کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان بە تەقەی پاسەوانانی سنووری عێراق کوژرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری دەرەی مەڕەی هەورامان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری دەرەی مەڕەی هەورامان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.
ئەمشەو لە سنووری دەرەی مەڕەی هەورامان، پاسەوانانی سنووری عێراق تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرەکە ناوی (ئارام خەلیل)ـە و خەڵکی گوندی سەرگەتی هەورامانە، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی خورماڵە.