کەجەکە: سەردەمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، سەردەمی ژنانە
کەجەکە بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک زۆرترین داوای چارەسەری پرسی ئازادی ژنانە."
کەجەکە بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک زۆرترین داوای چارەسەری پرسی ئازادی ژنانە."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە ڕاگەیەندراوێک ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.
ڕاگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشان، یەکێتی و یەکڕیزی ژنان، لە هەموو ژنان و گەلان پیرۆز دەکەین. ئێمە هەموو ئەو ژنانەی کە بۆ ئازادی بەرخۆدانیان کردووە؛ خوڵقێنەرانی بەها دیموکراتیک و سۆسیالیستییەکان، لە ڕۆزاکانەوە هەتا کلاراکان، لە ساراکانەوە هەتا ئاسیا و سەڤیم بەلیان، هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ بە ڕێزداریی و منەتداریەوە یادیان دەکەینەوە.
ژنان ئەمڕۆ نەتەنیا له پێناو مافەکانی خۆیان بەرخۆدانیان کرد، بەڵکوو لە هەمان کاتدا بۆ دیموکراسی و ئازادیش تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەڕێوە دەبەن. ئەمەش وەک چۆن لە هەموو جیهاندا دیارە، لە کوردستانیشدا دیارە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تێکۆشانی ژنان بۆتە تێکۆشانێکی جیهانی. قەیرانە سیستماتیکەکان چەندە لە هەموو جیهان بڵاو بووبێتەوە، بەهەمان شێوە لەدژی سیستەم تێکۆشانی بەربڵاو و جیهانی لە ئارادایە. چونکە ژنان لە هەموو شوێنێک بە هەڵمەتی کۆمەڵایەتی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیک دەکەن.
لە ڕۆژی ئەمڕۆدا پرسی ئازادیی ژن بە شێویەکی ئاشکرا بەرەو ناوەندی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییەکان دەڕوات، هەم بەهۆی سەمبول بوونیەوە و هەم یەکگرتوو بوونی. تێکۆشانی ئازادیی ژنان، وەک چۆن هەموو مرۆڤە چەوساوەکانی لە خۆ گرتووە، بە هۆی ئەو یەکگرتوویەوە بەرفراوانترین بەرەی تێکۆشانە دژی سیستەم. بۆیە تێکۆشانی ژنان لە هەموو شوێنێ پەرەی سەندووە. هەروەها تێکۆشانی ئیکۆلۆژی، دیموکراتیک و دادپەروەریە. نە تێکۆشانی بۆرژوازی سەدەی نۆزدەیە و نە بزووتنەوە کرێکارییەکانی سەدەی بیستەمە، بەقەد تێکۆشانی ژنانی سەدەی ٢١ بەرفراوانە. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە تێکۆشانی جیهانی ژنان لە هەموو تێکۆشانەکانی سەدەکانی پێشوو خۆی گەیاندووتە ئاستێکی جیهانی.
ئێمە وەک بزووتنەوەکەمان کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن، گرێدراوی پارادایمی ڕێبەرایەتی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژیکی و ئازادیی ژنان بەبنەما دەگرێ، لە سەرانسەری جیهاندا تێکۆشانی هاوبەش دژی سیستەم زۆر بە گرنگ دەبینێت. لە بەرامبەر راستی یەکتاپەرەستی و میلیتاریستی دەوڵەتدا کە پەیوەندی لە نێوان دەسەڵاتداری پیاو و فاشیزمدا، هاوکارە و خۆی سەلماندووە. لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا، تێکۆشانی خۆ پاراستنی ژنان، تێکۆشان بۆ دیموکراتیک بوون و سۆسیالیزم لە دژی فاشیزم و تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد لە دژی سیستمی پیاوسالاری، زیاتر لە جاران لە هەموو بوارێکەوە گەورەتر و بەرفراوانتر بووە. ئەوەی پێشەنگایەتی ئەم تێكۆشانە دەکات ژنانی شۆڕشگێڕی سەدەی ٢١ـن.
لەم ساڵانەی دواییدا زیادبوونی هێرشەکان لەسەر ژنان، شەهیدکردنیان و هێرشەکان لەسەر تێکۆشانی ژنانی ئازاد ئەوە نیشاندەدات سیستەم ژنان وەک هێزی سەرەکی شۆڕشگێڕی سەدەی ٢١ دەبینێت. بە شێوەیەکی ئاشکرا سەلمێنراوە ناکۆکی سەرەکی سەدەی ٢١، ناکۆکی ژنانە و دینامیکی سەرەکی تێکۆشان و هێزی شۆڕشگێڕیش ژنان خۆیانن.
سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، مرۆڤایەتی، سروشت و هەموو بەهایەکی سیاسەت-ئەخلاقی لە ناو دەبات و هەوڵدەدات سیستەمی ژنان و هەموو بەهاکانی کۆمەڵگە لە ناوببات. هەربۆیە یەک لە هێرشەکان تێکۆشانی ئازادی ژنان و یەکسانی بە ئامانج دەگرێت، ئەو سیاسەتانەی هەوڵدەدەن ژنان بە سنورەکانی ڕەگەزپەرەستی دواکەوتوو سنوردار بکەن، عەقڵیەتێکە بە کوشتنی زیاتری ژنان هەوڵدەدات ئیرادەی ژنان تەسلیم بکات، لە هەمانکاتدا هەوڵدەدەن پێشەنگایەتی ژنان لە تێکۆشانی کۆمەڵگەی سەدەی ٢١ لە ناوببەن.
مەزنترین بەها لە ئەنجامی تێکۆشانمان بۆ ئازادی دەرکەوت، پێشەنگایەتی ئازادی ژنان و کۆمەڵگەیی بوونمان لە دەوری ئەمە شێوەی گرتووە. بە ئەزموون و هێزی کۆمەڵگەییمان، ٨ی ئادار بە "مانیفێتسۆی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی گەلەکەمان و ژنانی کوردی کردوە، پێشوازی لێ دەکەین.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئاپۆی، لە هەموو پڕۆسەکانی تێکۆشاندا ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بینووە و بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵگە پێشەنگایەتی کردوە. لە تێکۆشانماندا بوو بە گرەنتی هێڵی ڕێىەراێەتی و ئازادی. پێشەنگایەتی و تێکۆشانی ژنان لە سەرکەوتنی سەدەی نوێی وەک پارادایمی ژنی ئازاد شێوەی گرتووە و ڕۆڵێکی سەرەکەی دەگێڕێت.
کەلتووری شەڕ و توندتیژی زۆر لە بەرانبەر ژنان پەرەی پێدراوە و لە هەموو شوێنێکدا هێرشی ژنان کراوە. هەربۆیە زۆرتر لە لایەن ژنانەوە تێکۆشانی ئاشتیی لە بەرانبەر شەڕ و تێکۆشانی ئازادی ژنان بەڕێوەدەچێت. هێرشە دەروونیەکان و سیستەمی پیاوسالاری هەزار ساڵە، لەگەڵ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی جەنگی جیهانی سێیەم. هەربۆیە "ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" زۆر گرنگە. بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ "ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بۆ ژنان زۆر گرنگە. بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسی ئازادی ژنان بە ئامانج دەگرێت. بەبێ ژنان ئاشتیی کۆمەڵگەیبوون و دیموکراتیکبوون بە دی نایەت. ژنان گرەنتی دیموکراسی و ئازادین. سەردەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەردەمی ژنانە.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ تێکۆشانی گەلی کورد و گەلان، زۆرتر بۆ تێکۆشانی ژنان وەک خالێکی هاوبەشە و زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەش ژنان، بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیمانە" لە گۆڕەپانەکان دەنگی خۆیان بڵند دەکەن و تێکۆشانیان فراوانتر کرد. پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە پڕۆسەی نوێدا زۆرتر ئەنجامی ئەم تێکۆشانەیە. پڕۆسەی نوێ کە بە بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستی پێ دەکات، ئازادی ڕێبەراێەتی نزیک کردۆتەوە.
ئێمە لەو باوەڕەداین هەموو ژنان و گەلەمان کە لە ٨ی ئاداردا دێنە شەقامەکان، بە ڕۆح و ئیرادەیەکی زۆرەوە پێشوازی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەرایەتی دەکەن، هەروەها بەو هۆشیارییەی کە ئازادی ڕێبەرایەتی ئازادیی خۆیانە، ئەمساڵ بە پێشوازی بانگەوازییەکەی ڕیبەر ئاپۆ دەچن و تێکۆشانیان لە نەورۆز دەگەیەننە ئاستێکی بەرز. سەرکەوتنی ئەم پڕۆسە نوێیە کە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕەخساندنی دەرفەت و هەلومەرج بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە دەگاتە ئەنجام. بەو بۆنەوە بە باوەڕ بە ئازادیی رێبەر ئاپۆ سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو ژنان و گەلەکەمان دەکەین. دیسان ٨ی ئادار، ڕۆژی یەکگرتوویی و تێکۆشان لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین."