کەجەکە: ڕۆژبوونی پیرۆز بە جۆش و دڵخۆشیەکی گەورەوە پیرۆز بکەین

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بانگەوازی لە هەمووانکرد، کە ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جۆش و دڵخۆشییەکەی مەزنەوە پیرۆزبکەین و تێکۆشانی ئازادی بەرفراوان بکەین.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی یادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "چووینە ناو ٧٦ ساڵەی ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان هەبوونی گەلی کوردی مسۆگەرکرد. گەلەکەمان بە شێوەیەکی مافدار ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک پڕ ماناترین ڕۆژبوون و پیرۆز دەبینێت و بە دڵخۆشی و پێزانینێکی زۆرەوە پیرۆز دەکات. ئێمەیش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە یەكێکە لە پڕماناترین ڕۆژبوونی مێژووی،  بە خۆشەویستی و هەستی پێزانینەوە سڵاو دەکەین، ئەم ڕۆژە پڕ لەمانایە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین.

بێگومان ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتییەکی مێژوویە. لە تێڕاماندا قوڵبووەتەوە، فکری بە ڕێکخستنکرد، ڕێگەی بۆ مێژوو ڕاخست و مێژوویەکی نوێی ئافراند. بە هەڵوێست، ژیان و خەباتی خۆی ئەوەی پیشاندا کە وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست، هاوڕێ، هەڤاڵ، دۆست و ڕەنجدەرێکی زۆر گەورەیە.

هەبوون، ژیان، ڕۆحی خۆی لە بە کۆتایهێنان بە ناحەقی، سەرڕاستکردنەوەی کەم و کوڕی، مسۆگەرکردنی ژیانێکی ڕاست و بە مانا تەرخانکردوە. لە فکردا زۆر قوڵبوەوە، ئەم قوڵبونەوەی وەرچەرخاند بۆ زانیاری و تێگەشتن و کردی بە ماڵی گەل و مرۆڤایەتی. بۆ گەل و وڵاتەکەی، بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کاری زۆر گەورەی کرد، تێکۆشانی زۆر گەورەی بەڕێوەبرد و کاری باشەیی کرد. بۆ گەلی کورد کە ڕوبەڕووی ناحەقیەکی مێژووی بووبووە و لە ناو گۆشاری نکۆڵیکردن و لەناوبردندا بوو، فکر و چالاکی ئافراند بۆ ئەوەی سەرلەنوێ هەستنەوە. بوو بە کەسایەتیەکی مێژووی، دەرفەتی ئافراند کە کەسایەتی مێژووی لەناویدا هەستنەوە. مەزڵوم، سارا، عەگید، زەکییە، ڕاشان و چەندینی تر لە نمونەی ئەوان بە فکر و فەلسەفەی هەنگاوییان هاویشت و مێژوویان نوسییەوە. گەلی کورد هەنگاوی مێژووی و پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ناسییەوە، زانا بوو و ئازاد بوو. لە دۆخی کۆمەڵگای پارچەبوو و توانەوە ڕزگاربوو، گۆڕای بۆ گەلێکی لەو شێوە کە بۆ ئامانجی مەزن دەژێت و بەها دەئافرێنێت. بۆیە گەلی کورد بە ڕێبەر ئاپۆ سەربڵندە، لە هەمانکاتدا خۆی وەک قەرزداری ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت. دڵسۆزی و عەشقی کورد بۆ ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەم هۆکارەیە.

ڕێبەر ئاپۆ بوو بە کەسایەتیەکی مێژوویی

هێزەکانی سەرمایەداری کە ئەهریمەنی ئەم سەردەمەن، بە پیلانگێڕی ویستیان هەنگاوی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ بوەستێنن. لەبەرئەوەی ئەو هەنگاو و پێشەکەوتنەی رێبەر ئاپۆ ئافراندی، گەلی ئازاد کرد، پلانەکانی مۆدێرێنێتەی سەرمایەداری لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوبرد. پیلانگێڕێی نێونەتەوەی کە بە دیلگرتنی ئیمراڵی کۆتایهات، لەبەر ئەم هۆکارەبوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دیلگرتنی ئیمراڵی کرد بە ئامرازی ڕوناکبوونەوەیەکی نوێ و قۆناغێکی مێژووی. لە دژی تاڵانکاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لەسەر سروشت، کۆمەڵگا، کەسایەتی، مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی پێكهێنا کە سروشت، کۆمەڵگا، کەسایەتی و ژن ئازاد دەکات. ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی ژیانی دیموکراتیکی کە خۆی دەستپێرێدە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی ئافراند، بەم شێوەیە سیستەمێکی لەو شێوەی بونیادنا کە نەک بە تەنها گەلی کورد لە هەمان کاتدا تەواوی مرۆڤایەتی ئازاد دەکات و لە ئەنجامدا گەیشتە ڕاستیەکی گەردوونی. ئەمەش بوو بە وەڵامێکی هەرە مێژووی لە بەرامبەر دیلگرتن و پیلانگێڕی. پیلانگێڕان خواستیان بوو بە دیلگرتنی ئیمراڵی کۆتای بە ڕێبەر ئاپۆ بهێنن، بەڵام رێبەر ئاپۆ بوو بە کەسایەتییەکی گەردوونی. بێگومان ئەم دۆخەش لە سایەی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، گەلانی بندەستی جیهان، ژنان، ژیان، بەها گەردوونیە مرۆڤایەتییەکان و خۆشەویستی وی لەم بەهایانە پێکهات. گەر لەمرۆدا لە ئاستی نێونەتەوەیدا خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، فکرەکانی بڵاودەکرێتەوە و داخوازی ئازادی جەستەیی دەکرێت، ئەم ڕاستییە پشتڕاست دەکاتەوە. ئاشکرایە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، هەنگاوە گەردوونییەکانی و خاوەنداریکردنی لە ئاستی نێونەتەوەیدا لێدەکرێت، پێشەوکەتنێکی گرنگی ئەم سەردەمەیە.

دەسەڵاتدارێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە گۆشەگیرکردنی ڕەها دەیەوێت ئەم هەنگاوە گەردوونی و مێژوویە ئاستەنگ بکات و گەلی کورد قڕبکات. لە هەمانکاتدا نیاز و خواستی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییشە. پشتگیرییەکی گەورەی هێزەکانی سەرمایەدای لە پشتی گۆشەگیریەوە هەیە. لە جەوهەری گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆدا خواست هەیە کە تەواوی مرۆڤایەتی مەحکومی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بکەن. لەبەر ئەمە پشتگیری گەلی کورد، هەنگاوی ئازادی جیهانی زۆر مانادار و سەنگینە. پێی جڤاکی و سیاسی هەنگاوی نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەرەپێشەوە چووە. لە بەرامبەر سیاسەتەکانی تاڵانکاری و پیلانگێڕی دەسەڵاتی فاشیستی قڕکەر، ئەو ئیرادەیەی کە گەلەکەمان و ‌هێزەکانی دیموکراسی دەستنیشانیانکرد، شایستەی پێداهەڵدانە. بە حورمەتەوە سڵاو لە تێکۆشانی گەلمان و هەڵویستی بەرخۆدەریان دەکەین.

جارێکیتر ڕۆژبوونی پیرۆز لە گەلی کورد، ژنان، گەنجان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین زۆر باش ڕێبەر ئاپۆ بناسن، تێیبگەن، خاوەنداری لێبکەن، ڕۆژبوونی پیرۆز بە دڵخۆشی و جۆشێکی گەورەوە پیرۆز بکەن و تێکۆشانی ئازادی مەزن بکەن."