لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی شەهید پێشەوا لە مەهاباد، یادی قازی محەمد سەرۆککۆماری کوردستان و هاوڕێیانی بەرزڕاگرت کە بەر لە ٧٧ ساڵ و لە ١٠ی خاکەلێوەدا لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران.
لە راگەیەندراەکەدا هاوتووە، لە کەسایەتی شەیدان ئارین ئاری و تۆڵهەڵدان قەندیل سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنن و بەڵێن دەدەن تا هاتنە دی ئامانجەکانیان درێژە بە تێکۆشان بدەن"، هاوکات وتەیەکی رێبەری گەلی کوردیان بە بیرهێناوەتەوە کە شەهیدانی وەک خاوەنی راستەقینەی وڵات و بزوتنەوە ناودێرکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "کە دەوڵەتی داگیرکەری پاشایەتی ئێران بە لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد ویستی خواستی ئازادیخوازی گەلی کورد لەناو ببات، بەڵام بەتایبەتی دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەرکەوت کە رێبازی قازی محەمەد و هاوڕێیانی ون نەبووە و ئاماژەش بە بەڕێوەچوونی شکۆداری مەراسیمەکانی نەورۆز لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان و تاراوگە کراوە و لەو رووەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کوردستانیان سەلماندیان ساڵ لە دوای ساڵ دەنگی ئازادیخوازیان بەرزتر دەبێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی شەهید پێشەوای مەهاباددا ئاماژە بە هێڵی خیانەتیش لە کوردستان کراوە کە بوونە داردەستی داگیرکەران و لەو رووەوە راگەیەندراوە، "هێڵی خیانەت بووەتە شێرپەنجە بۆ وڵاتەکەمان و رۆژانە پیلانگێڕی چاوساغی بۆ داگیرکەران دەکات" جەختیشیان کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لەپێناو ئەوەی کۆمەڵگەی کوردستان بە باشی ئەو هێڵە خیانەتە بناسێت و بەرامبەری وشیار بێت و شەرمەزاری بکەن.
لە لە راگەیەندراوەکەدا دووپات لە پابەندبوونیان بە رێبازی قازی محەمەد و سەرجەم شەهیدان کراوەتەوە و داواشکراوە حزبەکان پابەندی وەسێتنامەی قازی محەمەد بن و بە یەکڕیزی و یەکگرتووییان دووژمن تێکبشکێنن.
راگەیەندراوەکە بە دروشمەکانی 'شەهید نامرن' و 'بژی رێبەر ئاپۆ' کۆتاییهات.
هـ . ب