کەجەکە: ئەوانەی لە بەلجیکا هێرشیان بۆ سەر کورد ئەنجامدا، داعش و تورک بوون

کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گروپانەی لە بەلجیکا هێرشیان کردووەتە سەر کوردەکان داعش و تورکن و راشیگەیاند، کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە پشت ئەو هێرشانەوەیە. کەجەکە داوای لە گەلی کورد کرد کە جگە لە چالاکی دیموکراتیک پەنا بۆ هیچ رێگەیەکی دیکە نەبەن.

"ئەو کوردانەی لە بەجلیکا دەژین، دوای ئەوەی لە پیرۆزبایی نەورۆز دەگەڕانەوە رووبەڕووی هێرشی چەتە فاشیست، نەژادپەرست و ئایینپەرستەکان بوونەوە. ئەو هێرشە و رووداوەکانی دوای ئەوەش بە مەبەستی کوشتن ئەنجامدرا. دەوروبەری ماڵەگە گیرا و هەوڵدرا ئەو کوردانەی لەو ماڵەدا گیریان خواردبوو، بکوژرێن. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کورد برینداربوون و دۆخی هەندێکیان دژوارە. ئەو هێرشە لە دژی کوردان تائێستاش بەردەوامە. تەیب ئەردۆغان خودی خۆی و راگەیاندی شەڕی تایبەت بۆ درێژەدا بەو هێرشان هەوڵێکی دژواریان گرتووەتەبەر. ئێمە ئەو هێرشە فاشیستی، نەژادپەرستییانەی بە هیستریای دژە-کوردی ئەنجامدەدرێن بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئەو هێرشە بە تەواوەتی هەوڵدانبوو بۆ کۆمەڵکوژی. ماڵ سوتێندران و ویسترا ئەو کەسانەی لەناو ماڵەکەدان بسوتێندرێن و بکوژرێن. لەبەر ئەوە چواندنی ئەو هەوڵی کۆمەڵکوژیە لەگەڵ کۆمەڵکوژی مادیماک چواندێکی راست و لەجێدایە. چەتە فاشیست، نەژادپەرست و ئایینپەرستەکان هۆتێلی مادیماکیان بە کەسەکانی ناویەوە سوتاند.

هێرشەکە بەلجیکا لە ئەنجامی پلان و رێکخستنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا کە بەرامبەر بەرزبوونەوە و بە گوڕتربوونی تێکۆشانی گەلەکەمان نەیتوانی دان بە خۆیدا بگرێت، ئەنجامدرا. ئامانجەکە ئەوەیە کە گەل بترسێنن، بە ئاژاوەگێڕی رۆژەڤی گەلەکەمان پێچەوانە بکەنەوە. گەلەکەمان لە بەرامبەر حکومەتەکانی وڵاتانی پەیوەندیدار رووبەڕوو بکەنەوە و بەم جۆرە تێکۆشانی گەلەکەمان لاواز بکەن. دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی بە تایبەتی کە بە نەورۆزەوە گەیشتووەتە لوتکە توڕە و دەستەوەستان دەستی بە گەڕانێکی بەو جۆرە کرد و بەوم جۆرە هەوڵدانی کۆمەڵکوژی لە بەلجیکا هاتە ئاراوە. گەلەکەمان بە بەشداری بە جۆش و خرۆشێکی  گەورەوە نەورۆزی لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات پیرۆز کرد، لە دژی داگیرکەری و خیانەتی هاوبەش هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی گرتەبەر و دڵسۆزی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی و بە رێبەر ئاپۆ نیشانی هەموو کەس و دۆست و دوژمندا. ئەو هەڵوێستە مێژووییەی گەلەکەمان لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا بە واتای شکستی سیاسەتی قڕکەری فاشیستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە.  لەلایەکی دیکەوە یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەو هێرشانەش ئەوەیە کە هانی دەوروبەر بدەن، لەناو گەلی کورد و بەتایبەتی گەنجانی کورد توڕەیی ساز بکەن و ئەوان ناچان بکەن وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە و بەم جۆرە گەلی کورد بخەنە ناو تەنگەزاری دژوارەوە. بە تایبەتی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن دۆستان و ئینترناسیۆناڵیستەکان دەستیپێکرا، تێکۆشانی گەلی کوردی بە جیهانی کرد و لە گەلان، ژنان، بندەستان و رای گشتی دیموکراتیکی جیهانەوە پشتیوانی گرنگی بەدەستهێنا.

دەسەڵآتداری نەژادپەرست و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە پلان و هەوڵدانی داگیرکردنی کوردستان قڕکردنی کوردانی دادەنا و هەوڵی دەدا جیهان بەوە قایل بکات، لە بەرامبەر هەڵمەتی ئازادی کەوتووەتە ناو دژواری، گۆشەگیری و سیاسەتی قڕکردن لە سەر رێبەر ئاپۆ هاتووەتە ئاراوە.  دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە تێگەیشت کە ئەگەر ئەوە زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت ناتوانێت سیاسەتی گۆشەگیری و قڕکردن درێژە پێبدات، بە رێکخستی هێرشەکەی بەلجیکا ویستی ئاژاوەیەک بنێتەوە و بە تێکۆدانی رۆژەڤی گەلەکەمان لە ئەوروپا بەر بە هەڵمەتی جیهانی ئازادی بگرێت. ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشەی لە بەلجیکا لە لایەن چەتە نەژادپەرست، ئایینپەرست و فاشیستیەکانەوە دەستیپێکرد ئەمەیە. زۆر گرنگە کە گەلەکەمان، دۆستان و دامودەزگا دیموکراتیکەکانمان ئەو دۆخە ببینن و بە شێوەیەک کە ئەو گێرەشێوێنیە پوچەڵ بکەنەوە، بجوڵێنەوە. بۆ ئەوەش باشترین رێگە ئەوەیە کاردانەوەکانیان بە چالاکی و هەڵوێستی دیموکراتیک نیشان بدەن و نەکەونە ناو جموجۆڵ و هەوڵدانی دیکەوە. رێگەی شکستدان و تێکدانی هێرشی نەژادپەرستی فاشیستی بە شێوەیەکی هەرە بەهێز رێبازی دیموکراتیک و تێکۆشانە. جەخت لەوە دەکەینەوە و لەو بڕوایەداین کە گەلەکەمان لە ئەوروپا لەسەر ئەو بنەمایە دەجوڵێتەوە.

لە رێگەی هێرشەکەی بەلجیکاوە جارێکی دیکە ئەوەی دەرکەوت کە دەوڵەتی تورک و دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە چ هەڕەشەیەکە لە سەر ئەوروپا. ئەو گروپانەی کە ئەو هێرشەیان ئەنجامدا هیچ جیاوازیەکیان لە داعش نییە. ئەوانەی راستەوخۆ چەتەی دەوڵەتی تورکن. لە راستیشدا ئەوەی داعش بەخێودەکات، ئاراستەی دەکات و  بە داعشەوە هەڕەشە لە هەموو کەس دەکات، دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە. هێزی پێشەنگ لە پشت هەموو هێرشەکانی داعش دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەیە. هێرشەکەی بەلجیکا دوای کۆمەڵکوژی مۆسکۆ، بە رێکەوت نییە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە هێرشەکانی چەتەکانی داعش دەیەوێت هەموو شوێنێک بکاتە گۆڕەپانی شەڕ، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئامانجەکانی نیۆعوسمانی و بە تایبەتی قڕکردنی کوردان، دەیەوێت داواکارییەکانی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت.  ئێمە ئەوە بە راست و ئەرێنی دەبینین کە دەوڵەتی بەلجیکا هەوڵ دەدات لە سەر رووداوەکە بێدەنگ نەبێت. بەڵام دەبێت بزانرێت لە پشت ئەو هێرشانەوە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەیە و دەبێت شەرمەزار بکرێت، لە قاوبدرێت و لێی قەبوڵ نەکرێت. مامەڵەی دەوڵەتانی ئەوروپا لە ئاشکراکردنی راستیەکان دوورە.

مامەڵەی ئەوان لە هەموو کۆمەڵکوژیەکانی پێشووی دژی کوردەکان بەو جۆرە بووە. ئەو مامەڵەکردنەی کە راستیەکان نەخرێنەڕوو، هەموو جارێک بناغە بۆ هێرش و کۆمەڵکوژی نوێ ساز دەکەن. دەسيڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە لە هەموو ئەوروپا بە ئەندێشەی ئایینپەرستی، فاشیستی و نەژادپەرستی رێکخستن ساز دەکات، چەکدار ساز دەکات و هێرش دەکات. بەڵام کاتێک ئەوە شێوەیەکی کراوە دەکرێت، لە بەرامبەر هیچ شتێک ناکرێن، وەک ئەوەی ئازاد دەکرێن. ئێمە داوا لە دەوڵەتانی ئەوروپا بە تایبەتیش دەوڵەتی بەلجیکا دەکەین کە مامەڵەکردن و هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆرن. دەبێت بزانرێت کە ئەو فاشیست، نەژادپەرست و ئایینپەرستانە، چەتەکانی داعشن و نەک هەر کوردان، گەلانی ئەوروپاش دەکەنە ئامانج. بانگەوازمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە جگە لە چالاکی و خۆپیشاندانی دیموکراتیک پەنا بۆ کردەوە پشێوینانەوە  و رێبازەکانی دیکە نەبەن".

هـ . ب