دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ میدیا هابەر قسەی کرد.
دوران کاڵکان تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: گۆشەگیری بە شێوەیەکی توند بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەت و عەقڵیەتی ئەوان لەسەر سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە رووینەداوە. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی نوێ بەردەوامە.
کاڵکان وتی: "تێکۆشانی سەرەکی لە دژی پیلانگێڕی، گۆشەگیری، لە دژی سیاسەتی قڕکردن و نکۆڵیکردن و دژی سیاسەتی ستەم و سیاسەتی فاشیستە. تێکۆشانێک بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەیە لە دژی سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی دەوەستنەوە. ئێمە ئەمە بە گرنگ دەزانین و دەبێت زیاتر پەرەی پێ بدرێت. هەروەها لەبەشەکانی کوردستان ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران راگەیەنراو بڵاودەکەنەوە و لێدوان دەدەن. بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ کار دەکەن. ئێمە بە ڕێزەوە سڵاویان لێدەکەین، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین، ئەوانەی لەبەشەکانی کوردستان بەس نین. لە باشوور، ڕۆژهەڵات، سێ ڕۆشنبیر، دە ڕۆشنبیر پێکەوە هاتوون بۆ ئەوەی لێدوان بدەن ئەمە شەرمە بۆچی هەموویان ئەوە ناکەن؟ لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا ڕێبەری گەلی کورد لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا لە دەستی هەژموونی سەرمایەداری جیهانیدایە. ئەم دۆخە قبوڵ ناکرێت. لێرەدا هەڵوێستێکی بەهێزی نیشتمان پەروەری هەیە."
لە راستیدا ئەوان دەکەونە ژێر کاریگەری سیاسەتی فەرمانڕەواکانی کورد پارتی دیموکراتی کوردستان. بەم شێوەیە دەبێت مرۆڤ ڕەخنە بگرێت ئێمە ئەوە بە ناتەواوی دەبینین. پێویستە زیاتر بێت. سڵاویان لێدەکەین و بە نرخ دەیبینین، بەڵام کەمە، دەبێت زیاتر پەرەی پێ بدرێت. دەبێت گشتی بێت، هەموو ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، پارتەکان، ڕێکخراوەکان، هەموو کەس دەبێت هەڵوێستی هەبێت. دەبێت هەموو ڕۆژێک ئاگاداری ڕێبەر ئاپۆ بین. لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی پێویستە لە پێگەیەکدا بن کە لە خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاویان بکەینەوە. نیشتمانپەروەریی کورد پێویستی بەوە هەیە. ئەمەش پێوەری ڕاستەقینەی پاراستنی کوردستانە لە جیهاندا، لە تورکیا پێوانەی دیموکراتیزەبوون پەیوەستە بە هەڵوێستی سیستەمی ئیمراڵی، کاغەزی خولانەوەیە. هەروەها کاغەزی تورنوسولی نیشتمانپەروەریی کورد هەڵوێستە لەسەر سیستمی ئیمڕالی.
لە هەڵوێستیان لەسەر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و سیستەمی دەوڵەتی تورک دەتوانین تێبگەین کە ئایا حزب و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و نەتەوەپەرست نیشتمانپەروەرن یان نا. بۆیە، هەموو ڕێگاکانی دەرەوەی ئەمە، هەڵسەنگاندنی بێهودە، خۆفرێدان، نزیکبوونەوەی میلیەتگەرایی بێرەنگە، بەرژەوەندی خۆییە. نەک ئەوەی کە نیشتمانپەروەریی کورد ئازادی کۆمەڵگا و دێموکراسی دەوێت.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دەربارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیش قسەی کرد و وتی: "پێش ئەوەی هۆکارەکانی بڵێم، لە ئەنجامدا ئەمە دەڵێم، لەم شەڕەدا ئیدارەی ئۆکرانیا تێکدەشکێت. ئەوە یەکەم شکستە. ئەوان پێشتر گورزی قورسیان بەرکەوتووە. زیاتریان بەردەکەوێت. من نازانم تا چ ڕادەیەک دەبێت، بەڵام زۆرترین زیان بە ئوکراینا دەگەیەنێت. ڕوسیا چی بەدەست دەهێنێت، ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمریکا و ناتۆ چی بەدەست دەهێنن و هەرچی بازاڕێک بکەن و چی بەدەست بهێنن، لەمەودوا دەتوانین بیبینین. کاریگەرییەکی جدی لەسەر تورکیا دەبێت. ئیدارەی ئۆکرانی هەر ئێستا شکستی هێناوە. بۆچی من ئەوە دەڵێم؟ چونکە ئەم جۆرە بەڕێوەبەرانە هەمیشە شکستیان هێناوە. بەڕێوەبەرانی کاتی جەنگی سارد، سیاسەتی دووقۆڵی ئەمریکا و سۆڤیەت، ئەو بەڕێوەبەریانەی کە وادەزانین هێشتا بەو شێوەیەیە و بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکەن. ئەوان دەیانەوێت دوولا هەبێت و لەو نێوەدا یاری بکەب،. پشتیان پێ ببەستم. بەم شێوەیە ئیدارەی ئۆکرانیا پشتی بە ناتۆ و بەریتانیا و ئەمریکا بەستووە بەڵام ئێستا ئەو بەتەنیا ماوەتەوە، چونکە هیچ جیهانێکی لەم جۆرە نییە. نە ئەمریکای پێشوو و نە یەکێتی سۆڤیەت هەیە. هەرچەند هەوڵ دەدەن لە پرۆسەی دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت تێناگەن، باش شی ناکەنەوە، هیواخوازن ئەوەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا روویدابوو دووبارە بێتەوە. ئیدارەی ئۆکرانیاش دەیویست بزانێت چی بەسەردێت. ئەگینا دنیایەکی دووبەندی نییە، مرۆڤ ناتوانێت پشت بە لایەک ببەستێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت."
کاڵکان لەسەر قەیرانەکانی سیستمی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا قسەی کرد و وتی: ئەگەر هەرێمێکی وەک ئۆکرانیا ببێتە ناوەندێک، بە مانای چی دێت؟ دەریدەخات کە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کەوتۆتە قەیران و گێژاوێکی گەورە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناتوانێت لەوێ هەستێتە سەرپێ. بەپێچەوانەوە تەنیا دەبێتە هۆی نەخۆشی و جەنگ .ڤایرۆسی کۆرۆنای دروست کرد و ئێستا شەڕی ئۆکرانیا گوڕ دەکات. دوێنێ شەڕی سوریا بوو، عێراق بوو. لە زۆر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕی کردووە. شەڕ و قەیران بە بەرهەمهێنانی نەخۆشیە نوێکان وەک میکرۆب، شەڕ و داگیرکەری و پەلاماردان بەردەوام دەبێت."
کاڵکان لە بەردەوامیی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی: "ئەوەی ڕوسیا ئێستا لە ئۆکرانیا دەیکات، دوێنێ ئەمریکا لە هەموو جیهاندا ئەنجامی داوە. ئەوان دەڵێن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوێیە؟ با نەتەوە یەکگرتووەکان یاسا دەربکات، ئەنجومەنی ئاسایش خۆی ئەم کارە دەکات و لە شەڕدایە و ئەمریکا دەیکات، بەریتانییە، ئەوروپا دەکات، ڕووسیا دەیکات، چین دەیکات، واتە، وەک ٣٠ ساڵ پێش جیهان لە هەڵەدایە، هەموویان هەڵەن. بۆچی ڕووسیا داگیری کرد. ئەوەی بتوانێت هێرش دەکاتە سەر لایەکی دیکە. تورکیا هەوڵی داگیرکردنی سوریا و عێراقیدا و هێرشێکی سەربازی بۆ سەر لیبیا و ئەرمەنستان ئەنجامدا. بۆچی ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر ئەو شوێنانە.بۆچی هێرش ناکاتە سەر شوێنێکی دیکە؟ هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەمانەدا نییە. ئەمە ڕاستی دنیای ئێمەیە"
کاڵکان لەبارەی هەڵوێستی پێویست لەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا گوتی" ئەو بارودۆخەی کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی تێیدایە ئەم شەڕەیە لەنێوان سیستم و بارودۆخی نوێی جەنگد. ئێمە دەبێت بەو شێوەیە ببینین، تێبگەین و هەڵوێستمان هەبێت. هەڵوێست چیە؟ هەڵوێستی چەوسێنەرانە، خەڵک، سڕینەوەی ئەم وشیارییە، ئەو سیاسەتەی کە ئەم ململانێیە و جەنگ و لەناوچوونی بنەما ماددی و ئابوورییەکانی و گۆڕان و وەرچەرخانی دروست کردووە. ئەمەش خەباتی دژە کاپیتالیستی و دژە فاشیستیی و ژیانی ئازاد و دیموکراتی گەلانە، ئەمە ئەو دۆخەیە کە دەسەڵات و دەوڵەت تێیدا دەژین."
کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: "هیچ سیاسەتێک کە لە خاوەنداری لە ئیدارەی ئۆکرانیا دەکات نە شۆڕشگێر و نە دیموکراتە و ڕاست نییە. کێشەکە ئەوە نییە کە ئۆکرانیا لە دەست داگیرکاری ئازاد بکرێت. ئەو بەڕێوبەرێکی نۆکەر بوو، هاوکار بوو. کەواتە بەڕێوبەرایەتیەکە چیە؟ ئایا بەڕاستی نوێنەرایەتی ئیرادەی کۆمەڵگای ئۆکرانیا دەکات؟ بە حساب دەوڵەتی سەربەخۆن و مافی سەروەریان هەیە. چ سەروەرییەک، چ دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ "سیستمی داگیرکەری و تاڵانکردن بوو، چەتە بوو، هەڵدەوەشێت، ئێستا هەوڵی دروستکردنی سیستمێکی نوێ لەوێ دەکەن، هەندێک دەیانەوێت ڕزگاری بکەن."
دوران کاڵکان سەبارەت بە کاریگەریی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیاش بۆ سەر تورکیا وتی:
کاتێک شەڕ دەستیپێکرد، تەیب ئەردۆغان لە هەموو کەسێک زیاتر شێوا. بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە یەک بە یەک لێدوان و قسە دەکات. کۆبوونەوەکان پێکەوە بەڕێوەدەبەن. دەڵێن، لەگەڵ ئیدارەی ئۆکرانیادا خوشک و براین. تەیب ئەردۆغان، باشترین هاوڕێی ئیدارەی ئۆکرانیایە، سیاسەتێکی وەک یەکتری بەڕێوە دەبەن. کاتێک سیاسەتی ئیدارەی ئۆکرانیا کەوتە ناو ئەم دۆخەوە، تەیب ئەردۆغان شێوا و وتی، ئایا کۆتایی من دێت. خۆی خەریکە نزیک دەبێتەوە، ماوەیەکە لەنێو زەلکاودایە، خراپتر دەبێت. ئەوانەی لەدەوروبەری ئیدارەی تەیب ئەردۆغانن هەمووان ئەمە دەبینن. دووەم، ئەوان لە ڕووی ئابووریەوە پەیوەندیان پێکەوە هەیە، پەیوەندیەکان لەسەرپێ دەیانهێڵێتەوە. ئێستا دەوترێت کە تورکیا لە دوای ئۆکرانیا گەورەترین زیانی ئابووری بەردەکەوێت و هەمووان دەڵێن کە ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپە گەورەترین زیانی ئابووری دەبێت. لە ئێستاوە دەتوانین بڵێین دەرئەنجامی جەنگەکەی ئۆکراینا زۆرە و پێویستە ناکات بڵێن فڵان لایەن و کەس زیانیان بەردەکەوێت؟ بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە، دەسەڵاتی تورکیا زیانی بەردەکەوێت."
سیاسەتی هاوکاریکردنی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک
کاڵکان رایگەیاند، نێچێرڤان بارزانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ خولوسی ئاکار دەرکەوت، ئەوەش پیشان دەدات کە پەدەکە چییە و وتی، " ئەو کۆبونەوەیە نیشانەی دۆخێکی جددیە. لەلایەکی دیکەوە لە باشوری کوردستان فشاری زۆر هەیە و کۆمەڵگا و گەنجان لەم دۆخە نیگەرانن. بەهۆی هێرشەکان زیان بەر گەل دەکەوێت، گوندەکان بۆردومان دەکرێن و گوندەکان چۆڵ دەکرێن. لە دوایین هەڵبژاردندا کۆمەڵگە ئاشکرای کرد کە لە دۆخەکە نیگەرانن. لە دهۆک ٣٠٠ هەزار دەنگیان کەم بوو. گەل پشتگیری لە شەڕی پەدەکە و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناکات. خولوسی ئاکار بە ئاشکرا وتی، 'بۆ ئەوەی لەدژی پەکەکە پێکەوە کار بکەین هەندێک بڕیارمان داوە'. رای گشتی کورد دەیەوێت پەدەکە ئەو دۆخە رۆن بکاتەوە. پەدەکە هەموو کاتێک باسی فشارەکانی تورک و مەجبوری و بێدەرفەتی ئابوری دەکات. بەڵام ئەوە راست نییە. لە رووی ئابوریدا مەجبور نین. پێویستە کۆمەڵگەی باشوری کوردستان و پارتەکان باش بزانن. هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان، سوود لە پەیوەندیەکان لەگەڵ تورکیادا وەردەگرن."
هاوپەیمانی لە سیاسەتدا
کاڵکان باسی ئەوەشی کرد کە لە تورکیا لە دەوری هاوپەیمانی گەل، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لە دەوری یەکدی لە سیستمێکدا کۆبونەتەوە و وتی، " دەیانەوێت جێگرەوەیەک بۆ بەڕێوەبەری ئاکەپە و مەهەپە دروست بکەن. بەپێی راگەیاندنەکان، کۆبونەوەی ٢٨ی شوبات، بە واتای خۆرەخنەکردنی جەهەپە دێت. ئایا بە راستی جەهەپە دەیەوێت لەدژی کودەتاکان دیموکراسی بپارێزێت. لە ٢٨ی شوباتدا لە بەرانبەر بەڕێوەبەری ئەربەکان لە سینجان تانگەکان هێنرانە نێو کۆڵانەکان. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەری ئەربەکان بکەوێت.
لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥دا موتابەقاتێک لە دۆڵمەباخچە بەڕێوەچوو ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی ئیمرالی ڕاگەیەندرا. ڕاشگەیەندرا، کە پرۆسەی دانوستان دەستپێدەکات. پرۆسەیەکی گرنگ بوو کە لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد دیموکراسی مسۆگەر بکرێت و تورکیا دیموکرات دەبوو. تەیب ئەردۆغانیش پێشتر گوتی ئێمە پشتگیری دەکەین، بەڵام دواتر گوتی من هیچ زانیارییەکم لەو بارەیەوە نییە. دواتر ئەوانەی کە بە ناوی هەدەپەوە بەشداری ئەو کارە بوون دەستگیرکران. ئەوانەی کە بە ناوی ئاکەپەوە بەشدارییان لەم کارەدا کردووە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە. داود ئۆغڵو لە سەرۆکوەزیری دوورخرایەوە. کوودەتایەکی ئاوا ڕوویدا. میکانیکی کودەتاکە هاتە سەر کار. ڕێبەر ئاپۆش باسی ئەوەی کردبوو.
ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێک لەسەر بناغەی دیموکراسی دروست ببێت و لەگەڵ هێزە شۆڕشگێرە دیموکراتەکان هاوپەیمانی دروست بکرێت، دەتوانن رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە پەلە لە زەوی بدەن. رەنگە لە داهاتوودا ئەم جۆرە هاوپەیمانیانە دروست بکرێن. بەڵام ئەگەر بیانەوێت درێژە بە سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە بدەن، ئاکەپە هەمووان بەکاردەهێنێت، پێویستە بە هاوپەیمانیەک نامێنێت."
کاڵکان باسی لە هاوپەیمانیی دیموکراسیشی کرد و وتی: ئێمە هاوپەیمانیی دیموکراسیزۆر بەرز دەنرخێنین. هەروەک هاوپەیمانی ڕێگای سێیەم لە بەرنامەی کاردا بوو و باسی سیاسەتی ڕێگای سێیەم کرا، هاوپەیمانی گەلیش ناچار بوو لە جیاتی سێ حیزب ببێتە شەش حیزب. ئەوە وایکرد ئۆپۆزسیۆن بەدوای شتێکی بەم شێوەیەدا بگەڕێت. ئەگەر هاوپەیمانیی دیموکراسی بەڕاستی خۆی و هێزە دیموکراتییەکان ڕێکبخات ئەوا کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.
ئەگەر هەدەپە هاوپەیمانی دیموکراتیکی خۆی پەرەپێبدات، ئەوا خۆی بەهێز دەکات لە ڕاستیدا، باشترین وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە. ئەوەی تا ئێستا نەکراوە کەموکوڕییە، دەبێت ڕەخنەی لێبگیرێت، هێزە چەپە سۆسیالیستەکان، هێزە شۆڕشگێڕەکان، هێزە دیموکراتییە ڕاستەقینەکان، هێزە دیموکراتییە ڕادیکاڵەکان ڕەخنەیان لێبگیرێت، چونکە ئەگەر بنەمای هاوپەیمانی دیموکراسی تا ئێستا نەیتوانیوە کۆببێتەوە. فاشیزم هەیە، پێویستە شەڕی ئەنتی فاشیستی ئەنجام بدرێت.
دەڵێن هاوپەیمانی ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان، دیموکراتەکان، سۆسیالیست-چەپەکان. لەوانەیە پێشەنگ بێت، بەڵام دەبێت سەرکەوتوو بێت. پێویستە هاوپەیمانی دیموکراسی هەموو رەگەزەکانی دژە فاشیست و دژە کاپیتالیستەکان بگرێتەوە. لەوانەیە چەپی سۆسیالیست نەبێت. دەکرێتئیسلامی بێت، دەتوانێت ئازاد بێت"
مانگی بەرخۆدان
کاڵکان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە مانگی شوبات پڕلە رووداو و بەرخۆدان تێپەڕی و وتی: لە مانگی شوباتدا کۆبوونەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەمان ئەنجامدا و لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسی و سەربازییەوە ساڵی ٢٠٢١مان هەڵسەنگاند. تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٢ بەو پێیە ئامادەکرا و رێکخرا. لە سەرەتای مانگی شوباتدا ئەمەمان بە ڕای گشتی ڕاگەیاند. ئەوەش هیوایەکی دروست کرد. تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات گەشایەوە. چالاکی گەریلاکان لە هەلومەرجی سەختی زستاندا بەڕێوەچوون. گردبونەوە و ڕێپێوانی گەورە ئەنجامدران. هەڵوێستێکی ڕوون خراوەتەڕوو کە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لەناو دەبرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت و فاشیزم لەناودەبرێت و تورکیا دیموکرات و کوردستان ئازاد دەکرێت.
لە هەمانکاتدا ئازار مانگێکی گرنگی بەرخۆدانە. لە کاوەی ئاسنگەر تاوەکو مەزلۆم دۆغان و زەکیە ئاڵکان، کەلتوری بەرخۆدانی نەورۆز هەیە. لە هەمانکاتدا ٨ی ئازاد هەیە. رۆژی یەکگرتن و تێکۆشانی ژنانە بۆ ئازادی. لە ئێستاوە دەستیپێکردووە. لە کوردستان، تورکیا و دەرەوەی وڵات بەرنامەکان ئامادە دەکرێن. ژنانی جیهان بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە ئامادەکاری دەکەن. ٨ی ئازار و نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ دەبنە لوتکەیەکی گەورە. چالاکیەکانی گەریلا فراوان دەبن. گەریلاکانی یەژاستار و گەریلاکانی هەپەگە پێشەنگایەتی دەکەن.
لە ئێستاوە ٨ی ئازاری هەموو ژنان پیرۆز دەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ سارا و دەلالدا بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە. بە بەهێزی خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدان دەکەین."
ف.ق