کەجەکە: ئێزدییەکان لەبەر ئەوەى کۆمەڵگەیەکی بە ویژدانن خاونداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن

"رێبەر ئاپۆ پێش فەرمانی ٧٣-٧٤ پەکەکەی لە بابەتی پاراستنی ئێزدییەکاندا هۆشیار کردبووە. لەبەر ئەوەش گەریلاکانی هەپەگە /  یەژاستار هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەروەها لە رۆژئاواوە یەپەگە / یەپەژە بە هانای شەنگالەوە رۆیشتن و لە دژی داعش شەڕیان کرد".

"رێبەر ئاپۆ پێش فەرمانی ٧٣-٧٤ پەکەکەی لە بابەتی پاراستنی ئێزدییەکاندا هۆشیار کردبووە. لەبەر ئەوەش گەریلاکانی هەپەگە /  یەژاستار هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەروەها لە رۆژئاواوە یەپەگە / یەپەژە بە هانای شەنگالەوە رۆیشتن و لە دژی داعش خۆیان کردە دیوار و قەڵغان".

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ساڵیادی فەرمانی شەنگال رایگەیاند، "پەرلەمانەکانی بەلجیکا، هۆڵەندا، پرتوگال و عێراق ٣ی ئاب و هێرشی داعش و ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامیدا بە جینۆسایدیان ناساندووە. ئەو بڕیارانە گرنگن، بەڵام دەبێت بڵێین، لاوازی و کەموکوڕیش هەیە. بۆ ئەوەی جارێکیتر فەرمان و پاکتاوکردن ئەنجام نەدرێت، دەبێت چی بکرێت؟ لێرەدا وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە گرنگە. لەو رووەوە ئەوانەى ئەو بڕیارەیان داوە دەبێت بۆ خۆسەریی ئێزدییەکان کار بکەن".

لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە:

"٧ ساڵ لەوە پێش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا داعش هێرشێکی پاکتاوکارانەى کردە سەر شەنگال، کە وەک ناوەندی شوێنی ژیانی ئێزدییەکانە. هەزاران کوردی ئێزدییان کوشت، هەزاران ژن و کچی ئێزدییان رفاند. هێشتاش هیچ زانیارییەک لەسەر ژیان و چارەنووسی هەزاران کچی گەنج و ژن نییە. هەزاران ئێزدی لەو پاکتاوکارییەدا گیانیان لە دەستدا، کە ئێزدییەکان بە فەرمانی ٧٤هەمین ناوی دەبەن، یادیان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ رزگارکردنی هەزاران ژن و کچی گەنجی ئێزدیی رفێنراو، نوێ دەکەینەوە.

٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش پاکتاوکردن و سڕینەوەى ئێزدییەکانی ئەنجامدا. ئەو هێزانەى بۆ پاراستنی ئێزدییەکان ئەرکداربوون، لە بەرامبەر ئەو هێرشە پاکتاوکارییەدا ئەرکی خۆیان بەجێنەهێنا. ئێزدییەکانیان لە ژێر چەپۆکەی پاکتاوکردندا بەجێهێشت. رێبەر ئاپۆ بە ماوەیەکی کەم پێش هێرشی داعش رایگەیاندبوو، رەنگە هێرش بکرێتە سەر ئێزدییەکان، بۆیە رێنمایی بۆ پاراستنی ئێزدییەکان دەرکرد. لەسەر ئەوە دەستەیەکی ١٢ کەسی لە هێزەکانی گەریلا بەرەو چیای شەنگال رۆیشتن. هەندێک لەو دەستەیە لە گەریلاکان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە لە شەنگال دەستگیرکرابوون. گەریلاکانی تریش، بە ماوەیەکی کەم پێش هێرشی داعش لە خاڵە ستراتیژییەکانی شەنگال دا خۆیان جێگیر کردبوو و بەوە رێگرییان لە پاکتاوکردنی تەواوەتیی ئێزدییەکان کرد. نەک تەنها ئێزدییەکانیان بە تەواوەتی لە پاکتاوکردن رزگارکرد، بەڵکو لەو کاتەدا شکۆی عێراق و پەدەکە، کە لە شەنگال دابڕابوون، رزگار کرد، رێگرییان لەوە کرد، کە (عێراق و پەدەکە) نەکەونە ژێر بارێکی زۆر گەورە.

مافێکی بنەڕەتییە، کە ئێزدییەکان ببنە خاوەنی ئەرکی خۆپاراستن

ئەگەر ١٢ گەریلا بەریان بە هێرشی پاکتاوکاری گرت، بە هەزاران گەنجی ئێزدی بە رۆح و دەروێشی عەبدی ئەو هێرشەیان تێکشکاند و ئێزدییەکانیان لە پاکتاوکردن رزگار کرد. ئەوا ئەنجامێک، کە لەوە دەردەکەوێت ئەوەیە، لەبەر ئەوەی ئێزدییەکان خاوەنی ئەرکی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری نەبوون، بۆیە ئەو هێرشە پاکتاوکارییە پێکهات. لەو رووەوە فەرمنی ٧٤ نیشانی دەدات، کە خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەریی ئێزدییەکان وەک بنەڕەتی ترین مافی ئێزدییەکان خۆی دەخاتە بەرچاو. لەبەر ئەوەش نەبوونی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی ئێزدییەکان گەورەترین بێ مافی و بێ ویژدانییە. ئەو هێرشە پاکتاوکارییە و فرۆشتنی هەزاران ژنی ئێزدی لە بازاڕەکان و شەقامەکاندا، هەموو مرۆڤایەتی قەرزاری ئێزدییەکان کردووە. ئەو قەرزەش بە قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی ئێزدییەکان دەدرێتەوە.

دەبێت بەلجیکا، هۆڵەندا، پرتوگال و پەرلەمانی عێراق کار بۆ خۆسەریی ئێزدییەکان بکەن

پەرلەمانەکانی بەلجیکا، هۆڵەندا، پرتوگال و عێراق ٣ی ئاب و هێرشی داعش و ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامیدا بە جینۆسایدیان ناساندووە. ئەو بڕیارانە گرنگن، بەڵام دەبێت بڵێین، لاوازی و کەموکوڕیش هەیە. بۆ ئەوەی جارێکیتر فەرمان و پاکتاوکردن ئەنجام نەدرێت، دەبێت چی بکرێت؟ لێرەدا وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە گرنگە. لەو رووەوە ئەوانەى ئەو بڕیارەیان داوە دەبێت بۆ خۆسەریی ئێزدییەکان کار بکەن. ئەو رامانە سیاسییەى بۆ خۆسەری دەبێت بەبێ ئەوەى جیاکاری بخاتە نێوان عەشیرەتەکان و جیاوازییەکان، دەبێت خۆسەری بۆ هەموو ئێزدییەکان بێت. تەنانەت دەبێت بۆ ئەو خۆسەرییە نوێنەرانی گەل و باوەڕەکانی تریش تیایدا بەشدار بن، بۆیە لە بنەڕەتدا گرنگ سیستمی دیموکراتیک و ئازادیی باوەڕ و بەڕێوەبەریی خۆسەری ئێزدییەکان پێک بێت.

هێشتا خەباتی ناسینی ئیرادەی ئێزدییەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە، کە بوونەتە دەسەڵاتدار و باڵادەست قبوڵ ناکرێت. ئەوە بێ ویژدانی و بێ ئەخلاقییە. نابێت بەسەر ئێزدییەکاندا کارێکی سیاسی، یان دەسەڵاتێک بسەپێنرێت. ئێزدییەکان دەوڵەتیان ناوێت، نایانەوێت ببن بە دەسەڵاتیش، بەڵکو سیستمێکی خۆسەریان لە چوارچێوەی رێبازە دیموکراتیکەکاندا دەوێت. ئێزدخانێکی وەها لە عێراق و باشووری کوردستان شکۆی لێدەکەوێتەوە و شکۆیان بۆ دەهێنێت.  

با هیچ کەس نەڵێت، بۆ ئێزدییەکان رێبەر ئاپۆیان خۆش دەوێت و هەستی تایبەتیان بۆ گەریلا هەیە. رێبەر ئاپۆ لە هەموو تێکۆشانی سیاسیی دا خواستویەتی، کە ناسنامە و باوەڕی ئێزدییەکان ئازاد بێت. لەسەر ئەو بنەمایە خزمەتی گەورەی بە ئێزدییەکان کردووە. بۆ ئەوەی بڕیاری پێشوەختە لە بەرامبەر ئێزدییەکان تێکبشکێت، رەنجێکی گەورەی داوە. لەبەر ئەوەش گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دیسانەوە لەو رۆژئاواوەوە شەڕڤانانی یەپەگە / یەپەژە بە هانای شەنگالەوە رۆیشتن، لە دژی داعش خۆیان کردە قەڵغان و دیوار. ئێزدییەکان لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ خاوەنی ئەو هۆشمەندی و نزیکایەتی و رەفتارانەیە خۆشیان دەوێت. ئەوان پەیوەستن بە رێبەرایەتییەکی وەهاوە. ویژدان و یەکسانی ئەوەی دەوێت و لە بەر ئەوەی ئێزدییەکان خاوەنی ویژدانن، خاوەنداری و پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکەن.

گەنجانی ئێزدی شەنگال دەپارێزن

گەریلا لە دژی داعش راوەستا و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی دا  ئێزدییەکانی پاراست. سەدان هەزار ئێزدیی لە پاکتاوکردنی داعش رزگار کرد. خاوەنداریکردن و خۆشەویستنی گەریلا پێویستیی دادپەروەربوونە. بۆ ئەوەش با کەس نەڵێت، بۆ ئێزدییەکان گەریلایان خۆش دەوێت. ئەگەر خۆی لە خۆیدا ئەو خۆشەویستی و پەیوەستبوونە لە خۆیان نیشان نەدەن، ئەوە شتێکی هەڵە و نائاسایی دەبێت.

گەریلا دوای ئەوەى شەنگالی رزگارکرد، لە رووی سەربازییەوە راهێنان و پەروەردەی بە گەنجانی ئێزدی دا و لە دوای ئەوە لە شەنگال کشایەوە. ئیدی گەنجانی ئێزدی شەنگال دەپارێزن. ئەنجوومەنەکانی خۆیان لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەدەبەن. لە بریی ئەوەى هەموان سوپاسی ئەو کارە بکەن و مەمنون بن، بەڵام لە بەرامبەر گوشارەکانی دەوڵەتی تورک، کە پێشەنگە لە دژایەتیکردنی گەلی کورددا، قبوڵنەکردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆسەری ناهەقی و بێ ویژدانییەکی مێژووییە، کە ئەنجامی دەدەن.

لە ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئاب دا بەڵێن و پەیمان دەدەین، کە ئێمە لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری و پشتیوانی لە ئێزدییەکان دەکەین. لەو بڕوایەداین، ئێمە تۆڵەى ژنانی ئێزدی لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان، بە گەیاندن و بەدیهێنانی خۆسەریی دیموکراتیکی شەنگال دەکەینەوە، بانگەوازمان بۆ هەموو مرۆڤایتی ئەوەیە، کە خاوەنداری و پشتیوانی لە ئێزدییەکان بکەن، بەڕێوەبەری و خۆسەرییان قبوڵ بکەن".

ژ.ت