کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە سەرەخۆشی لە مستەفای سەید قادر کرد

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی سەید قادر سەید مستەفا، باوکی مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەمالەکەیان کرد.

کەجەکە لە پەیامەکەیدا، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبو راگەیاندووە و هیوای خواستووە، پەروەردەگاری مەزن رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

پەیامی سەرەخۆشی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

... برای بەڕێز کاک مستەفای سەید قادر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتان خوالێخوشبو سەید قادر سەید مستەفا، کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی هەرێمی راپەڕینمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، بنەماڵە و کەسوکاری هێژا و هەموو هاوڕێ و هاوکارانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە پەروەردەگاری مەزن داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

ف.ق