کەجەکە: بە دڵنیاییەوە خەونی گیانبەختکردوانی کوشتارەکەى سروج بەدیدێت

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەى ساڵیادی کوشتارەکەى سروج-ەوە رایگەیاند، "گەلی رۆژئاوا و شۆڕشگێڕەکانی رێبوارانى خەونەکان لە بیر ناکەن. بە دڵنیاییەوە دەیانپارێزن و بە هەموو شێوەیەک لە رۆژئاوا دەیهێننە دی".

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سروج (پرسوس) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى کەجەکە:

"لە ٢٠ی تەممووزدا و کاتێک ٣٣ گەنج بە بۆمب کۆمەڵکوژکران، ئەوە دەریدەخات، کە دەوڵەتی تورک خاوەنی چ کارەکتەرێکی داگیرکەرییە. لە کۆبانێ کاتێک داعش تێکشکا، خواستیان بەو شێوەیە تۆڵە بکەنەوە.

لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥دا ٣٣ رێبواری خەونەکان لە سروج بە هاوکاریی میت – داعش کوژران. ئێمە بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو گەنجە سۆسیالیستانە دەکەینەوە، کە لەو هێرشەدا شەهید بوون و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە خەونەکانیان لە تێکۆشانی خۆماندا بەدی دەهێنین و بە زوویندوویی رایدەگرین و خەون و تامەزرۆییان بۆ کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بەدی دەهێنین. بۆ کەمئەندامانی سروج-یش لە تێکۆشانەکەیاندا هیوای سەرکەوتن دەخوازین.

کۆمەڵکوژیی ٢٠ی تەممووز لە دوای ئەوەى تەیب ئەردۆغان لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچەى رەتکردەوە، لە ٥ی نیساندا دەستیکرد بە سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا، لە ٥ی حوزەیراند لە ئامەد تەقینەوە و کوشتاری ئەنجامدا، لە ٧ی حوزەیران دا لە هەڵبژاردندا وەک نەبوو سەیری کرد و وەک بەردەوامیدان بە پاکتاوکردنی گەلی کورد، ئەوانە روویاندا. ئەوە رووداوێکی شەخسی و کەسی نییە، وەک بەشێکە لە پارچەیەک لە دیدی پاکتاوکاری. ئەو کوشتارە لەلایەن میتەوە پلانسازیی بۆ کراوە و بە داعش ئەنجامدرا. بەپێی پلانی چۆکپێدادان، کە لە هاوینی ٢٠١٤دا ئامادەکاریان کردبوو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی دا پەسەند کرا، لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچە رەتکرایەوە، بەرامبەر بە گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان شەڕ دەستی پێکرد. لە ٢٤ی تەممووز دا بە دەیان فڕۆکە هێڕشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ئەوەش بووە راگەیاندنی ئاشکرای شەڕ.

هێرشەکە درێژەدان بوو بەو پاکتاوکارییە، کە لە لۆزانەوە دەستیپێکردبوو

ئەو شەڕە، کە لە ٢٤ی تەممووز لە دژی گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان دەستیپیکرد، ئەوان بڕیاری درێژەدان بەو پاکتاوکردنیان دا، کە لە لۆزان دەستیکپێرکردبوو. سۆسیالیستەکان و هێزە دیموکراسییەکانیان بە لەمپەر بەرامبەر بە خۆیان دەزانی بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد، بۆیە هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر گەلی کورد هێرشیان کردە سەر هێزە دیموکراسییەکان. لە ٢٠ی تەممووزدا و کاتێک ٣٣ گەنج بە بۆمب کۆمەڵکوژکران، ئەوە کارەکتەر و تایبەتمەندیی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات. لە راستیدا بەو شێوەیە خواستیان تۆڵەى تێکشکاندنی داعش لە کۆبانی بکەنەوە. لەبەر ئەوە هێرشی ٢٠ی تەممووز بووە هێرش لە دژی ئەو کەسانە، کە خاوەنداری و پشتیوانیان لە کۆبانێ کردبوو. ٣٣ گەنجی سۆسیالیست باری قورسی شەڕیان هەڵگرت و بۆ ئەوەى منداڵانی کۆبانی لە ژێر کاریگەریی شەڕ بهێننەدەرەوە و بۆ ژیانیان دڵخۆشی و خەندە بگەڕێننەوە و بۆ ئەوە کەوتبوونەڕێ.

مانگێک پێش هێرشەکەى سروج بە هاوکاریی میت – داعش هێرشکرابووە سەر کۆبانێ، ژنان، گەنجان، منداڵان و بە گشتی سەدان کۆبانێیی کوژرابوون. کۆمەڵکوژیی کۆبانێ لە ٢٥ی حوزەیران و کۆمەڵکوژیی سروج لە ٢٠ی تەممووزدا بە هەمان عەقڵیەت و بۆ هەمان ئامانج رێکخرا و ئەنجامیاندا، بەڵام ئەوان نەیانتوانی ئەو ئەنجامەى کە دەیانخواست بە دەستی بهێنن. لە هەموو دونیادا خاوەنداریکردن و پشتیوانی لە کۆبانێ و رۆژئاوا زیادیکرد، کۆبانێ بووە بەرخودانی ستالینگراد. بەرخودان و سەرکەوتن و سەرفیرازیی کۆبانێ وەک بەرخودانی مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراسییەکان لە مێژوودا جێگە و پێگەى خۆی کردەوە و خۆی تۆمار کرد. داعش بەشێکی زۆری کۆبانێی داگیرکردبوو، بەڵام هێزە کورد و شۆڕشگێڕ و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەرامبەر داعش بەرەنگاری و بەرخودانیان دەکرد و هێرشەکەیان تێکشکاندن. ئەو بەرخودانە بە ورە و ئیرادەی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بە دەستهاتووە و جارێکیتر سەلمێنەری ئەوە بوو، ئەوانەى کە ورە و ئیرادەی زۆر و بەهێزیان هەیە دەتوانن سەربکەون.

بە دامەزراندنی پەکەکە پلانی پاکتاوکردنی لۆزان کۆتایی پێهات

چەند رۆژ دوای کۆمەڵکوژییەکەی سروج رێککەوتننامەى لۆزان ئیمزاکرابوو و دەستپێکردنی ئەو هێرشانە دەریدەخات، کە ئەوانە هێرشی سەدەن. تێکۆشانی ئازادیی کوردان کە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانی سەدەیە. ئەو تێکۆشانە لە هەمان کاتدا تێکۆشانە لە نێوان هێزە دیموکراسییەکان و هێزەکانی کورد و دیموکراسییە. ئەو تێکۆشانە تاوەکو بەدی هاتنی کوردستان ئازاد و تورکیای دیموکراتیک بەردەوامیی دەبێت. تاوەکو دۆزی کوردان چارەسەر نەکرێت، بە دیموکراسیکردنی تورکیا پێکنایەت، تاوەکو دیموکراتیکبوون پێکنەیەت کێشەی کوردیش چارەسەر نابێت. لە راستی تورکیادا ئەو دوو شتە ئاوێتەى یەکتر بوون. هەر خۆی تاوەکو تێگەیشتن لەو راستییە دروست نەبێت نە تێکۆشانی ئازدیی کوردان و نە تێکۆشانی دیموکراسی ناتوانن بە جیا بەرێوەبچن، یان بە ئەنجام بگەن.

بە تێکۆشانی پەکەکە، کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوامیی هەیە، لە چوارپارچەى کوردستان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی هاتووەتە پێشەوە. ئەو تێکۆشانە کاریگەریی لەسەر گەلی عەرەب، فارس و تورک دروستکردووە و عەقڵییەتی دیموکراتیکی راستەقینەى لە ناو هاوڵاتیاندا گەیاندووەتە ئاستیکی گرنگ. پلانی پاکتاوکردن لە هەر چوارپارچەى کوردستان، کە لە لۆزانەوە دەستیپێکردووە ئیدی راوەستێنراوە. گەلی کورد بووەتە هێزێکی بەهێزی ئازادی و دیموکراسی. ئەم گەلە وەک پێشتر کۆیلەیەتی قبوڵ ناکات و لە ژێر چەقۆی پاکتاوکردن و سڕینەوەدا ناوەستێت. گەلی کورد بووەتە سیاسیترین و هۆشیارترین گەل و هەر چەند هێرشەکان زیاد و زۆر بن هەموو جۆرە قوربانییەک لە بەرچاو دەگرێت و تێدەکۆشێت و کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک لەگەڵ گەلانی پێکەوە دەیئافرێنن.

٣٣ رێبواری خەونەکان لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر هێرشەکان لەسەر هەر چوارپارچەى کوردستان، کە بە لۆزان دەستیپێکردبوو، هەڵوێستی خۆیان نیشاندا. ئەوان بۆ بێ واتاکردنی تێلەکانی سەر سنوور، کە بە رێککەوتنی لۆزان دروستکرابوون، کەوتنەڕێ. لە مێژوودا برایەتیی گەلان لەسەر ئەم خاکەدا بووەتە بنەما، تێلەکانی سنووریش بوونە سیمبولی سیاسەتی پاکتاوکردن. فیلمی پڕوپاگەندەی کەمال سونال راستیی لۆزان بە شێوەیەکی ئاشکرا خستووەتەڕوو و بۆ تێگەیشتن لە پاکتاوکردن رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە.

کۆمەڵکوژیی ٢٠ی تەممووز لە سروج و کۆمەڵکوژیی بەردەم وێستگەى میترۆی ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە بەرامبەر عەقڵییەتێکدا، کە دەیەوێت گەلان و کۆمەڵگەکان پارچە بکات، بووە سیمبولێک، کە وڵات و گەلان یەکدەخات. ٢٠ی تەممووز و ١٠ی تشرینی یەکەم بوونە ئەو رۆژە زۆر روون عەقڵییەتی تورکیای دیموکراتیک و کوردستانی ئازادی خستووەتەڕوو. گەلانی تورکیا خەونی ئەوان بە کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک تاجدار دەکەن.

بە دڵنیاییەوە ئەو ٣٣ رێبوارە لە سروج هەرگیز لە بیر ناکرێن. بناغەى کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک لە بەرامبەر سیاسەت و تاوانەکانی پاکتاوکردنی وەک لۆزانی داگیرکەراندا بووەتە دژە ژەهر. گەلی رۆژئاوا و شۆڕشگێڕەکانی، بە دڵنیاییەوە ئەو رێبوارانی رێگای خەونەکان لە بیر ناکەن، بە دڵنیاییەوە تامەزرۆیی ئەوان دەپارێزن و بە هەموو شێوەیەک لە هەموو روویەکەوە لە رۆژئاوا بەدیدەهێنن".

ژ.ت