کەجەکە: دەنگی خۆتان بە کاندیدەکانی گەل بدەن!

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاکەپە-مەهەپە تەنانەت نابێت دەنگێکیش بەدەست بهێنن. کەجەکە وتی: "دەبێت کەس نەکەوێتە ناو دوبەرەکی و دەنگ بە کەسێکی تر بدات جگە لە کاندیدەکانی گەل

پەیامی کەجەکە بۆ هەڵبژاردنەکان

هاوسەرۆکایەتیی مەجلیسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئاکەپە – مەهەپە تەنانەت نابێت دەنگیش بهێنن. دەبێت کەس نەکەوێتە دوبەرەکی و دەنگ بە کەسێکی تر بدات جگە لە کاندیدەکانی گەل نەبێت.

لە بەیاننامەی کەجەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەموو جۆرە گوشار و فێڵێک بەکاردەهێنرێت هەتا کاندیدەکانی دەم پارتی لە کوردستاندا سەرنەکەون، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە بۆ ئەوەی ئەم گوشار و فێڵانە پووچەڵ بکرێتەوە، پێویستە گەل بە بەشدارییەکی بەهێزتر بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

کەجەکە بانگەوازی کرد: "ئاکەپە-مەهەپە و هاوبەشەکانی دەیانەوێت بە گوشار، ساختەکاری و پیلانگێڕی، دەسەڵاتی قەیومەکانی شارەوانییە داگیرکراوەکانی کوردستان، ئاسایی ویاسایی بکەنەوە". گەلی باکوری کوردستان نابێت ڕێگە بە شتێکی بەوشێوە بدات."

دەقی بەیاننامەکەی کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەم شێوەیە:

"وەک دەزانین لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، گەلی باکووری کوردستانیش گرنگی بەم هەڵبژاردنە دەدەن و دەیانەوێت بە کاندیدی وڵاتپارێز و دیموکراتیکی خۆیان بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان بکەن. ئیمەش هاوکات پشتیوانی لە داخوازییەکانی گەلی باکووری کوردستان دەکەین و دەمانەوێت ئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست بهێنین. ئێمە سیاسەتی دیموکراتیک وەک مەیدانێکی گرنگ دەبینین. مەیدانی سیاسەتی دیموکراتیک دەرئەنجامی تێکۆشانی گەلەکەمانە. لە دروست کردنی ئەم مەیدانە و بەردەوامی بوونی تا ئەمڕۆ گەلەکەمان بە هەزاران شەهیدی داوە. بە ڕەنج و تێکۆشان و نرخ بەدەست هاتووە و پارێزراوە. بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و دیموکراسی گرنگی تایبەتیان هەیە هەروەها بۆ گەلەکەمان کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان دەکەن. ھەڵبژاردنی گشتی و ناوخۆیی بەردەوام لەڕووی دەربڕینی ھەڵوێست و ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستانەوە جێگەی گرنگی بەدەست هێناوە. گەلی کورد لە دژی کۆمەڵکوژی و ستەم لە پێناو بوون و ئازادیدا تێکۆشانی زۆری ئەنجام داوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیان ساڵە هەوڵی لەناوبردنی بواری سیاسەتی دیموکراتیک و دوورخستنەوەی دەدات. بۆ ئەوەش پەنای بۆ گوشار، ڕەشبگیری، دەربەدەری، کۆمەڵکوژی و هەموو جۆرە کارێکی نامرۆڤانە دەدات. بە ڕێگەی ژیتەم و حیزبولکۆنترا هەزاران کوشتن و بێسەروشوێن کردنیان ئەنجامداوە و وڵاتپارێزانیان کوشتووە. بەڵام نەیتوانی گەلی کورد لە مەیدانی سیاسەتی دیموکراتیک دوور بخەنەوە. بەڵکوو گەلی لە مەیدانی سیاسەتی دیموکراتیک بەرخۆدانی کرد و دەستبەرداری هەڵوێست و هێڵی وڵاتپارێزی دیموکراتیک نەبووە و سازشی نەکردووە. ئێمە ئەمە بە گرنگ و بەنرخ دەزانین و لێرەدا دیسان هەموو شەهیدانی دیموکراسی وەک ڤەدات ئایدین و ئاپێ موسا بە بیردەهێنینەوە.

دەبینین کە کاندیدەکانی دەم پارتی لە باکوری کوردستان و تورکیا، جۆش و خرۆشێکی گەورە دروست دەکەن. دەم پارتی سەرنجی گەلەکەمان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و بە هەڵوێست، بەرنامە و کاندیدەکانی لە هەر کوێیەک بن لە کوردستان یان لە تورکیا پشتگیری لێدەکەن. دوای هەڵبژاردنە گشتییەکانی ١٤ی ئایار، سەردانکردنی گەل و دەستپێکردنی پرۆسەی دیموکراسی ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە. یەکێک لەو ئەنجامانە ئەوە بوو کە کاندیدەکان لە لایەن گەلەوە بە ڕێگەی شیوازی پێش هەڵبژاردنەوە دیاری کران. ئەمە میتۆدێکی زۆر دروست و دیموکراتیک بوو و ڕای گشتی ئەم ڕێبازەی بە دروستی زانی و پشتیوانی لێکرد. ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرژەوەندی گەلی کورد. دەم پارتی لەسەر بنەمای سیستەمی هاوسەرۆکایەتی تێکۆشان دەکات و بە کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانییەوە لەناو گەلدا دەرکەوتوون و بانگەشەیان کردووە، ئەمەش لەلایان گەلەوە پشتیوانی بەدەست هێنا.

حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گەورەترین گوشاری خستۆتە سەر بوارەکانی سیاسەتی دیموکراتیک. چونکە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە سەرقاڵن بە کورد کوژییەوە، گوشار، ڕەشبگیری، هەڕەشە، گرتن، کوشتن، لە سیاسەتی سەرکوت و لەناو بردنی گەلی کوردە، هەموو جۆرە شێوازێکی پیسی بەکاردەهێنن. دانانی قەیومەکان لە لوتکەی ئەم دوژمن کارییەیە. لە چوارچێوەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی کورد، پەرە بە قەیوم دەدەن ئەمە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد، لە خۆیدا نکۆڵیکردن و لەناوبردنە. تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە دانانی قەیومەکان لە شارەکانی کوردستان سەلماندیان گەلی کورد ئینکار دەکەن و گەورەترین دوژمنی کوردن. گەلەکەمان زۆر باش لەم ڕاستییە تێدەگات. لە نەورۆزدا سەریهەڵدا و هەڵوێستی خۆی نیشاندا. گەلەکەمان لە نەورۆز دۆستانی کوردی شاد کرد و دوژمنی زاڵم و نکۆڵیکاری تووڕە کردووە. ڕوونە کە ئەم هەڵوێستە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداریشدا دەردەکەوێت. ئێمە دوو بابەت بە گرنگ دەزانین و دەمانەوێت سەرنجیان بۆ ڕابکێشین. سەرەتا ئەم هەڵبژاردنانە بە دڵنیاییەوە لە دۆخێکی دیموکراسیدا ئەنجام نادرێن. گوشار لەسەر گەل و دامەزراوە دیموکراسیەکان گەیشتۆتە لوتکە. هەموو ڕێکخراو و دەزگاکانی دەوڵەت سەرەنجیان لەسەر کوردستانە، هەموو جۆرە فێڵ و گوشارێک دەکرێت بۆ ئەوەی کاندیدەکانی دەم پارتی سەرنەکەون. سەدان هەزار سەرباز و پۆلیس و فەرمانبەر هێنراونەتە شارەکانی کوردستان، لەوێ نیشتەجێ کراون بۆ دەنگدان. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە هەڵبژاردن لە دۆخێکی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، پێویستە گەل بە بەشدارییەکی بەهێزتر بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی پیلان و فێڵەکان پووچەڵ بکەنەوە. دەبێت ئاکەپە-مەهەپە و هاوبەشەکانیان نەتوانن یەک دەنگ لە گەلەکەمان وەربگرن. نابێت کەس تووشی دوبەرەکی بێت، جگە لە کاندیدەکانی گەل دەنگ بە کەسی تر نەدات. پێویستە ئەو کەسانە قەناعەتیان پێبکرێت، گومانی تێدا نەبێت، هەڵبژاردن بە یەک دەنگ ئەنجام ئەدرێت. لەلایەکی تریشەوە بەدڵنیاییەوە دەبێت گەل و بەرپرسیاران پارێزگاری لە دەنگەکان و سەندوقەکان بکەن. ئاکەپە-مەهەپە و هاوبەشەکانی دەیانەوێت بە گوشار، ساختەکاری و پیلانگێڕی، دەیانەوێت دەسەڵاتی قەیومەکان لە دەست بەسەردا گرتنی شارەوانییەکان، ئاسایی و یاسایی بکەنەوە. دەبێت گەلی باکووری کوردستان ڕێگە بەم کارە نەدەن.

دووەم: وەڵامێکی زۆر بەهێز بدرێتەوە بە هاوکاران، خیانەتکاران و گروپ و مرۆڤکوژەکان کە خۆیان بە دوژمن فرۆشتووە و بەدوای موڵک و ماڵ کەوتوون. نابێت هیچ کوردێک بە ڕووخۆشیەوە لەم خائینانە نزیک بێتەوە. ئەم پێکهاتانەی کە هەوڵ دەدەن خۆیان وەک کورد پیشان بدەن، دەستیان بە خوێنی گەلەکەمانەوە سوور بووە و بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی سەرنەکەوێت، کردەوە کوشندەکانی دەوڵەت جێبەجی دەکەن. زۆر گرنگە گەلەکەمان بە یەکگرتوویی بەرامبەر ئەو گروپانە ببنەوە و وەڵامی پێویستیان بدەنەوە.

بەم هەست و هیوا و باوەڕییەوە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا، هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و کاندیدە دیموکراتیکەکان دەخوازین.