کۆنگرەی گەل: شۆڕشی رۆژئاوا لە مێژووی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەدایک بوونێکی نوێیە

دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل، لە نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕایگەیاند، شۆڕشەکە لە دایک بوونێکی نوێیە و دەشڵێت: ئامانجمان شکستپێهێنانی فاشیزمی دەوڵەتی تورکە.

ئەمڕۆ،  دەربارەی نۆ یەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوای کوردستان، دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە دڵ و بە گیان پیرۆزبایی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.

کۆنگرەی گەل دەڵێت: ئێمە بە دڵ و بە گیان، پیرۆزبایی نۆ یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکور – ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئێوە دەکەین. بەو بۆنەیەوە شەهیدانی شۆڕشەکە بەڕێزەوە یاد دەکەیەنەوە و لەبەرامبەر ئەوان خۆمان دەچەمێنینەوە.

جەختیشی کردەوە: شۆڕشی ڕۆژئاوا لە مێژووی گەلانی ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە دایک بونێکی نوێیە، ئەمەش لەسەر بنەمای جیهانبینیی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و باوەڕییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بە پێشەنگایەتیی ژن لە بەرامبەری چەتەکانی داعش شۆڕشی مرۆڤایەتیی بونیاد نرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەوهۆیەوە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: کورد، عەرەب، ئاسوری – سوریانی – کلدانی، ئەرمەنی، تورکمان و ئەوانی دیکە، بە جۆش و خرۆشەوە سڵاو لە شۆڕشەکە دەکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.

ڕاشیگەیاندوە، ئێمە دەزانین کە نەیاری هەرە گەورەی شۆڕشەکە دەوڵەتی تورکە، بێگومان ئەو گەمارۆ سیاسیی و ئابوورییەی سەر ڕۆژئاوا، پەیوەستە بە سیاسەتی دەوڵەتی تورکەوە و ئێمەش ئامانجمانە بە بەرخۆدان شکست بە فاشیزمی  دەوڵەتی تورک بهێنین.

ف.ق