کەجەکە جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆز کرد
کەجەکە جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە شەنگال و ئیرادەی کۆمەڵایەتی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ئێزدیەکان.
کەجەکە جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە شەنگال و ئیرادەی کۆمەڵایەتی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ئێزدیەکان.
کەجەکە جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە شەنگال و ئیرادەی کۆمەڵایەتی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ئێزدیەکان.
کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک جەژنی چوارشەممە سووری کۆمەڵگەی ئێزدییانی پیرۆز کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆمەڵگەی ئێزدی ٧٤ فەرمانی لە دژ ئەنجامدرا، سەختی و زەحمەتیی بینی و بە هێرشی داعش سڕینەوە و لە ناوچوونی بەسەردا سەپێنرا، لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ٢٠٢٢ جەژنی چوارشەممە سووری خۆی لە ناو تێکۆشانی هەبووندا پیرۆزکرد، کە زۆر مانادارە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمەش جەژنی باوەڕ، جەژنی چوارشەممە سوور لە کۆمەڵگای ئێزدیمان پیرۆز دەکەین و دەڵێین، بەو هیوایە ببێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی و بە هەمیشەیکردنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک".
کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێزدیەکان هەمیشە بەهۆی باوەڕ و دێرینبوونی نرخ و بەهاکانی گەلی کوردەوە لەلایەن دوژمنانەوە کراونەتە ئامانج و ڕاشیگەیاند: "چەتەکانی داعش بە پشتیوانیی دەوڵەتی تورک و سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، لە ئابی ٢٠١٤دا هێرشیان کردە سەر گەلی ئێزدیمان بەو هێرشە لاپەڕەی شەرمیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار کرد. بەوەش دڕندانەترین هێرشی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەری داگیرکەر لە دژی کۆمەڵگە باوەڕدارەکانی گەلی کوردستان، لە دژی گەلی ئێزدیمان ئەنجامدرا. ئاکەپەی ئەردۆغانی ئایینپەرەست و مەهەپەى باخچەلیی نەژادپەرەست بە شەڕکردن لە دژی گەلی ئێزدیمان، ئەوەیان خستەوە بەرچاوان، کە دوژمنی گەلان و دوژمنی گەلی کوردن. نزیکەی ٧٤ فەرمان لەلایەن فەرمانڕەواکانی تورکیاوە لە دژی ئێزدییەکان ئەنجامدراوە. لە بەربەرییەتی سەلجوقەکانەوە، فەرمانڕەواکانی تورک ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ دەکەن".
پارتی هاوکاریی ئاکەپە - مەهەپە دەکات
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چەند فەرمانێکی دژ بە ئێزدیەکاندا، کوردە نۆکەرەکان بوون بە سەربازی دەسەڵاتدارانی تورک و ڕاشیانگەیاندووە: "بە تایبەتی هێرشی ساڵی ٢٠١٤ی چەتەکانی داعش لە دژی ئێزدیەکان هێرشێک بوو، کە لایەنێکی ئەو هێرشە دەوڵەتی تورک بوو. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەو هێرش و فەرمانەى دژ بە ئێزدییەکان لەسەر بنەمانی نۆکەری بە ڕۆڵی خۆی هەستا. ئێستاش دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە دوژمنایەتیکردنی ئێزدییەکان و ئەو دوژمنایەتییە لەلایەن ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەوە بەردەوامە. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ش جارێکی تر بە گەورەترین ڕۆڵی خۆی بە هاوکاریکردنی ئەو رژێمە هەڵدەستێت.
دەزانرێت، کە پێشەنگانی گەلی ئێزدیمان، نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزانی بەنرخی وەک سەعید حەسەن و برازاکەی، هەروەها ڕۆڵە ڕاستگۆ و تێکۆشەری هێژای گەلی ئێزدیمان هاوڕێ دژوار (مەروان فەقیر) بە هەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران. گەلی ئێزدیمان لە باشور لەلایەن پەدەکەوە لە کامپەکانی پەنابەراندا دیل کراون، بەهۆی سەختیی دۆخی ژیانەوە لە ناو دژوارییەکەی زۆردان. لە ڕۆژئاوا و بەتایبەتی لە عەفرین، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی فشارێکی قورس دەخەنە سەر گەلی ئێزدیمان و هێرشیان دەکەنە سەر. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە پێی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک کاردەکات و دەجوڵێتەوە و بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتە لە سەرتاسەری باشووری کوردستان بڵاوەپێ بکات لە هەوڵی تایبەتدایە. ئێزدیەکان لە کامپەکاندا لە هەژاری دا ڕاگیراون، فشاریان دەخرێتە سەر و ناچار بە کۆچکردن لە وڵات دەکرێن. هەموو ئەمانە مانای ئەوەیە، کە فەرمانی دژ بە ئێزدییەکان لە ئاستێکی جیاوازدا بەردەوامە".
"تێکۆشانی گەلی شەنگال بووە سەرچاوەی بەرژەوەندیی هەموو ئێزدیەکان بوو"
کەجەکە ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو گوشار و هێرشەکان، بەرخۆدانی گەلی ئێزدی لە شەنگال بەڕێوەدەچێت و پێشکەوتنی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕاشیگەیاند، سەرەڕای فەرمانی ٧٤هەمیش، ئەو پێشکەوتنانەی گەلی ئێزدی لە شەنگال ئافراندویانە لە ئاستی پیرۆزیدایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەرخۆدانی شەنگال بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەتی بۆ گەلی ئێزدی ورە و موراڵ بوو و وتی: "ئەو پێشکەوتنانە، کە لە شەنگال لەلایەن کۆمەڵگەوە ئافرێنراون، ئەو گۆڕین و گۆڕانکارییانەی پێکهاتوون، ئەو ئیرادە کۆمەڵایەتییەی دروستبووە، بۆ هەموو ئێزدییەکان و بووە سەرچاوەی بەرژەوەندی و سوودوەرگرتن، بۆیە ئەو گۆڕین و و گۆڕانکارییانەی لە ناو گەلی ئێزدیماندا ڕوویانداوە، ئەو پێشکەوتنانەی، کە دروستیان کردوون، دوژمنی توڕە و بێزار کردووە، بۆیە خۆیان لە بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەدا پێ راناگیرێت و هێرش دەکەنە سەر گەلی ئیزدیمان".
گەلی ئێزدیی هێژا، شەنگالییە ئازیز و میهرەبانەکان،
گەلی ئێزدیمان جەژنی چوارشەممەی سووری ساڵی ٢٠٢٢ بە ئیرادەیەکی گەورەتر، بە داوای بەهێزتر، بە بڕیار و ئیررادەوە و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردن و سەرخستنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، پیرۆزدەکەن. پێویستە ئێزدیەکان جەخت لەسەر مسۆگەرکردن و زامنکردنی ئەرک و کاری دامەزراوەکانیان، وەک بەرگری، ئەنجوومەنی گەل، ڕێکخستنەکانی ژنان و لاوان. ئەو دامەزراوانە هەمووی دەستکەوتێکی بەنرخ و هێژا و گرنگن، چاوەڕوانییان لێ دەکرێت، کە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
وەک دەبینرێت ئەوەی کۆمەڵگایەک دەپارێزێت، داهاتوی مسۆگەر و زامن دەکات و بەهای پێدەدات، تێگەیشتن و ڕێکخستنبوونە، خەبات و تێکۆشانی نەبڕاوەیە. لەبەر ئاستی خۆتان و ئەو پێگەیەی، کە لە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانەوە بەدەستتان هێناوە، ئەرکی ئێوەیە، کە بۆ بەهێزکردنی دەزگاکان تێبکۆشن و ببن بە هیوا بۆ هەموو ئەو ئێزدیانە، کە ناچارکران بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوببنەوە. هەرچەندە هەموو مەترسییەکان لەناونەچوون، بەڵام شەنگال بە بارودۆخ و پێگەی گرنگی خۆیەوە دەبێتە خاوەن ئەرکێکی گرنگی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی گرنگ و ئەوەی لە ئەستۆدایە، بۆیە دەڵێین چوارشەممە سووری ٢٠٢٢ بکەنە هۆی سەرکەوتنی گەورە، کە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکان بن.
خاکی ئێزدییەکان "هەقوارە"
ئەو پڕۆسە و قۆناغەی ئێزدیەکانی تیادایە، بەپێی رۆح و باوەڕی جەژنی چوارشەممە سوورە. ئێزدییەکان دوای ماوەیەکی دوور و درێژ بە هۆشمەندی و ئیرادەی خۆیان، بە تێکۆشانی خۆیان زۆر نزیک بوونەتەوە لە بەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان، لە چوارچێوەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکدا، سەرلەنوێ خاکی دێرین و لە مێژینەى خۆیان دەبوژێنەوە و دەئافرێننەوە. لە نێو ئەو هەوڵ و تێکۆشانەدا لە شەنگال سیستمێک پێش دەخرێت و گەشەی پێ دەدرێت، کە ئایندەیەکی ئازاد و هیوابەخش بە ئێزدیەکان دەبەخشێت. جارێکیتر لە کەسایەتیی بەرخۆدانی شەنگالدا گەلی ئێزدیمان وەک ڕاستییەکی مێژوویی بەرامبەر بە موخاتەب و بەردەنگەکانی خۆیان ڕاوەستاون، کە دەبێت بە هەمیشەیی لەسەر ڕەگ و ڕیشەی خۆیان قبوڵ بکرێن.
خاکی ئێزدیەکان هەقوارە، ئەم ڕۆحە خواست و ورەی هەموو گەلی کورد بەرز دەکاتەوە. جارێکیتر ئێزدیەکان بە مانادارتربوون و قووڵی دەگەنە ناسنامەی گەل و بیروباوەڕەکانیان. بەم هەست و باوەڕەوە هێشتا بە بەهێزی خۆیان بە ڕابردووی خۆیانەوە دەبەستنەوە. بەم شێوەیە چوارشەممە سوورە و مانگی نیسان دەگەنەوە بە مانای ڕاستەقینەکانی خۆیان. چوارشەممە سووری ٢٠٢٢ بەم مانا و هەستانەوە پیرۆز دەکرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بەم هەستانەوە جەژنی گەلی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین و جارێکیتر یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە، کە کاریکیکان کرد، کە گەلەکەمان بتوانن جەژنی خۆیان پیرۆز بکەن. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانەکەیان تاوەکو سەرکەوتن بە بڵندی و بەرزی درێژە پێ بدەین".
ژ.ت