دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی شەهید عاکیف مامۆ زاگڕۆس لەشاری بۆکان و هەرێمی موکریان بەم جۆرەیە:
"٤-نیسان ناسنامەیەکی نوێی کوردی ئازاد
لە ٤-ی نیسان بە ئیدۆلۆژی ئازادی ژن، کۆمەڵگای کۆمیناڵ زیندووبۆوە.
٤-نیسان، ٧٦-مین ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ، خوڵقێنەری ستراتێژی و دروشمی ژن-ژیان-ئازادی کە لەدایک بوونی کوردی خاوەن ئیڕادە و ئازادە و هەروەها ٢٠-مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) و ١٢-هەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژاوای کوردستان(YPJ)، سەرەتا لە ڕێبەری گەلانی ئازادی خواز، ڕێبەرئاپۆ، لەهەمووشەهیدان، تایبەت شەهیدانی تەڤگەری ئاپۆیی و شەهیدانی ٣-ڕەشەمەی ساڵی١٣٧٧هەتاوی و شەهیدانی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان وە هەروەها دایکانی ئاشتی، تایبەت دایکە ٭عوەیش٭، لە هەموو هەڤاڵانی شاخ و گوند و باژێر، لە بەرخۆدێرانی زیندان، هەموو دۆستانی پارتەکەمان و شوێنکەوتووانی ڕێگەی حەقیقەت و ئازادی و گەلی کورد لە هەر چواربەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات پیرۆز دەکەین و بە سۆزی ئاپۆیی سڵاویان دەکەین.
لێرەوە پێشکەوتنی هێزی گریلا لە چوارچێوەی تێکنۆلۆژیا و ساز کردنی دژە فڕۆکە(درۆن) و کۆنتڕۆڵی ئاسمان لە هەموو گەلەکەمان و ئازادیخوازان پیرۆزبایی دەکەین. دەست خۆشی لە هەموو هەڤاڵان دەکەین کە لە بە دەست هێنانی ئەو دەسکەوتە بە نرخانە ڕەنج دەدەن و بەڕێزداریەوە سڵاویان دەکەین.
نەورۆزی ئازادی کاوە ئاسا ئەمساڵ بە جۆش وخرۆشەوە لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوی وڵات پیرۆز کرا. سەری رێز و نەوازش بەرامبەر ئەمەک و خاوەندارێتی کردنی گەل لە رۆحی بەرخۆدانی نەورۆز دادەنەوێنین. هیوادارین ٤-نیسانیش بە هەمان ڕۆحەوە پیرۆز کرێ.
لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ تێکشکاندنی بێ ئیڕادەیی و کەسایەتی کلاسیکی کۆمەڵگای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ژیانەوەی سەر لەنوێی مرۆڤایەتی و ساز بوونەوەی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی سیاسیە و خاوەن دەرکەوتن لەو هێڵە ئەرکی هەر مڕۆڤێکی ئازادی خوازە.
بۆ ڕێزگرتن لە ناسنامەی ئازادی کوردستان بە ئاوا کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) ساڵی ٢٠٠٤ بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان ئەو ڕۆژە پیرۆز کرا. واتە ئازادی خوازانی ڕۆژهەڵات بەچالاکیەکی وەک ئاواکردنی پارتەکەمان (PJAK) ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد و تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵات لەسەربنەما و خەتی تۆڵەی شەهیدانی٣-ڕەشەمەی ١٣٧٧ هەتاوی و هەموو شەهیدانی ڕەوتی بەرخۆدانی مێژوویی گەلەکەمان دامەزرا.
پیرۆز کردنی ٤-ی نیسان بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ واتادار دەبێ، گەل بە گەش کردنی تێکۆشان وەڵامی ژیانەوەی خۆڕاگری لە چوارچێوەی ڕۆژ بوونی ڕێبەر ئاپۆ دا بداتەوە!
ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕاڵی داستانی بەرخۆدان دەنوسێتەوە وڵامی قڕکردنی گەلی کورد و گەلانی سروشتی دەداتەوە، ئێمەی فێر کرد چۆن واتا بە ژیان و نرخە کانمان بدەین، چ ڕەنجێکی لە پشتە و چۆن پێشوازی لێ بکەین و پیرۆزی کەین. واتا بە بەردەوام بوون و پڕاکتیک و چالاکی پیرۆزبایی واتادار دەبێ.
لەم قۆناغە دا بۆئەوەی بتوانین ڕۆژ بوونی ڕێبەر ئاپۆ بەڕاستی پیرۆز کەین پێویستە لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆ خەبات بکەین و لەسەر ئەو هێڵە بجوڵێینەوە.
بۆیە لەم قۆناغە هەستیارە دا کە سێ ساڵە دەنگی ئیمڕاڵی کپ کراوە بانگ لە هەمووان دەکەین، ٤-ی نیسان بە چالاکی و تێکۆشان لەسەر بنەمای "ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ" و چارەسەری پرسی کورد و دێمۆکراتیزاسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز کرێ.
هەروەها لە ڕۆژی ٤-ی نیسان پێویستە نەمام بنێژرێ و ئەوە وەک کلتورێک، پێشوازی لێ بکەین. چونکە دانانی نەمامی نوێ لە نێو سروشت و چیاکان نیشانەی دەس هەڵنەگرتن لە تێکۆشانە و سەربەخۆبوونمانە. ئەوە بەواتای زیندوو راگرتنی نرخەکانی ژیان و خۆڕاگریە لە بەرامبەر ئەرتەشی کڕێوەی داگیرکاریە کە بە هەموو جۆرێک قڕ کردن بەسەر گەل و سروشتەکەمان دا دەسەپێنن. بۆ بەدەست هێنانی ژیانێکی ئازادیش بۆ ئێمە بۆتە هێڵێک کە لە سەر هەمان هێڵ تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.
لەکۆتایی دا جارێکی دیکە وەک گەنجانی کۆمیتەی شەهید عاکیف مامۆ زاگڕۆس لەشاری بۆکان و هەرێمی موکریان ٤-ی نیسان، ڕۆژ بوونی ڕێبەر ئاپۆ و ئاوابوونی هیوا بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) لە گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین و مێژووی قارەمانیەتی و گیانبازی شەهیدانی گەلەکەمان لە کەسایەتی شەهید عاکیف، شەهید دلێر، شەهید دڵگەش، شەهیدجەنگاوەر، شەهید ئافات، شەهید خۆشمێر، شەهید دڵخواز، شەهید ڕۆناهی، شەهید زیلان ئورمیە و شەهید زیلان گابار سەردەشت، شەهید ئارام ئاویەر،شەهید ئاریوان ،هەروەها شەهید خدر بایەزیدی و شەهید ئەنوەر مەلەکی و هەزاران شەهید و زیندانی بەرخۆدێر وەبیر دێنینەوە. بەژنی خۆمان لە هەمبەریان دادەنەوێنین. بە رێزەوە سڵاویان دەکەین و بەڵێنی خۆمان لەگەڵیان دووپات دەکەینەوە. سوێند دەخۆین، تا گەیشتن بە خەون و خەیاڵەکانیان تێکۆشان بەردەوام کەین و ئێمە دەبێژین:
کۆمیتەی شەهید عاکیف مامۆ زاگڕۆس لەشاری بۆکان و هەرێمی موکریان
هـ . ب