان ئەم هەڵسەنگاندنە زۆر گرنگە. گۆڕانکاری هێڵەکە باس دەکات و لەسەر ئەم بناغەیە سێیەمین لەدایکبوونی رێبەرتی بەم شێوەیە دروست دەبێت. ئەمە زۆر مانادارە. بەڵام پێویستی هەیە کە مرۆڤ باش لێی تێبگات. ئەگەر بڵێین کە بە تەنها بە فشارخستنە سەر هێزی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەم شتانە دەرکەوتن راست نییە. بەر لەو پرۆسەیەش هەبوو. ئەگەر ئەم لێوردبوونە نەبواتە، پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی و پرۆسەی ئیمڕالی بە تەنها نەیاندەتوانی گۆڕانکاری لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

لەلایەکی دیکەوە پرۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی چۆن رێبەرتی بەرەو گۆڕانکاری، لەدایکبوونی سێیەمی رێبەرتی برد؟ ڕاستترە بڵێین توانیویەتی نەک بە زۆر، بەڵکو بە ئاشکراکردنی شکست و بێدەسەڵاتی هێڵی نەتەوە-دەوڵەت لە ڕابردوودا توانیویەتی ئەم کارە بکات. رێبەرتی ئەم ڕاستییەی لەگەڵ پیلانگێڕیەکە بینی. لەبەرئەوەی‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌م شەڕ و هه‌م سیاسه‌تی بەگوێرەی پێویست ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی بگاتە ئەوەی دەیەوێت و ئامانجەکەی. بۆیە پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی ئەمە ڕوویداوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرد. بینی کە ئەمە لە کەم شەڕکردن و سیاسەتکردنەوە نایەت. بەپێچەوانەوە چارەسەری نەتەوە چارەسەر نییە، ئازادی و سەربەخۆیی بەم شێوەیە نییە. دەوڵەت بە شێوازێکی درۆینە دروست دەکرێت، دەگوترێت من ئازاد بووم. لە ڕۆژی دووەمدا دووبارە بە سیستمەکەوە دەبەسترێنەوە و دەبنە کۆیلەی هاوکاری سیستم.

ئەو شتانەی لە سەدەی ٢٠دا لە سەرانسەری جیهان بە ناوی بزووتنەوەی رزگاری نەتەوەیی روویاندا، تاوەکو ئەمڕۆمان هاتووە. بۆیەش لە راستیدا ئەمە چارەسەر نییە. دووەمیش، لە کوردستان رێگە بۆ چارەسەریەکی بەم شێوەیە داخراوە. سیستمیش رێگە نادات. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا گەڕن لەنێو دەوڵەت –نەتەوە چارەسەری لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. بۆ چارەسەریش پێویستی بە تێگەیشتن و پرۆژەی دیکەی سیاسی هەیە. گەڕان و وردبوونەوە لەسەر ئەم شتانە رێبەر ئاپۆی بەرەو گۆڕانکاری هێڵ، هێڵی نەتەوەی دیموکراتی و پرۆژەی کۆنفیدڕالی دیموکراتیک لەسەر بناغەی خۆسەری دیموکراتیک برد. عەقڵیەت و ئایدۆلۆژیایەکی دوور لە دەسەڵاتپارێز و دەوڵەتپارێزی خوڵقاند. سۆسیالیزم و دیموکراسیشی لە یەکدەستی دەوڵەت و دەسەڵاتداری رزگار کرد، لەنێو خۆیدا کردی بە یەک و سۆسیالیزمی دیموکراتیکی پێناسە کرد. نەتەوەی دیموکراتیک وەک پرۆژەی کۆمەڵایەتی سۆسیالیزمی دیموکراتیک پێناسە کرد. خۆسەری دیموکراتی و کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی وەک پرژەی سیاسی خۆی پێناسە کرد و هەمووی بە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتیەوە بەستەوە. ئەمە لە ئاستی رێبەرتیدا تێپەڕاندنی بێچارەیی و دروستکردنی چارەسەری، بینین و جێبەجێکردنی چارەسەری بوو. لەدایکبوونی سێیەمی ریبەرتی پێشکەوتنێکی بەم شێوەیەی خوڵقاند.

ف.ق\ ژ.ت\هـ.ب