کەجەکە پەیامی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوای حاجی محمەد بامۆکی نارد

کەجەکە پەیوەست بە کۆچی دوایی حاجی محەمەدی بامۆکییەوە پەیامێکی نارد، کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی هەڵەبجە و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی بامۆکی و خەڵکی هەڵەبجە دەربڕی.

پەیامی سەرەخۆشی لە کەجەکەوە

وڵاتپارێزی باشوری کوردستان حاجی محەمەد بامۆکی لە ٢١ی ئازاردا بە هۆکاری نەخۆشی گیانی لە دەستدا. کەجەکە بۆ کۆچی دوای بامۆکی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: "سەری خەڵکی هەڵەبجە و بنەماڵەی بامۆکی ساغبێت. هابەشی ‌خەمتانین. حاجی محەمەد بامۆکی مرۆڤێکی وڵاتپارێزبوو. هەموو کات دەیویست خزمەتی گەلەکەی بکات."