دانیشتوانی شه‌نگال وێڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی روویان كرده زاڵگه‌ی هاوبه‌شی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و فه‌وجی 80ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه دوێنێ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به خه‌ستی بۆردومانی كردبوو.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ناوچه‌ی سنونێ خودیدا ئه‌لیاس له‌وێ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌نووسیدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا، كه هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوو درێژه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی ساڵی 2014یه و راگه‌یه‌نرا، " به‌ڵام ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدی له فڕۆكه، تانك و تۆپه‌كان به‌هێزتره. ئێمه په‌یمانمان به شه‌هیدانمان داوه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه ده‌بین و رێچكه‌ی شه‌هیدانمان ده‌گرینه‌به‌ر. ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه كه له 20ی كانونی دووه‌مدا كرانه سه‌ر فه‌رمانده‌كانمان و ئه‌و هێرشه‌ی له زیندانی حه‌سه‌كه ئه‌نجامدران هه‌مان بیركردنه‌وه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌ردۆغان خۆی پشتیوانی ئه‌و بیركردنه‌وه فاشیستیه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به هه‌موو شوێنێكدا بڵاویبكاته‌وه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، " ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه و ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای ئێزدی خۆڕاگری ده‌كه‌ین و په‌یمانمان بۆ گرتنبه‌ری رێچكه و رێبازی شه‌هیدان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رگیزیش هه‌نگاو بۆ دواوه نانێین. پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و داعش هه‌موویان یه‌ك پلانن و یه‌ك ئامانجیان هه‌یه. به تایبه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنی ئه‌نجامدراوه، له رقی ئه‌ردۆغان له شكستهێنانی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. نه‌یاتوانی به‌رگه‌ی شكستی داعش بگرن، بۆیه په‌لاماری مه‌خمور، دێرك، شه‌هبا و شه‌نگالیاندا. به‌ڵام گه‌ل په‌یمان و به‌ڵێنێكی داوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی نابێت".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌م شوێنه‌ی ئێمه لێی وه‌ستاوین، فه‌وجی 80یه، كه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیه. لێره رۆڵه‌كانی ئێزدخان بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگاكه‌یان كاریان كردووه. هێرشه‌كه كرایه سه‌ر نزیكه‌ی 11 شوێن. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا زیانێكی زۆری مادی هاتوه‌ته ئاراوه، له هه‌مان كاتدا به سه‌دان باڵنده لێره بوون، هه‌موویان له‌و هێرشه‌دا له ناوچوون. له هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك شه‌هید نه‌بووه. كه‌سێك به سوكی بریندار بووه. ئیتر ئێمه ئه‌وانه‌ی پێشوو نین، كه هه‌ر كات هێرشێك روویده‌دا هه‌ڵده‌هاتن. ئێمه تادێت به‌هێزتر ده‌بین. ئێمه تادێت زیاتر په‌یوه‌ستی خاكی خۆمان ده‌بین. له گۆڕستانی شه‌هیدانمان گۆڕی 450 شه‌هید هه‌یه، ئێمه به‌ڵێن و په‌یمان به‌و شه‌هیدانه ده‌ده‌ین، كه ئێمه هه‌موو كات رێباز و رێچكه‌ی ئه‌وان بگرینه‌به‌ر. ئێمه به كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌ڵێین، كه خاوه‌نداری له خاك، كۆمه‌ڵگا و شه‌هیدانیان بكه‌ن".
راگه‌یه‌نراوه‌كه به دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی شه‌نگال" و "بكوژ ئه‌ردۆغان" كۆتایی هات.
هـ . ب