کەجەکە: هێرشەکان بۆ سەرکوت و پاکتاوکردنی کورد هەرگیز بێ وەڵام نابن!

کەجەکە رایگەیاند، هێرشەکان لە دژی کوردان لەلایەن ئاکەپە / مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن و راشیگەیاند، "هێرشەکان بۆ سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد هەرگیز بەبێ وەڵام نابن".

کەجەکە رایگەیاند، هێرشەکان لە دژی کوردان لەلایەن ئاکەپە / مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن و راشیگەیاند، "هێرشەکان بۆ سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد هەرگیز بەبێ وەڵام نابن. ئەوانەى ئەو هێرشانەیان رێکخستوو و ئەنجامیانداوە، بە دڵنیاییەوە دەبێت لێپرسینەوەیان لێ بکرێت".

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی هێرشە نەژادپەرەستییەکان لە دژی کوردان، کە لەم دواییانەدا زیادیان کردووە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە، "خوا لە حەکیم داڵ خۆش بێت، کە لە هێرشەکانی ئەم رۆژانەی دوایدا لە تورکیا شەهید بوو و داوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین. لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە، کە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بەرەوپێش رۆیشت و لە کوردستان و تورکیا سەرهەڵدان زۆر بوون، لە شار و ناوچەکانی تورکیا هێرش لە دژی کوردان ئەنجام دەدرێت. سەدان رووداوی لەو شێوەیە هەیە و زۆرێک لەوانە بە شێوەی گەلەکۆمەکێ و بێکەس کوژکردن ئەنجامدراون. ئەو هێرشانە، کە دەبنە هۆی کوشتن و بریندارکردنی مرۆڤەکان، لەمدواییانەدا زیادیان کردووە. پێش جەژن و لە جەژندا رووداوی لەو شێوەیە لە ناکاو زیادیان کرد و ئەوەش نیشانەى ئەوەیە، کە بە شێوەیەکی رێکخستنکراو ئەنجام دەدرێن. هێرشەکان کە بە کوشتننی دەنیز پۆیراز لە بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر دەستیپێکرد،  بە بریندارکردن و کوشتنی مرۆڤەکان بەردەوامیی هەیە. چەند رۆژ پێش جەژن لە ئافیۆن هێرشکرایە سەر بنەماڵەیەکی کورد و لێیاندان و گەلەکۆمەکییان لە ژنان – پیاوانی کورد کرد. لەو هێرشەدا مرۆڤەکان ئەشکەنجە دران و هەندێکیان بریندار بوون. هەر پیش جەژن لەناوەندی ئەنقەرە جارێکیتر هێرشیان کردە سەر کوردان و ژمارەیەکی زۆر کوردیان بریندار کرد و دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان قورس و ناجێگیرە. لە گوندێکی قۆنیا لە هێرشکێ تردا حەکیم داڵ لەلایەن دەیان هێرشبەری فاشیستەوە بە بەرچاوی خزمەکانیەوە کوژرا. هەر بە ماوەیەکی کورت پێش ئەوە لە قۆنیا جارێکیتر هێرشکرایە سەر بنەماڵەیەکی تری کورد و زۆر بە قورسی برینداریان کردن".

راگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیە درێژەى هەیە:

هێرشەکان بۆ ئەوە ئەنجام دەدرێن، کە گەلی کورد پێداگری لەسەر ئازادی دەکات

"هێرش لە دژی کوردان لە شار و ناوچەکانی تورکیا پێوەندیی بە سیاسەتی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەەوە هەیە. ئەو کوردانەى داکۆکی لە کوردایەتی دەکەن و داوای ئازادی دەکەن، بە دوژمنیان لە قەڵەم دەدەن. هەدەپە، کە چارەسەریی دیموکراتیکی بۆ کێشەى کورد دەوێت، بە دوژمن لە قەڵمیانداوە و ناساندوویانە و بە بەردەوامی دەیکەنە ئامانج و هێرشیان دەکەنە سەر. زۆر جار هەڕەشە لەو کوردانە کراوە، کە دەنگیان بە هەدەپە داوە، هەڕەشە لە هێزە دیموکراسییەکانی گەلانی تورکیا کراوە. هەر خۆی ئەوە روونە و دەزانرێت، دوژمنایەتی بەرامبەر بە پەکەکە و رێبەرایەتی، کە نزیکەى نیو سەدەیە بۆ ئازادیی گەلی کورد تێدەکۆشن، دوژمنایەتیکردنە بەرامبەر بە کوردان. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەى هۆشمەندیی ئازادیی بە گەلی کورد بەخشیووە، لە ژێر گوشار و گۆشەگیریی قورس دا راگیراوە.

هێرشەکان لەبەر ئەوە دەکرێن، کە گەلی کورد پێداگری لە ئازادیدا دەکات. هاوکات لەگەڵ گوشار و هێرشەکانیش گەلی کورد لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دا بە بڕیارە. لەبەر ئەو پێداگرییەى کوردان لە ئازادی و دیموکراسیدا هێرشەکان ئەنجام دەدرێن. لە کەسایەتیی بنەماڵەکان و ئەو کەسانەی هێرشیان دەکرێتە سەر، هێرش دەکرێتە سەر هەموو گەلی کورد. لە رێگەى ئەو هێرشانەوە هەوڵ دەدەن، کە ئیرادەی ژیانی دیموکراتیک و ئازادیی گەلی کورد تێکبشکێنن. وا دەکەن بۆ ئەوەى کورد ئیدی نەڵێت، 'من کوردم'، بە کوردی نەدوێت و قسە نەکات و بە ناسنامەى کوردێتیی خۆیەوە نەژی!، چونکە دەیانەوێت کورد پاکتاو بکەن، بە هێرشی سەرکوتکردن دەیانەوێت ئەو نکۆڵییەی هەر لە سەرەتاوە بەسەر کوردیاندا سەپاندووە جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەشە هێرشەکان لە دژی کوردان پلان بۆ دانراوە و رێکخستن کراوە.

هێرشەکان لەلایەن هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هەر کات هەڕەشە لە کوردان، لە هەدەپە و هێزە دیموکراسییەکان دەکات، هەندێک هەڵدەستن ئەو هەڕەشانە بۆ خۆیان بە ئەرک و فەرمان دەزانن و دەست بە هێرش دەکەن. ناوەندێکی شەڕی تایبەت هەیە، کە پلانەکانی سەرکەوتکردنی کوردان ئامادە دەکات، رێکیدەخات و فەرمانەکان دەردەکات. میت و مەهەپە ئەو هێزانەن، کە ئەو پلانسازییانەى شەڕی تایبەت جێبەجێ دەکەن. لەبەر ئەوەش زۆربەى ئەو کەسانەى هێرش دەکەنە سەر کوردان پەیوەندییان بە مەهەپەوە هەیە. لەبەر ئەوە هێرش لە هەر شوێنێکدا لە دژی کوردان بەڕێوەبچێت، لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنە لەگەڵ کورداندا، کە لەلایەن هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەوە دنە دەدرێت و بەرێوەدەچێت.  تەیب ئەردۆغانیش بە گەلی کورد و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی وت، 'ئەوە هێشتا بۆ ئێوە کاتێکی خۆشە' و بەوە فەرمانی هێرشکردنی دا. هەر بەوەى کە وتی، 'کورد خۆجێی و میللی نین' کوردی کردە ئامانجی هەموو جۆرە هێرشێک.

بەو هێرشانە دەیانەوێت نەهێڵێن گەلی کورد و گەلانی تورکیا بچنە پاڵ یەک

ئامانجی ئەو هێرشانە ئەوەیە، کە لەم ساڵانەى دوایدا رێگا نەدەن گەلی کورد بۆ تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراسییەکاندا پێکەوە کار بکەن. کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ٢٠١٥ لە سروج و وێستگەى میترۆی ئەنقەرە بۆ پێشگرتن بوو لە یەکێتیی دیموکراتیکی گەلان، چونکە بەپێی داگیرکەری پاکتاوکار ئەگەر گەلی کورد و گەلانی تورکیا لە تێکۆشان دا بچنە پاڵ یەکتر ئەوە دەبێتە هۆی کۆتایهێنان بە داگیرکەری. لەبەر ئەوە دەیانەوێت بەو شێوەیە رێگری لە پێکهێنانی ئەو یەکگرتن و یەکێتییە بکەن. هەم دەیانەوێت هێزە دیموکراسییەکان و هەم کوردان لاواز بکەن. بەو شێوەیە بەپێی حساباتی خۆیان دەیانەوێت پاکتاوکردنی کوردان بە ئاسانی ئەنجام بدەن. ئەگەر پاکتاوکاری داگیرکەر بەو هێرشانە نەیەوێت گەلی کورد و گەلانی تورکیا یەکبگرن، ئەوا هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا دەبێت یەکگرتن و ئیرادەی تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ کورددا بەهێزتر بکەن، لەو تێکۆشانەدا لە دژی فاشیزم لەگەڵ کورد ببن بە یەک.

 گەلی کورد دەبێت ئەوە باش بزانێت، کە ئامانجیان لەو هێرشانە بۆ پاکتاوکردنە. ئەو هێرشانە پلان بۆ دانراون و لە ئێستا بە دواوەش هێرشی تر ئەنجام دەدرێت. بە سیاسەتی شەڕی تایبەت کوردستان چۆڵ دەکرێت و کوردان بڕۆن بۆ هەر شوێنێکیش لەوێ هێرشیان دەکرێتە سەر. یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکەى قۆنیا ئەوەیە، کە کورد لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست لەسەر خاکی خۆیان دەر بکەن. هەموو ئەوانەش بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردن پێکدێت.

گەلی کورد دەبێت پێگەى خۆی لاواز نەکات و خۆی بپارێزێت

ئەگەر گەلی کورد دەیەوێت بوونی هەبێت، ئەوا دەبێت هەموو زیندووەکانیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆیان بپارێزن. ئەو پاراستنە لە کەسایەتیی ئەواندا پاراستنی هەبوونی گەلی کوردە. ئازایەتیی کوردان دەتوانێت هەموو جۆرە هێرشەکان تێکبشکێنێت. لەو رووەوە دەبێت پێگەى خۆیان لاواز نەکەن. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ گەلانی تورکیادا لە هەموو شوێنەکاندا بە برایانە بژین. ئێمە دوژمنایەتیی هیچ گەلێک ناکەین. کاتێک هێرشمان کرایە سەر، ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە. بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێکدا خۆ بە رێکخستنکردنی خۆمان گەش و بەهێز بکەین. خۆ بە رێکخستن کردن گەورەترین هێزی خۆپاراستنە. لە هەر ناوچە و شارێکی تورکیا دەکرێت بە خۆ بە رێکخستن کردن و بەرخودان لە دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە. بێگومان کورد دەبێت تێکۆشان لە بەرامبەر فاشیزمی شۆڤێنی، لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکاندا بە هەڵوێستی هاوبەش پێکبهێنێت.

ئەو هێرشانە بۆ پاکتاوکردنی کوردان هەرگیز بێ وڵاەم نابن، ئەو کەسانەى ئەو ھێرشانەیان رێکخستووە و ئەنجامیانداوە، بە دڵنیاییەوە دەبێت حسابی ئەو کارەیان بدەن. ئێمە داوا لە گەلی کورد دەکەین، کە لە دۆخی وەهادا یەکگرتوویی خۆیان بەهێز بکەن و بۆ کۆتایهێنان بەو هێرشانە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو شوێنێکدا گەشتر و بەهێزتر بکەن".

ژ.ت