خۆپیشاندەرانی سیمێڵکا: پەدەکە خیانەت لە کوردستانیان دەکات
خۆپیشاندەرانی سیمێلکا رادەستنەکردنەوەی تەرمی ئەو گەریلایانەی لە خەلیفان شەهیدکران لەلایەن پەدەکەوە بە خیانەت لە کوردستانیان دەزانن و دەڵێن دژی پەیماننامەکانی مافی مرۆڤە.
خۆپیشاندەرانی سیمێلکا رادەستنەکردنەوەی تەرمی ئەو گەریلایانەی لە خەلیفان شەهیدکران لەلایەن پەدەکەوە بە خیانەت لە کوردستانیان دەزانن و دەڵێن دژی پەیماننامەکانی مافی مرۆڤە.
داینشتوانی کانتۆنی حەسەکە ویەکێتی ژووری بازرگانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی جزیرە لە سیمێڵکا داوایان کرد تەرمی توڵهەڵدان و سەردەم ئەو دوو گەریلایەی لە کەمینێکی پەدەکەدا لە خەلیفان شەهید کران رادەستیان بکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەبەردەم دەروازەی سیمێڵکا خوێندرایەوە ئاماژەیان بەوەکرد، ٤٠ ساڵە هێزەکانی گەریلا بەرخۆدان دەکەن بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد.
باسیان لەوەکرد بە ئامانج گرتنی گروپێکی گەریلا لەم دواییەدا لە لایەن پەدەکەوە و شەهیدکردنی پێنج کچ و کرڕی کورد و دیلکردنی گەریلایەک پەڵەیەکی ڕەشە.
هەروەها وتیشیان ئەو رووداوەی لە خەلیفان روویدا بۆ رازیکردنی دەوڵەتی تورکە کە لەکاتی ڕیفراندۆمدا هەڕەشەی ڕوخاندنی پەدەکەی دەکرد وتیشیان: ئەو کردەوانەی پەدەکە لە دژی پەیماننامەکانی مافی مرۆڤە و “پەدەکە خیانەت کە کوردستانیان و تێکۆشانی مێژوویان دەکات”.
ف.ق