كۆنگره‌ی گه‌ل: با جه‌ژن بێته‌ هۆكاری یه‌كێتی و پشتیوانی

كۆنگره‌ی گه‌ل جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كرد و داوای له‌ گه‌ل كرد كه‌ له‌ دژی داگیركاری بكه‌ونه‌ ئاماده‌باشی و سه‌فه‌ربه‌رییه‌وه‌.

دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

په‌یامی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌م جۆره‌یه‌:

"ئێمه‌ جه‌ژنی قوربان له‌ گه‌لی كوردستان و جیهانی ئیسلام پیرۆز ده‌كه‌ین. له‌سه‌ره‌تادا له‌ رێبه‌ر ئاپۆ، له‌ هه‌موو زیندانیانی ئازادی له‌ زیندانه‌كان و گه‌ریلاكان كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ده‌كه‌ین. به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌ سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان جارێكی تر به‌ پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنه‌وه‌.

ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌ رۆژانی جه‌ژندا پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بكه‌ن، سه‌ردانی گۆڕستانی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بكه‌ن. له‌ دژی كۆلۆنیالیزم و خیانه‌ت ده‌بێت جه‌ژن ببێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ خاوه‌نداری له‌ به‌ها مه‌عنه‌وییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

'ده‌سه‌ڵاتداری سه‌لماندوویه‌تی كه‌ دوژمنی ئایینه‌'

داواكاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌ژن ته‌واوكاری له‌ به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی، هاوپشتی و ئاشتی له‌ نێوان گه‌لاندا بكات. به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان له‌ ژێر هێرشی رژێمی ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ پێشوازی له‌ جه‌ژنی قوربان ده‌كات. ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ به‌ سیاسه‌تی ئایینی ساخته‌ و به‌لاڕێداچووی خۆی ده‌یه‌وێت زمان، ناسنامه‌، كولتوری گه‌له‌كه‌مان نكۆڵی بكات، به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان له‌ناو ببات و به‌م جۆره‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت.

ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ كه‌ باكوری كوردستانیان گۆڕیوه‌ بۆ زیندان، به‌ داگیركردنی باشوری كوردستان، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دژی گه‌ریلا، به‌ سیاسه‌تی داگیركه‌ری خۆیان و هێرش كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رۆژانی جه‌ژندا قه‌واره‌ی رۆژئاوا له‌ ناو ببه‌ن، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ چه‌نده‌ دوژمنی كوردان، چه‌نده‌ دوژمنی مرۆڤایه‌تی و ئایینه‌.

به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش فاشیزمی ئاكه‌په‌ له‌ سیاسه‌تی خۆی سه‌رنه‌كه‌وته‌وه‌. هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی كوردان هه‌ڵیده‌گرێت، روخانی فاشیزم خێراتر ده‌كات. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان ئه‌م راستیه‌ ببینێت و له‌ هه‌موو كات زیاتر یه‌كێتی و پشتیوانی خۆی به‌هێز بكات، له‌ دژیی كۆلۆنیالیزم و خیانه‌ت به‌ هێزی خۆی سه‌ربكه‌وێت و به‌م جۆره‌ تێبكۆشێت.

'ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان سه‌فه‌ربه‌ر بێت'

له‌م كاته‌دا كه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادایه‌، ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان به‌ رۆحی كۆبانێ سه‌فه‌ربه‌ر بێت. گه‌له‌كه‌مان له‌ وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دۆستانمان، له‌ دژی ناتۆ كه‌ پشتگیری له‌ سیاسه‌ته‌كانی پاكتاوی كوردان ده‌كات و رۆڵی سێ مه‌یمونه‌كان ده‌گێڕێت، ببنه‌ ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئافراندنی رای گشتی كاریگه‌ر بجوڵێنه‌وه‌.

ئیتر گه‌لی كورد كوردی پێشووه‌، نه‌ جیهانیش وه‌ك پێشووه‌. ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ هێزه‌ باڵاده‌سته‌كان ١٠٠ ساڵه‌ به‌سه‌ر كورد و كوردستانیاندا سه‌پاندووه‌ ئیتر تێكده‌چێت. ئیراده‌ی كوردی ئازاد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌ گه‌لی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به‌خودێر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌ هه‌مان كاتدا دۆستانی 'كوردانی ئازاد' له‌ هه‌موولایه‌كی جیهان رێكخراو و به‌رخودێرن.

ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی داوا له‌ گه‌لی خۆمان و دۆستانمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین، له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ كه‌ هاوكاری قڕكردنی كوردانه‌، ئێمه‌ به‌ ده‌نگ و چالاكییه‌كانمان كاریگه‌ر بین. له‌ پرسی قڕكردنی كوردان بۆ شكاندنی بێده‌نگی و پێكهاتنی قۆناغێكی چاره‌سه‌ری ده‌بێت به‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزتر بجوڵێینه‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ جه‌ژنی قوربان جارێكی تر له‌ گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوادارین كه‌ سه‌ردانه‌كانی جه‌ژن ببنه‌ بۆنه‌ی یه‌كێتی و پشتیوانی".

هـ . ب