خەڵکی چەرموگ بەرەو دادگا کەوتنەڕێ

لە ناوچەی چەرموگی ئامەد، هاوڵاتیان بۆ ڕێگری لە ساختەکاری بەرەو دادگای ناوچەکە کەوتنەڕێ.

لە ناوچەی چەرموگی ئامەد، کێبڕکێی هەڵبژاردن لەنێوان دەم پارتی و جەهەپە و ڕەفا و ئاکەپە هەیە، پاش ئەوەی دەم پارتی پێشکەوت، ژماردنی دەنگەکان خاو بووییەوە. هاوڵاتیان نیگەرانبوون لە ئەگەری دەستوەردان لە ئەنجامەکان و ساختەکاری، بەم هۆیەوە بەرەو دادگای چەرموگ کەوتنەڕێ.

کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد، سەرا بوجاک و دۆگان هاتون، هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، سوڵتان یارای و بەڕێوەبەرانی شارەکە چوونە چەرموگ، هاوڵاتیان لەپێش دادگا کۆبوونەوە و درووشمیان بەرزکردەوە، بە چەپڵە پێشوازیان لە کاندیدەکان کرد و لە ڕەوشەکە ئاگاداریان کردنەوە.

ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە و کاندیدەکان داوای خاوەنداری لە سندووقەکانیان کرد، بەگوێرەی ئەنجامەکان دەم پارتی لەپێشە و هێشتا ٣٥٪ی سندووقەکان نەژمێردراون.