پەیامی پیرۆزبایی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم جۆرەیە:
"لەسەروبەندی ٤١ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە درێژایی یەک مانگی رابردوو چالاکیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمنی کۆلۆنیالیستی قڕکەر و سوپای داگیرکەر وەشاند. وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، گەریلا بە چالاکیە کاریگەرەکانیان هەڵمەتی ١٥ی تەباخیان واتادارتر کردووە. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە دژی دوژمنی داگیرکەری کۆلۆنیالیست و قڕکەر کە دەیەوێت گەلی کوردستان لەناوببات، وەک دەسوەردانێکی گەریلا ئەنجامدرا و ئەو قۆناغە لە رێگەی ژیانەوەی نەتەوەییەوە گەیشتە ئەنجام، دوژمن شپرزەکرا و پلانەکانی دوژمن پوچەڵکرانەوە. ئەمرۆش گەریلا بە هەمان ئامانج و بە گیانی فیدایی پلانەکانی دوژمنی داگیرکەری کۆلۆنیالیست و قڕکەر تێکدەشکێنێت. نوێترین نمونەکانی ئەوەش چالاکیەکان لە سەرگەلێ، شاخی بەهار و گەڤەربوون. گەریلا بەو چالاکیە بەهێزانەی جارێکی دیکە پلانەکانی دوژمنی تێکشکاند و جارێکی دیکە سەلماندی کە چی دەبێت با ببێت کوردستان دەپارێزن و رێگە بە داگیرکەری دوژمن نادەن. گەریلا بەو هەڵوێستە بڕیاردارانەی خۆی و بەرخودانی خۆی بڕوایەکی گەورە بە گەلەکەمان دەبەخشێت، سەری گەلەکەمان بەرز دەکاتەوە، شکۆمەندی دەکات. گەلەکەمان سڵاو لەو هەڵوێستە بڕیارداری و بەرخودانە بێ وچانەی گەریلاکان دەکات. چالاکییەکانی گەریلا کە لەگەڵ مانگی تەمووز دەستیپێکرد و بە چالاکیەکانی سەرگەلێ، شاخی مەتینا وگەڤەر گەیشتە ئاستێکی بەرز و گورزی لە دوژمن وەشاند، دڵی گەلەکەمانی خۆش کرد. سڵاو لەو چالاکیانەی گەریلا دەکەین، پیرۆزبایی لەو شەڕڤان و فەرماندانەی هەپەگە و یەژاستار دکەین کە بەشدارییان لەو چالاکیانەدا کردووە. یەک بە یەک سڵاویان لێدەکەین و خۆشەویستی خۆمانیان پێشکەش دەکەین. هەروەها بە بۆنەی ئەو کارە سەرکەوتووانەوە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل دەکەین، هیواخوازین کە بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانیان.
گەریلا بە ئازایەتی و گیانبازییەکی گەورەوە لە دژی دوژمنی داگیرکەر، کۆلۆنیالیست و قڕکەر خۆڕاگری دەکات، وڵاتەکەی دەپارێزێت. لە دژی هێڵی خیانەتی نۆکەر کە دڵی خۆی بە دوژمن فرۆشتووە و داڕزاوە، بە هەڵوێستێکی بەرز کە وڵاتپاڕێزی و شۆڕشگێڕییە خۆڕاگری دەکات. دەبێت بە بەهێزی لە هەڵوێستی گەریلا تێبگەن، لە هەموو شوێنێک هەڵوێستێکی هاوشێوە پەیڕەو بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە لە دژی دوژمنی داگیرکەر کۆلۆنیالیست و قڕکەر و هێڵی خیانەتی داردەست، تێکۆشان لە هەموو شوێنێک بەرزبکرێتەوە. گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەبێت لە ریزەکانی پێشی پێشەوەی تێکۆشاندا بن، لەسەر ئەو بنەمایە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا زیاتر بکەن و لە هەر شوێنێکن پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان بکەن. لە دژی دوژمن کە زمانەکەمان قەبوڵ ناکات، ناسنامەمان نکۆڵی دەکات، دەست بە سەر ئیرادەماندا دەگرێت، بە هێرشی تواندنەوەی کولتوری، گوشار و داگیرکەری دەیەوێت گەلەکەمان قڕبکات، دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بە رۆحی سەرهەڵدان تێبکۆشێت".