کۆڵبەڕیکی دیکە لەلایەن چەکدارەکانی ئێران بریندارکرا
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە، بریندار بوو.
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە، بریندار بوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی نیسان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵە سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بریندارەکە ناوی (دیار ئەمینی)یە و هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشدارییپێدانی پێشوەختە، تەقەیان لە گوروپێک کۆڵبەر کردووە و سەرئەنجام دیار بریندار بووە.
بریندارەکە بۆ چارەسەر، ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.
ف.ق