کەجەکە: پێویستە هەموو موسوڵمانان لە بەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە

کەجەکە جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و بانگەوازی ئاڕاستەی موسوڵمانان کرد کە لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە ئایین بەکاردەهێنێت و زوڵم لەگەلان دەکات، تێبکۆشن.

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی کەجەکە بەبۆنەی جەژنەوە بەم شێوەیەیە:

"جەژنی قوربانی گەلانی موسوڵمان پیرۆز بێت. هیوادارین ئەم جەژنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو موسوڵمانان ببێتە هۆی ئاشتی، ئارامی، دادپەروەری و تەندروستی. بەهیوای ئەوەی کە ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی دۆستی و برایەتی نێوان گەلان، فراوانکردنی دابەشکاری و پشتگیری و خۆشەویستی و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی.

جەژنی قوربان جەژنی قەدەغەکردنی قوربانیکردنی مرۆڤە. لەگەڵ ئەم جەژنەش لە جۆگرافیای موسوڵمانان بە دەیان کەس دەکوژرێن. بەرپرسیاری سەرەکی کوشتنی مرۆڤ سیاسەتی حکومەتە فاشی و دەوڵەت نەتەوەکانە. بەتەنها سیاسەت و عەقڵیەتی سەنتێزی تورک ئیسلام هەموو رۆژێک دەبێتە هۆکاری کوشتنی دەیان کەس. سیاسەتی داگیرکاری عەقڵیەتی دەسەڵاتی تورک ئیسلام، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆکاری رژاندنی خوێن، هەڵوەشاندن، هەژاری و تاڵانی. ئەوانەی خاوەنی مێشکی سەنتێزی تورک ئیسلام لە ئیمانداریدا منافقن. خوداپەرستی ئەو کەسانە ساختەیە، بە تەنها خۆدەرخستنە. دەوڵەتی تورک ئایین بەکاردەهێنێت. کەلتور و زمانی کوردی کە بەشێکە لە ئایەتەکانی خودا، قەدەغە دەکات و ژیانی کورد بە شێوەیەکی کوردەواری وەک تاوان پیشان دەدات. بەم شێوەیە خوا رەتدەکاتەوە. جیاوازی مەزهەبی کوردانیش رەتدەکاتەوە و زوڵم لە کورد دەکات. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە قسەی ئایینی، بە تیۆری بێ بناغە، بە خوڕافیات هەوڵ دەدات گەلی کورد هەڵبخەڵەتێنێت. رژێمی فاشی ئاکەپە و مەهەپە، مامۆستا کوردەکان کە لەژێر ناوی ئیسلام نەژادپەرستی قبوڵ ناکەن، دەستگیر دەکات و لەمدواییانەدا ٩ کەسیان دەستگیر کرد.

موسوڵمانە خۆشەویستەکانی کوردستان و تورکیا

ئێمە لەم بڕوایەداین کە تێکۆشان لەدژی سیاسەتی فاشیستی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بە ئەندازەی خوداپەرستی خێرە. ئەرکی سەرەکی ئێستای موسوڵمانانی کوردستان و تورکیا کە خاوەن ویژدانن، ئەوەیە نەبنە هاوبەشی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە کە ئیسلام بەکاردەهێنێت و تاوان ئەنجام دەدات. بەم بۆنەیەوە ئێمە بانگەوازی لە گەلی کورد و تورک دەکەین کە خاوەنی ویژدانن و موسوڵمانانی دیکە دەکەین کە نەچنە ئەو مزگەوتانەی کە گوتاری تایبەتی ئەوقافی تێدا دەخوێندرێنەوە. فشار و توندوتیژی و زوڵم هەرچەندێک زۆریش بێت، گرنگە کە مەلا و مامۆستایانی ئایینی کورد، خوداپەرستی و ئەرکە ئایینیەکانیان بە کوردی ئەنجام بدەن. ئێمە بەبیریدەهێنینەوە کە ئەمە هەڵوێستێکی محەمەدیە و رایدەگەیەنین کە رەتکردنەوە و بەکارنەهێنانی زمانی کوردی رەتکردنەوەی یەکێک لە ئایەتەکانی خودایە. دەمانەوێت رایبگەیەنینن کە هەر هەڵوێست و نزیکایەتیەک کە پشتگیری لە رژێمی ئاکەپە و مەهەپە دەکات واتە دژایەتی ئیسلامی محەمەدی دەکات.

کوردستانیانی هێژا،

لەم جەژنەدا سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەن و نزا بکەن. سەردانی هاوڕێکانی زیندانەکان بکەن و پشتگیری لە خانەوادەکانیان بکەن کە یەکێک لە کەلتورەکانی جەژنە. ئێمە بە گرنگیەوە ئاماژە بەوە دەکەین کە خێری خۆیان پێشکەش بە کەس و دەزگاکانی بنەرەتی کوردستان بکەن کە پێویستیان پێیەتی. لەم بڕوایەداین کە هاوکاری و یارمەتیکردنی دەزگاکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەلایەن خوداوە قبوڵ ناکرێت.

بە ناوی تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە، بەم هەست و بۆچونەکانەوە جەژنی قوربان لە موسوڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکەین. بانگەوازیمان بۆ گەلان ئەوەیە کە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە شێوەیەکی رێخراوەیی تێبکۆشن. بە بۆنەی جەژنەوە یادی شەهیدانی ئازادی، شەهیدانی ١٤ی تەمموز و شەهیدانی 'کات کاتی ئازادیە' دەکەینەوە، بە دڵسۆزیەوە یادیان دەکەینەوە. بە تایبەتی جەژنی قوربانی لە مەلا و مامۆستایانی ئایینی کوردستان پیرۆز دەکەین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراون، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدەکانمان دەکەین."

ف.ق