کەبەدەهە لە ئامەد چالاکی هەڵواسینی پانکارتی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی زەینەب کناجی کەبەدەهە لە ئامەد بە ئامانجی ئادکردنەوەی زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دەرسیم لە چالاکیەکی گیانبازیدا شەهید بوو، پانکارتیان هەڵواسی.

جەنگاوەرانی تیمی زەینەب کناجی کەبەدەهە لە گڕەکی سەیرانی ئامەد، ٣٠ی حوزەیران پانکارتی ' کاتی زیلانبوونە' ، ' لەدژی دەستدرێژی، کۆمەڵکوژی سەر ژنان هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان بن'یان هەڵواسی.

لە راگەیەنراوەکەسا باسی ئەوە دەکرێت، " جەنگاوەرانمان کە رایانگەیاندووە، دەبنە دەنگی ئەو ژنانەی شەهیدکراون و بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن، لە دژی سیاسەتی کۆمەڵگەی سیستمی پیاوسالاری سەردەست، بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەن کە بەشداری لە ریزەکانی کەبەدەهە ببن و ببنە میلیتانی شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان."

هەمان رۆژ لە ئەستەنبوڵ / دۆرتیۆڵ/ یاکاجک، پانکارتی بە ناوی 'کاتی زیلانبوونە' هەڵواسران.

ف.ق