کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا

کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و سەردار ئاڵتان و دیجلە موفتیئۆغلۆ وەک هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە دیاریکران.

کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە) یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە بارەگای کۆمەڵەکە لە ئامەد ئەنجامدا. کۆنگرەکە خولەکێک بە رێزگرتن دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووس بەشداریان کرد.

ئایشە گونای سەرۆکی دەستەی دیوانی پلاتفۆرمی رۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فوراتدا لەم کاتەدا کە رۆژنامەنووسان و راگەیاندن لە تورکیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

دیجلە موفتیئۆغلۆ هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە رایگەیاند، کۆمەڵەکەیان لەسەر رێچکەی راگەیاندنی ئازاد، کار دەکات کە ٣٠ ساڵە بەردەوامە و بەبیریهێنایەوە کە تورکیا لە ریزی کۆتایی ئازادی راگەیاندندایە، بۆیەش ئەوان تێدەکۆشن.

دوای قسەکردن، راپۆرتی کار و ماڵی ساڵێکی کۆمەڵەکە خوێندرایەوە. هەڵبژاردن ئەنجامدرا و دیجلە موفتیئۆغلۆ و سەردار ئاڵتان وەک هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە دیاریکران.

ف.ق