کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوو

لە ئەنجامی تەقی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز برینداربوو.

بە گوێرە زانیارییەکان هێزەکانی دەوڵەتی ئێران راستەوخۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی رزگار حەسەنی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربووە.

رزگار حەسەنی کە برینەکەی سەختە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە سەقز و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئەو کۆڵبەرە رۆژی ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ش لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بریندارببوو.