کۆنگرەی گەل بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدییەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند حاجی ئەحمەدی دڵسۆزی گەلەکەی بوو، بۆیە لە دڵی گەلی چوار پارچە جێی گرت، ڕایگەیاند خاوەنداری لە یاد و ئامانجەکانی دەکەن.
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند حاجی ئەحمەدی دڵسۆزی گەلەکەی بوو، بۆیە لە دڵی گەلی چوار پارچە جێی گرت، ڕایگەیاند خاوەنداری لە یاد و ئامانجەکانی دەکەن.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار حاجی ئەحمەدییەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی ئەحمەد و پەژاک و کەنەکە و گەلی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەدا دەڵێت: "وەک کۆنگرەی گەل و هەموو دۆستە دڵسۆزەکانی، بە کۆچی دوایی هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی زۆر غەمگینین. کۆچیی دوایی هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی لەدەستدانێکی مەزنە بۆ گەلی کوردستان".
لە پەیامەکەدا تیشکخراوەتە سەر تێکۆشانی حاجی ئەحمەدی بۆ ئازادی کورد و کوردستان، دووپاتکراوەتەوە حاجی ئەحمەد لە تەمەنی گەنجییەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی، هەموو تەمەنی خستە خزمەتی ئازادیی گەلی کوردستانەوە، دەڵێت: "وەک گەنجێکی ئەندامی یەکێتیی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، خەباتی وڵاتپارێزی کردووە. لەگەڵ دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو لە بەڕێوەبردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا جێی گرتووە".
هەروەها تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵ و بەشداری حاجی ئەحمەدی لە دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، دەڵێت: "هەڤاڵ حاجی ئەحمەدی لە یەکەمین کۆنگرەی پەژاک، وەک سەرۆکی گشتی هەڵبژێردرا. بۆ چارەسەری پرسی گەلی کورد، بۆ ئازادی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە جۆش و دڵسۆزییەوە تێکۆشاوە.
لە هەموو ژیانیدا بۆ ئازادی گەلی کوردستان خەباتی کرد. مرۆڤێکی سادە و دڵسۆزی گەلەکەی بوو. ئامانج و داخوازییەکی شەخسی نەبوو. بۆیە لە دڵی گەلی چوار پارچەی کوردستان جێگەی گرت و خۆشویسترا.
وەک تێکۆشانی ئازادی و هەموو هەڤاڵانی کاک حاجی ئەحمەدی، بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانی خۆماندا خۆی و ئامانج و خەونەکانی زیندوو ڕابگرین. لەسەر ئەم بنەمایە، دیسانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و پەژاک و هەموو دۆست و هەڤاڵانی و گەلی کوردستان دەکەین، هاوبەشی خەمیانین".