کەجەکە: هێرشە دڕندانەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد

کەجەکە هێرشە دڕندانەکەی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای بە توندی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "ئەوە دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە مەشق و ڕاهێنان بە داعش دەکەن. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە داعش دژی هەمووان بەکاردەهێنن."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا هێرشە تیرۆریستیەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد.

دەقی ڕاگەیاندنی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"بەپێی زانیارییە گشتییەکان، دوێنێ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، لە میانی کۆنسێرتێکدا هێرشێک ڕوویدا و دەیان کەس لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا و برینداربوون". بەهۆی ئەم ڕووداوەو کە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، زۆر خەمگین بووین. پێش هەموو شتێک بۆ ئەو کەسانە کە گیانیان لەدەستداوە ڕۆحیان شادبێ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن. ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازارەکانی گەلی ڕووسیا دەزانین، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی ڕووسیا دەکەین. ئەم هێرشە دڕندانەیەی داعش بە توندی شەرمەزار دەکەن. ئەم هێرشە جارێکی تر دوژمنایەتی داعشی لە دژی گەلان و مرۆڤایەتی نیشان دا.

 ئەوەی داعش لە هەموو بوارێکەوە پاڵپشتی دەکات و بە گژ وڵاتانی دەدات دەوڵەتی تورکیایە

ئەوە دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە خەریکی ڕاهێنان بە داعشە و دژی هەمووان بەکاری دەهێنێت و هەڕەشە لە هەمووان دەکات و دەیەوێت لەو ڕێگەوە باج وەربگرێت. دژی تەڤگەری ئازادی کورد، گەلی کورد، سوریا، عێراق، ئەوروپا، دژی هەموو لایەک بەکاری دەهێنێت. بەمەش دەیەوێت سیاسەتی ستەمکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەداتە قبوڵ کردن. دەوڵەتی تورکیا بە عەقڵیەتی عوسمانی نوێ مامەڵە دەکات و داعش بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانە بەکاردەهێنێت. پێویستە لە ئێستادا ئەم ڕاستییە ببینرێت و هەمووان بەو پێیە مامەڵە بکەن.

زۆر ڕوونە کە هێرشەکەی مۆسکۆش لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام دراوە. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەم هێرشەی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ڕووسیا خواستەکانی قبوڵ بکات. پێشتریش هێرشێکی هاوشێوەی لە ئێران ئەنجام داوە. ئەوەی بە ڕێگەی داعش هەردوو هێرشەکەی ئەنجامداوە دەوڵەتی تورکیایە.

جارێکی تر ئەم هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەک بزووتنەوەیەک کە زۆرترین تێکۆشانی لە دژی دڕندەیی داعش و فاشیزم کردووە و باجی زۆری داوە، جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە هەمیشە لەبەرەی گەلداین و دوبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلانی ڕووسیا دەکەین.