کەجەکە پرسەنامەی ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد
بەبۆنەی ژیانئاوایی “نازەنین عەبابەکر”ـەوە کەجەکە پرسەنامەی ئاڕاستەی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەریی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕایگەیاند، لە دەستدانی خاتوو نازەنین خەم و ئازارێكی گەورەیە.
بەبۆنەی ژیانئاوایی “نازەنین عەبابەکر”ـەوە کەجەکە پرسەنامەی ئاڕاستەی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەریی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕایگەیاند، لە دەستدانی خاتوو نازەنین خەم و ئازارێكی گەورەیە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بە بۆنەی گیانلەدەستدانی هاوژینەکەیەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
لە پرسە نامەکەدا کەجەکە ڕایگەیاندووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژین و هاوڕێی بەڕێزتان ‘نازەنین عەبابەکر’ـمان پێگەشت، لەسەر ناوی هەموو کادیران و ئەندامانی بەڕیوەبەریی کەجەکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین، لە پەروەردگاری مەزن داوکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
ئاماژەیان بەوەش داوە، لە دەستدانی خاتوو نازەنین ژنێکی سالار و کە لە تێکۆشانی شۆڕشگێریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییدا وەک هاوژین و هاوڕێیەک شان بە شانی ئێوە خەباتی کردووە، خەم و ئازارێکی گەورەیە.
نازەنین عەبابەکر کەریم لە ساڵى ١٩٥٤ لە دەربەندى ڕایەت لە چۆمان لەدایک بووە و لە خەباتى شاخ و شاردا یەکێک بووە لە ژنە پێشمەرگە چالاکەکان و لە ساڵى ١٩٨٩ ژیانی هاوژیانی لەگەڵ عومەر سەید عەلى، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، ڕۆژى ٦ـی ئابی ٢٠٢٤، لە بەغدا و لە تەمەنى ٧٠ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایی کرد.