لە زێدی ڕێبەر ئاپۆ لە رحا جۆش و خرۆشی نەورۆز
لە زێدی ڕێبەر ئاپۆ لە رحا بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشێکی مەزن خاوەندارێتیان لە بانگەوازەکە کرد.
لە زێدی ڕێبەر ئاپۆ لە رحا بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشێکی مەزن خاوەندارێتیان لە بانگەوازەکە کرد.
نەورۆز لە رحا بە دروشمی ‘ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ و ‘نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی’ پیرۆز کرا.
ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی لە تەنیشت یاریگای ١١ی نیسان لە ناوچەی خەلیلی ئەنجام درا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری رحا دیلان کونت ئایان، عومەر ئۆجالان، ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکانی دەم پارتی، برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان، خوشکی عەلی چیچەک یەکێک لە سیمبولەکانی بەرخۆدانی مەزنی ١٤ی تەمموز بوو ئایشە چیچەک و بە هەزاران کەس بەشدار ئاهەنگەکە بوون. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵای پارتی بە ڕەنگەکانی سەوز، سوور و زەرد ڕازێنرایەوە و لەسەر ستەیج پانکارتی ‘ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ دانرا. هاوڵاتیان بە جل و بەرگی کوردی لە گۆڕەپانەکە بە گۆرانی کوردی هەڵپەڕین.
لەو چوارچێوەدا کەمپینی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان “بۆ ئاشتی میلیۆنێک واژۆ”ی بە دەیان هەزار واژۆ لە گۆڕەپانەکە کۆکرایەوە. گەنجان بە چەندین جار دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”یان بەرزکردەوە. ژنێک کە ساڵانيکی زۆرە لە نەورۆزدا ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ لەسەر جلەکەی لەبەر دەکات، ئەمساڵیش بە جۆشێکی مەزنەوە لەبەری کردوە.
ئاهەنگەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد و پاشان کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز و هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە سڵاویان لە گەل کرد. لە قسەکاندا بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە بانگەوازی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی مەیاسەر کۆرکماز گوتی: “ڕێبەری ئەم گەلە بەڕێز ئۆجالان پڕۆسەیەکی دەستپێکرد. با هەمووکەسێک خاوەندارێتی لەم پڕۆسە بکات”.