خەبات ئاندۆک: تۆڵەی مێژوویی لە دوژمن دەکرێتەوە

خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، گەریلاکان تۆڵەی مێژووییان لە دوژمن دەکەنەوە و ڕاشیگەیاند: "هێشتا پۆتانسێل و توانای تەڤگەری ئازادیی بە تەواوی نەخراوەتە کار. کاتێک ئەو کارە بکەین ڕەگی دەوڵەت لە ریشەوە دەردێت".

خەبات ئاندۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە ڕادیۆی دەنگی وڵات شیکاری و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژ کرد.

خەبات ئاندۆک سەرەتا ئاماژەی بە گۆشەگیریی نائاسایی و سیستماتیک لە ئیمرالی کرد و ڕایگەیاند، سیستمی ئیمرالی لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە دامەزراوە.

'هێزە کاپیتالیستەکان لە ئیمراڵی شکستیان هێنا'

ئاندۆک لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتیشی: "بەڵام هێزە سەرمایەدارەکان لە کەسایەتیی ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی شکستیان هێناوە. دەیانویست ڕێبەرایەتی تەسلیم بکەن، بێمانا و بێ واتای بکەن، پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخستن و گەل و کۆمەڵگەدا بپچڕێنن و لاوازی بکەەن، بۆیە کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر ئیمراڵی، تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستی ڕێبەرایەتی، ئەو کاتە دەبینێت، کە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە ئامانجەکەى نەگەیشتووە، سەرەڕای گوشار و ئەشکەنجە و دڵڕەقییەکانیان سەرکەوتوو نەبوون. هەموو ئەو شتانەی هێزە سەرمایەدارەکان دەیانویست لە ئیمراڵی ئەنجامی بدەن بە پێچەوانەوە بوویەوە و بێ ئەنجام بوو. ئەوان وایاندەزانی ڕێبەرایەتی لاواز دەکەن، بەڵام ڕێبەرایەتی لە هەموو کاتێک بەهێزترە. هەروەها دەیانویست لە کەسایەتی ڕێبەرایەتیدا پەکەکە لەناوبەرن، بەڵام پەکەکە لە هەموو کاتێک بەهێزترە. بە دوای ئەوەوە بوو، کە پەیوەندیی ڕێبەرایەتی لە گەلی کورد بپچڕێنن، بەڵام ئەو  پەیوەندییە بەهێزتر بوو".

"بیر و ڕامانەکانی ڕێبەرایەتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە"

خەبات ئاندۆک باسی لە کەمپەین و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانێک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی هەیە، لە دەرەوەی وڵات گەلەکەمان هەمیشە بۆ ڕێبەرایەتی لەسەر پێیە، واتە بیرۆکەی ڕێبەرایەتی بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئاستی خاوەندارێتیش لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیادی کردووە. هەڵمەتەکان، کۆنفرانسەکان، کۆڕەکان ڕێکدەخرێن و بیروبۆچوون و فەلسەفەکانی ڕێبەرایەتی بە خەڵک دەگەیەنن. بە دڵنیاییەوە، هەندێک کەموکورتی هەیە. ئەگەر ئەم کەموکوڕییانە بنبڕ بکرێت، سەرکەوتن لە شەڕی دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەبێت".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک بەردەوامیی شەڕی دژ بە داگیرکاری هەڵسەنگاند و سەرەتا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو گەریلایانەی کردەوە، کە لە هەڵمەتی جەنگی خابوور، شەهید ساواش مەرەش و هەڵۆکانی زاگرۆس دا شەهید بوون و بەڵێنی سەرکەوتنی دووپات کردەوە.

"شەڕ لە هەموو شوێنێک دەکرێت"

خەبات ئاندۆک ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئەم دەوڵەتە تێکبشکێنن و وتیشی: "ئەان دەیانەوێت بە "پلانی شکستهێنان" پەکەکە پاکتاو بکەن و گەلی کورد بسڕنەوە، پرۆسەکە زۆر قورسە، ڕەنگە چەقی شەڕەکە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بێت، بەڵام لە هەموو شوێنێک شەڕی بەرپا دەبێت و بەڕێوەدەچێت، لە حەفتانینەوە تا قەندیل، دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک هێرش دەکات. لە مەخموور، شەنگال، کەرکوک و باشوور لە هەموو ناوچەیەکدا شەڕ هەیە. هەمیشە لە ڕۆژئاوا شەڕ هەیە و دەیانەوێت ئەو شەڕە بگەنە ئاستێکی جیاواز. شەڕ لە باکوور هەر لە مێژە بەردەوامە. جگە لە هێرشی پاکتاوکردن هیچ شتێکی دیکە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام نادات، لەبەر ئەوەى، کە گوایە لە ناو سنووری دەوڵەتی تورکدایە و هەمیشە دەچەوسێنرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێن".

"پەدەکە بە پێی دڵی خاوەنەکەی خۆی قسە دەکات"

خەبات ئاندۆک ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئەو شەڕە بە هێزی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات و وتی: لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە هەموو ناوچەیەکدا چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام گوایە بڕیارە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ بێدەنگ بن و بێدەنگ کرابن، چونکە ناتۆ بێدەنگیان دەکات. هەروەها چەند کوردێکی خائێن هەن، کە بەشدارن لە پیلانگێڕییەکەدا. ئەمڕۆش هەمان حاڵەت و دۆخ هەیە. لە کەسایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێڵی خیانەتی کورد بەردەوامە، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت پەکەکە لەناوببرێت. ناڵێن، "گەلۆ نزیکبوونەوەی گەلی کورد بۆ پەکەکە چییە و چۆنە، ئەگەر پەکەکە وەک هیوایەک سەیر دەکەن، ئەوا ئێمەش وەک هێزی کورد دەست لە دەستی یەک بنێین و بەرامبەر ئەو داگیرکارییە بوەستینەوە" هیچ خەمێکی لەو شێوەیە لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا نییە. بە پێی دڵی خاوەنەکەی قسە دەکات. دەوڵەتی تورک سەبارەت بە پەکەکە چی بڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەمان شت دوبارە دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا و شەڕڤانان چی بڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەمان شت دەڵێنەوە. بنەماڵەی بارزانی خۆیان بە تەواوەتی بۆ لەناوبردنی پەکەکە تەیار کردوە، بەڵام ئەگەر پەکەکە لەناوببرێت، کەس سڵاوێکیش لە پەدەکە ناکات".

"تۆڵەی مێژوویی لە دوژمن دەکرێتەوە"

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک ئاماژەی بە لایەنێکی دیکەی شەڕەکە کرد و وتی: ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمانە و شەڕێکی ستراتیژییە، ئایندەی گەلانە، چارەسەری کێشەی کورد یان، مانەوە و نەمانەوەی کورد لەم شەڕەدا ئاشکرا دەبێت. هاوڕێکانمان کە لە سەنگەرەکاندا دەجەنگن ئەوە بە باشی دەزانن. لە بەرزترین ئاستدا بە شێوەی فیدایی بەرخۆدان دەکەن. ئەوان بەرهەڵستی هێزی ناتۆ دەکەن، کە دەوڵەتی تورک بەهەموو دەرفەت و توانای تەکنیکییەوە هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان. هەڤاڵانمان لە دژی ئەو هێرشانەش بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن و ڕەگ و ڕیشەی سەربازانی تورکیا هەڵدەکێشن. بێگومان ئێمە شەهیدیش دەدەین، بەڵام هەر هەڤاڵێک تا ئەو کاتەی شەهید دەبێت دەیان داگیرکەر سزا دەدات. تۆڵەی مێژوویی لەدوژمن دەکەنەوە. لێپرسینەوە لەو دوژمنە دەکەن، کە ساڵانێکە خوێنی کورد دەڕژێت و دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات. ئەو بەرخۆدانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت".

"پێویستە هەموو کەسێک بە ئەرک و بەرپرسیارێتییە مەزنەکەی خۆی هەستێت"

خەبات ئاندۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەڤگەری ئازادی هێشتا بەتەواوی هەموو ماتەوزە و پۆتانسێل و توانای خۆی نەخستووەتەکار و وتی: "وەک تەڤگەری ئازادی کاتێک ئێمە لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەست بە جموجوڵ بکەین، ئەوا ئەو کاتە ڕەگ و ڕیشەی ئەم دەوڵەتە لەناودەبرێت. ئەوانەی دەیانەوێت تەڤگەری ئازادیی لەناوببەن خۆیان بەتەواوی تێکدەشکێن. تاکە ستراتیجی  بۆ تێکشکاندنی دوژمن ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە، بۆ سەرکەوتنی ئەم ستراتیژە هەموو کەسێک بار و ئەرکێکی گەورەی هەیە، پێویستە هەموو کەسێک بەو پێیە هەڵسوکەوت بکات".

ژ.ت