له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه شه‌وی رابردوو په‌لاماری مه‌خمور، شه‌نگال و دێركی دابوو و له مه‌خمور دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری شه‌هیدببوون، خه‌ڵكی مه‌خمور رژانه گۆڕه‌پانه‌كان.
دانیشتوانی كه‌مپه‌كه روویان كرده دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له كاتژمێر 11:00 دا ده‌ستیان به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری كرد.
جه‌ماوه‌ر تا به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێپێوانیان كرد و به راگه‌یه‌نراوێك هێرشه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
دواتر دانیشتووانی كه‌مپه‌كه تابه‌رده‌م ناوه‌ندی كو‌لتور و هونه‌ری مه‌خمور رێپێوانیان كرد.
له‌وێ بۆ رێزلێنان له هه‌ر دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری مه‌خمور رێوره‌سمێك سازكرا. دانیشتووانی مه‌خمور ته‌رمی هه‌ر دوو شه‌هیده‌كه ده‌بنه گۆڕستان و به مه‌راسیمێك به خاكیان ده‌سپێرن.
هـ . ب