کۆنگرا گەل: هێرشەکان نیشانەی قۆناغی لەناوچوونیانە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا – گەل رایگەیاند، رژێمی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە قۆناغی هەڵوەشاندنی سیاسیدایە و بۆیەش هێرشەکانی زیاتر کردووە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا – گەل رایگەیاند، رژێمی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە قۆناغی هەڵوەشاندنی سیاسیدایە و بۆیەش هێرشەکانی زیاتر کردووە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل لەبارەی هێرش ٢٠ی کانونی دووەم بۆ سەر حەسەکە و هێرشی ١ ی شوبات بۆ سەر مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاوا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل بەم شێوەیەیە:
" دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی هەڵوەشاندنی سیاسی رژێمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستێنێت، زیاتر هێرشی لایەنە دژبەرەکانی دەکات. سەرەتا هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کوردانی ئازاد کە تەڤگەری ئازادی کوردستان خوڵقاندویەتی و هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە.
ئاکەپە و مەهەپە دوای ئامادەکاریەکی درێژ لە سەرێکانی و گرێ سپی هێرشی ٢٠ی کانونی دووەمی بۆ سەر زیندانی حەسەکە لە رێگەی چەتەکانی داعش ئەنجامدا. ئەو هێرشە لەلایەن قەسەدەوە تێکشکێنرا و دەوڵەتی تورک هەمان رۆژ هێرشی کردە سەر شەنگال.
هەروەک چۆن لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٥دا هێرش لە کۆبانێ گورزێکی گەورەی بەرکەوت و تێکچوو. لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا هێزەکانی قەسەدە هێرشی داعشیان لە زیندانەکە راگرت و گورزی دووەمینیان لە چەتەکاندا. دوای کۆبانێ ئەمە گەورەترین گورزی کە بەر داعش و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەوێت.
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی ئەو رۆژەڤە نەرێنیە بگۆڕن و هێزیان پیشان بدەن، لە ١ی شوبات لە یەککاتدا هێرشیان کردە سەر مەزمور و شەنگال و ڕۆژئاوا و زۆر ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیان شەهید کرد.
چاوی فاشیزم کوێرە، ناتوانێت راستیەکە ببینێت. لەبەرئەوەی کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک ناتوانێت راستی گەلی کورد تێبگات و وادەزانێت دەتوانێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد تێک بشکێنێت. ئەم دوژمنایەتیە لەسەر گەلی کورد بووەتە هۆی ئەوەی تێکۆشانی گەلی ئێمە گەشتر ببێت. تێکۆشان کە ٥٠ ساڵ گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەڕێوەدەبات، نیشانەی ئاشکرای ئەم راستیەیە.
پێویستە دۆست، دوژمن و هەموو لایەنەکان باش بزانن کە دەوڵەتی تورک لەسەر ڕەتکردنی گەلی کورد دروست بووە و ئەو سیاسەتەی رەتکردنەوە و لەناوبردنی وای لێکردووە کە تاوەکو ئاستی هەڵوەشاندن بێت. سیستمی دەوڵەتی فاشیست کە لەم سیاسەتەدا تەئکید دەکاتەوە، لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مۆڕالەوە لەنێو هەڵوەشاندنێکی گەورەدایە.
لەبەر ئەم ترسە و سەرلێشێوازی هەڵوەشاندن، فاشیزم هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هەموو ئۆپۆزسیۆن. بە شێوەیەکی ئاشکرا رایدەگەیەنین کە ئەم هێرشە بە واتای قاچەکوتێی هەڵوەشاندنی فاشیزم دێت و هەرکە قاچەکوتێ دەکات زیاتر بەرەو هەڵوەشاندن دەڕوات. گەل و تەڤگەری ئازادیمان دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢٢دا بکەنە ساڵی هەڵوەشاندنی فاشیزم و هەموو دەرفەتێک بۆ ئەوە هەیە.
لە مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا گەلەکەمان لە بەرانبەر هێرشەکان بە ڕێکخستنێکی جەماوەری هەڵوێستیان پیشاندا و ئەوەش بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشی فاشیستی هەڵوێستێ دیارکەر بوو. پێویستە گەلەکەمان لە باکور، باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغی هەڵوەشاندنی فاشیزمدا ڕۆڵێکی گەورە ببینن و دۆستەکانمان و رای گشتیش لەنێو ئەم هەوڵدانەدا بەشداری پێبکەن."
ف.ق