کەجەکە: بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەرز بکەنەوە

کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆلابردنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای بەرفراوانکردنی چالاکییەکانی کرد.

کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە ڕایگەیاند، "٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆیە کە تەمەنی دەبێتە ٧٥ ساڵ، لە ژنان، گەنجان و  لەسەرجەم گەلی کورد و وڵاتپارێزان و دۆستانی کوردستان پیرۆز بێت."

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، "بە ڕێز و حورمەتێکی زۆرەوە مەحسوم کارائۆغلان و مستەفا داغ، کە لە ٤ی نیساندا شەهید بوون، بە بیر دێنینەوە ئەوان دوو ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمانن کە بوونە ڕەمزی دڵسۆزی وڵاتپارێزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ."

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو؛

"ساڵانێکی زۆرە گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ٤ی نیسان پیرۆز دەکات، ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆ گەلی کورد و ژنان مانای قووڵە، ٤ی نیسان ڕۆژێکە کە گەلی کورد لە زستانێکی ساردەوە گەیشتە خۆر، وەک ئاودانی خاکێکی وشک وایە، بۆ گەلی کورد و مژدەی ژیانەوەیە، مژدەی وەرگرتنەوەی شوناسی خۆیەتی کە لە لێواری لەناوچووندا بوو، مژدەی ژیانێکی ئازادە.

٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەیە بۆ گەلی کورد

٤ی نیسان بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژی لە دایکبوون و ژیانەوەیە. ڕۆژ بوونی خۆی وەک ڕۆژی لەدایک بوونی دەبینێت و بەو شێوەیە پیرۆز دەکرێت. چونکە بۆ کورد پێش ٤ی نیسان هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ تاریکی گۆڕستان نەبوو. ژیان بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردنی سیستەمی مرۆڤکوژدا جیاوازییەکی لەگەڵ تاریکی گۆڕستاندا نەبوو. گەلی کورد ڕووبەڕووی ستراتیژی کۆمەڵکوژی بووەوە. ڕاستی ژیان لە کوردستاندا کە بە سنووری بایۆلۆژی سنووردار کرابوو، ئەم کۆمەڵکوژییەی هێندەی تر قورستر کرد. لە چوارچێوەی ئەو سنووردارە بایۆلۆژییە 'نە ژیان و نە مردن' گەلی کوردی بە دۆخێک مەحکوم کردبوو کە لە مردن خراپتر بوو. ئەم ڕەوشەی کە کورد تێیدا دەژیا هاوشێوەی زیندە بەگۆڕ کردنی مرۆڤەکان بوو. بۆیە یادی لەدایک بوونی ڕێبەر لە ٤ی نیسان وەک مژدەیە بۆ ئەو گەلەی لە گۆڕدا بە زیندوویی بە خاک سپێردرابوون.

سەردەمێک بە لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، سەردەمێکی نوێی بۆ گەلی کورد دەستی پێکرد. وایکرد گەلی کورد بگاتە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی خۆی و شوناسی ونبووی خۆی و بە شوناسی ڕاستەقینەی خۆی گەیشتەوە، جارێکی تر چاوەکانی بەڕووی ژیانێکی شکۆمەندانەدا کردەوە. لە سایەی ڕێبەر ئاپۆەوە گەلی کورد لە نێو گەلانی جیهاندا بووە خاوەن نرخێک. گەلەکەمان بە دڕندەیی کۆمەڵکوژی و زەحمەتی مەزنی لە بەر چاوی خۆیدا باجێکی گەورەی دا و بەم تێکۆشانە ڕۆژانە بەرە بەرە گەشەی کرد. چونکە هەستی بەوە کرد کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگای ڕزگاری و ئازادییە و باوەڕی پێ هێنا. بۆیە زەحمەتی و سەختی بوو بە سەرچاوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی نوێ و جوانی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی.

ئەو ڕۆحەی ڕێبەر ئاپۆ بە گەلی کورد بەخشی، بوو بە ڕۆحی دیموکراتیک، ڕۆحی ئازادی، ڕۆحی برایەتی گەلان. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە سیستمی دەوڵەت نەتەوە سەروەر بوو و لە هەوڵی بە یەک ڕەنگ نەخشاندنی بوو، بە ڕامان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، دۆخەکە و تایبەتمەندییەکانی پێکەوە، وەک کولتوورێکی دەوڵەمەند بۆ یەکێتی گەلان لەسەر بنەمای برایەتی دەبینرا. پێکەوە ژیانی شوناس و کولتوورەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر بنەمای برایەتی گەلان، ڕەوشەکە سەرنجڕاکێش و تایبەتە بۆ مرۆڤایەتی. ئەوەی ئەم هەنگاوەی ناوە، بیرۆکەی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە کە دژی ڕەگەزپەرستی، نەتەوەپەرەستی تێکۆشانی کردووە. بە واتایەکی تر بیرۆکەی ئاپۆیی سیستەمێکی فیکرییە کە خۆی لە هەموو جۆرە ڕەگەزپەرستی، نەتەوەپەرەستی و زایندەیی پاککردۆتەوە.

تێزەکانی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر ڕێگەی ژنانی کوردی ڕووناکردەوە

تێزەکانی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ لە سەدەی ٢١دا زیاتر ڕێگەی ژنانی کوردی ڕووناککردەوە. ژنانی کورد بە تێزەکانی ئازادییەوە بە ڕێکەوتوون، بە تێکۆشانەکانیان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەڕاستدا پێشکەوتنی جدی دەئافرێنن. ئاستی ئیرادەی بڵند کە ژنانی کورد لە ڕەهەندی سیاسی، سەربازی و جڤاکی ئافراندوویەتی، لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەم لە ناو ژنانی کورد هەم لە ناو ژنانی گەلانی دراوسێدا هۆشیاری و هۆشمەندیەکی جدی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ئەمەش دەبێتە پێشکەوتنێک کە ناتوارێت ڕێگەی لێبگیرێت. هێزی هیچ دەوڵەتێک ناتوانێ ئەم هۆشیاربوون و هۆشمەندیە، ئیرادەی ئازادی ژن سەرکووت بکات. ئەمە بە زۆری لە هەڵوێستی بەرخۆدەر و بڕیاری ژنانی کوردا دەبینین کە لە دژی سیاسەتی دوژمندارانەی ژنی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەردا لە تورکیا پیشاندرا. هەر وەها لە شەڕی دژی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتیدا ئەمە لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوادا دەبینین. بە هەمان شێوە لە سەرهەڵدانەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتدا بینیمان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەنگی دایەوە. بۆیە  بەرخۆدانی ژنانی کورد لە سایەیی هۆشمەندی و هێزی ڕیبەر ئاپۆ، بوو بە زلەیەکی بەهێز بەر بە ڕووی دەستدرێژییەکانی سیستەمی سەرمایەداری کەوت.

خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداریکەردنە لە بەهاکانی ئازادی

ڕامانەکانی ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ تا زیاتر بناسرێ و لێیتبەگەیەنرێت، ئەوەندە زیاتر لە ناو بەشی بەرفراوانی جڤاکی و گەردوونی بڵاوودەبێتەوە، هەتا زیاتر بڵاوبێتەوە ئەوەندە زیاتر خاوەندارێتی لێدەکرێت. لەبەرئەوەی لە ناو فکری ڕێبەر ئاپۆدا جێگەی فاشیزم، نەژادپەرستی، نەتەوەپەرستی، زایندەپەرستی، ناحەقی و بێ ئەخلاقی نابێتەوە. لەبەر ئەوە بەرگری لە ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکە لە دژی سەرمایەداری. هەستانەوە بەرمبەر نەژادیپەرستی، نەتەوەپەرستی، پیاوسەروەری، هەستانەوەیە بەرامبەر بە دژبەری لە سروشت و ئیکۆلۆژی. بەرگریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداریکردنە لە بەهاکانی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگا لە سەدەی ٢١دا. پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکی دژە سەرمایەداری و سۆسیالیست دیموکراتیکیە. ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیکییە.

ئامانجی هەرە گەورە مسۆرگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
گەلمان نەورۆزی ئەمساڵی وەک نەورۆزی ڕێبەرێتی پیرۆزکرد. جۆش و هەڵوێستی خۆی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا پیشاندا، بە دەنگێکی بەرزەوە داخوازی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆکرد. بە شێوەیەکی ڕوون ئەوەی دیاریکرد کە وەک گەلی کورد ئامانجی هەرە گەورەیان ئازادی مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، کە ئەمەش داخوازییەکە جێگەی دواخستن نیە. گەلەکەمان ئەم هەڵوێست و بڕیاردارییەی لە نەورۆزدا پیشاندا، لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ئەم دوایەنەدا گۆڕای بۆ ئیرادەیەکی گەورەی سیاسی؛ بەم شێوەیە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستی قڕکەری-قەیومی شێواند. هەم بەبۆنەی هەڵوێستی ئازادی پارێزی لە نەورۆزدا و هەم بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێیدا پیرۆز دەکەین. لەو باوەڕەداین کە لە دژی سیستەمی قەیوم، تاڵانکەر، دزیی ڕژێمی فاشیست، لە هەڵوێست و باوەڕداری خۆی بەردەوام دەبێت، هەتا کۆتای خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات، شارەوانیەکانی خۆی ڕادەستی کەس ناکات، کە هەوڵدەدن دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئەم هەڵوێستە سیاسیە بە ئیرادەیە، بە بڕیار و بە جۆشەی گەل کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و لە دەنگدانی هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا پیشانیدا، لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەگۆڕێت بۆ ئاستێکی بڵندیی چالاکی و هێزێکی بەهێزی ڕێکخستن. وەک تەڤگەر، ئامانجی لابردنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین بە بنەمای تێکۆشانمان و بەم ڕوانگەیەوە خەبات بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ژن و گەنجان، تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە هێژاکانمان دەکەین کە بۆ لابردنی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی تێكۆشانی زۆر گەورەتربکەن، ڕێکخستنەکان زۆر بەهێزتربکەن، چالاکی زۆر کاریگەرتر پێکبهێنن. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە ٤ی نیساندا لە هەر دەڤەرێک بن، نەمام بنێژن و دەوروبەر شین بکەن."