هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی هەدەپە بۆ هەولێر بەردەوامە

بێریتان گونەش پەرلەمانتاری دەم پارتی دوای ئەوەی ئەندامانی هەدەپە لە هەولێر دورخرانەوە سەردانی هەولێری کرد و رایگەیاند: نوێنەرانی هەدەپە دەگەڕێنەوە هەولێر و بۆ گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان.

لە ٤ی تشرینی دووەم لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە بە زۆرەملێ، وتەبێژ و دەستەی بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی هەدەبە لە باشووری کوردستان، حیکمەت خەتیب، سدقی ڤاکار و ئایدن یالڤاچ و ناست یاگزی خستنە ناو ئۆتۆمبێلەوە و ئاودویی سنوری دێگەڵەیان کردن.

دواتر ئەندامانی هەدەپە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ئەو کارە نایاسایانەی پەدەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.

ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە

دواتر بۆ لێکۆڵینەوە و ئاگاداربوون لەو ڕووداوەکە، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) شاندێکی ناردە هەولێر. شاندەکە کە لە هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی بەدران ئۆزتورک و پەرلەمانتاری مێردینی دەم پارتی، بێریتان گونەش پێکهاتبوون سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان کرد لە هەولێر و لەگەڵ ئەو نوێنەرانەی کە هەولێر دورخرابوونەوە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

گونەش ئاماژەی بەوەدا، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەو ڕوداوە کە بۆ یەکێتیی گەلی کورد هەنگاوێکی نەرێنییە، چوونەتە هەولێر و ویستوویانە لە کێشەکە تێبگەن و وتی: "ئەم ڕووداوە تەنها پەیوەست نیە بە دەم پارتییەوە بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی گەلی کورد دادەنێت. بۆیە سەردانی هەڤاڵانمان کرد و لەسەر پێشهاتەکە قسەمانکرد." گونەش دەستنیشانی کرد کە نوێنەرایەتییەکەیان لە هەولێر کراوەیە و هاوکارەکانیان بەردەوامن لە کاری خۆیان و ئەو نوێنەرانەی هەدەەپە کە لە هەولێر دروخراونەتەوە لەو جێگەیەی کە ئێستا تێیدان، لە کارکردن بەردەوامن.