کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە: شەهیدان پێویستە هەموو کاتێک پیرۆز بکرێن

کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە جەژنی قوربانی لە خانەوادەی شەهیدان پیرۆز کرد و وتی، " بەڵێن دەدەین کە هەموو کاتێک هەر جۆرە تۆڵەی شەهیدانمان دەکرێتەوە و حساب دەپرسین."

راگەیەنراوی کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"نێوانی ئێمە و شەهیدانمان دوور نییە و زۆر نزیکە. دوێنێ لەگەڵ هەمووان بووین و ئەمڕۆش پێکەوە دەژین. ئێمە لەناو کۆمەڵگاکەماندا سات بە سات کەسایەتی پیرۆز دەخوڵقێنین. ئێمە زیاتر  و گشتیتر لە ماوەی رابردوودا ئەم هەوڵە دەدەین. ئێمە دەتوانین لە ئێستادا بڵێین کە کاتێک ئێمە هەبوونی بەهای پارتەکەمان کە پیرۆزترینن گەیاندە شەهادەت، بۆ ئەوەی بە ملیۆنان کەس خاوەنداری لە دۆزیان بکەین و هەستنە سەرپێ، کارمان کرد. جگە لە شەهیدان هیچ هێزێک ناتوانێت نوێنەرایەتی راستی ملیۆنان کەس بکات و بخوڵقێنێت. هەستانەوەی جەماوەری راستیەکی گەورەیە و گۆڕانکاری گەورەی راستەقینەی شۆرشە.

کاتێک لە نزیکەوە لێکۆلینەوە لەم دەزگایەی شەهیدان دەکرێت، بە راستی دەبینرێت کە یادەوەری ئەو کەسانە کە گیانیان بۆ ئامانجی گەورە بەخت کرد، باڵاترین جێگەیان لە لوتکەی شۆرشدا گرتووە. بۆیەش لە جێگەی ئەوەی کە ئێمە بە شێوەیەکی نەریتی یادیان بکەینەوە، پێویستە بە شێوەیەک کە پێویستین بۆ شۆرش یادیان بکەینەوە. ئەم راستیە زۆر ئاشکرا و روونە. پێویستە ئێمە پێکەوە ئەم راستیە لەبیرنەکەین کە جددیەیتی تەڤگەرەکەمان پەیوەستە بە ئامانجەکەیەوە. ئەگەر ئێوە خاوەنی شەهیدانی چاوڕەش بن و بەم ئامانجە خاوەنداریان لێبکەین، ئەو کاتە ئەم تەڤگەرەکە زۆر جددیە. ئەگەر بمانەوێت تێبگەین کە تەڤگەرێک چ رادەیەک جددیە و لەسەر پێیە، پێویستە سەرەتا سەیری شەهیدانی بکەین. ئێمەی فیدایی هەم لە دۆخە ئاساییەکان و هەم لە دۆخە سەختەکاندا تاوەکو چ رادەیەک ئامادەین کە خۆمان فیدا بکەین و خاوەنداری لە دۆزەکەمان بکەین. ئەگەر هەموو کار و ئەرک لەسەر رێگەی خۆیان بەڕێوەبچن، واتە ئەم تەڤگەرە جددی و رێکخراوەییە.

ئەگەر هەندێک کەس هەبن کە بۆ دۆز و داواکاریەکانیان تێبکۆشن و پێویستە بێت گیانیان ببەخشن، ئەو کاتە بەهای هەرە گەورەیە و پێویستە لە هەموو دۆخێکدا پیرۆز بکرێن. نەک بە زۆر، بە دڵێکی دڵدارەوە ئەرکەکانی سەر شانمان جێبەجێ دەکەین و بە ئارامی پێشوازی لە هەموو ئەگەرێک دەکەین و ئەگەر مردنیش هەبێت، لەبەرانبەردا چاومان داناخەن. ئەمە بێگۆمان گەورەبوونی ئەو کەسانە و تەڤگەرەکەیان پیشان دەدات. ئەم نمونەیە لە مێژووی هەموو کۆمەڵگایەکدا هەیە. کاتێک هێرش لەبەرانبەر نەتەوەیەک هەبوو و ئەندامانیان لە پێشەوە نەبن و داوای حسابپرسین نەکەن، ئەوە بە واتای مردن دێت. بە فرمێسک و دلۆپی چاوان بە تەنها، هەرجۆرە مردنێکی حەق دەکەین. هیچ کەس ئەو کۆمەڵگایە بەجددی وەرناگرێت و رێزیشی لێناگرێت.

بێگۆمان پێشوازیکردن لە شەهیدان زۆر گرنگە. ئێمە هیچ کاتێک لەبەرانبەر شەهیدانمان فرمێسک نابارێنین. لەبەرئەوەی شەهیدانان بەهای گەورەی ژیانی ئێمەن. هەرچەندە بە جەستە لەناو ئێمەدا نین، بەڵام بە رۆح و رامانەوە لەناو دەزگا و تیۆری ئێمەدان. ئێمە پارتێکین. رێبەری ئاپۆ بەم شێوەیە باس لە شەهیدان دەکاتت. لەبەرئەوە شەهیدان بەهاری ژەرە گەورە و راستی ئێمەن و ئەوانەی بە راستی دەژین ئەوانن. ئێمە شەڕڤانی ئەوانین. ئەم هەڵسەنگاندنانە لە خۆوە نین.

بۆیەش ئەوانەی لە هەموو کەسێک زیاتر ئەم راستیە دەزانن و نوینەرایەتی دەکەن، خانەوادەی شەهیدانمانن. ئەوان هەموو ساتێک ئەم هەستە دەچێژن و دەزانن. گیانی ژیانی ئێمە شەهیدانمانن. بێگۆمان دوژمنیش ئەم راستیە دەزانێت و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر شەهیدەکانمان. ئەوانیش باش دەزانن کە شەهید نامرن و لەناو دڵێ ئێمەدان. لەبەرئەوەش تاوەکو دەتوانن ناو و گۆڕ و یادەوەری و هەموو جۆرە ناسنامەیەکی شەهیدان لەناودەبەن و هەوڵ دەدەن لەبیریان بکەین. هەوڵ دەدەن بەهاکان کەمبکەنەوە و رەشیان بکەن. ئەوەی کە لەمدواییە لە عەفرینکرا نیشانەی ئەوەیە. دەستوەردان لەسەر شەهیدەکانمان بێگۆمان لە هەموو لایەک زیاتر پەیوەندی بە خانەوادەی شەهیدەکانمانەوە هەیە. بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئێمە وەک کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بەڵێن دەدەین کە هەموو جۆرە تۆڵەیەکی شەهیدان بکەینەوە و حساب بپرسین. حسابی وڵاتێک، دۆزێک، خەیاڵێک و پێکەنینی سەر لێوی هاوڕێ شەهیدەکانمان بپرسین. ئەوان بە هەموو شێوەیەک دوژمنیان تێکشکاند و بوونە مۆتەکەی دڵێ دوژمن. دوژمن لە رۆحیان دەترسێت. دوژمن لە داری ئازادی دەترسێت کە بە خوێنی خۆیان ئاویانداوە.

ئەوان لە وڵاتێکی ئازاددا دەژین. ئەوان لەناو خەیاڵی خۆیان دەژین. ئەوانن کە خەیاڵەکانمان زیندوو دەهێڵنەوە و هەموو رۆژێک بەڵێنمان دووپات دەکەنەوە. لەسەر ئەم بناغەیەی ئێمە وەک کۆمیەتی خانەوادەی شەهیدان، هەم وەک هاوڕێێ شەهیدان، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە هەر دەستێک و هەڵوێستێک نزیکیان ببێتەوە، دەیشکێنین و دەیانخنکێنین. هەڵوێستمان ئەوەیە و جگە لەوەش هیچ شتێکی دیکە ناگوترێت. بەم بۆنەیەوە جەژنی قوربان لە هەموو خانەوادەی شەهیدان پیرۆز دەکەین و دەڵێین، بمرێت فاشیزم و هەرجۆرە هەڵوێست و کردەوەیەکی دەرەوەی مرۆڤایەتی."

ف.ق