کۆنگرەی ستار یادی دایە ئووەیشی کردەوە

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ٢٨مین ساڵیادی کۆچی دواییدا، یادی دایە ئووەیش دایکی رێبەری گەلی کوردی کردەوە.

ئەمڕۆ ٢٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دایە ئووەیش دایکی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێپەڕ بوو. لەم چوارچێوەیەدا کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەدا بەم شێوەیەیە:

"دایکە ئووەیش وەک ژنێکی بەهێز کە لەبەرانبەر زوڵم سەری دانەنەواند. منداڵەکانی لەسەر ئەم بناغەیە بەخێر کرد. نمونەی سەربەرزیە بۆ ئێمە. لەبەرئەوەی کە رێگەی ئازادی بۆ ئێمە رۆناک کردەوە. ئەو بوو کە رێبەرە گەورەکەی هێنایە جیهان و بەخێو و گەورەی کرد و لەسایەی ئەوەوە ئێمە ئازاد بووین.

رێبەری گەلی کورد دایکی خۆی وەک خوداوەندێک پێناسە دەکات. ئێمەش سەربەرزن بە دایە ئووەیش کە کەسێکی هێناوەتە جیهان کە تێکۆشانی رزگاری کوردستان و جیهان بەڕێوە دەبات.

رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە هێزی دایکی خۆی سوود وەردەگرێت و بۆ خۆی کردووە بە سەرچاوەی هێزی شۆڕشی ژنان و تێکۆشانی بۆ دەکات.

دایک مامۆستا، پەروەردەکار و رۆشنبیرە. لەبەرئەمەش عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد باسی ژیانی خۆی دەکات و یادی کەسایەتی دایکی خۆی دەکات و لە کەسایەتی دایکی خۆیدا، کەسایەتی ژنی بەهێز و بەڕێوەبەریش شرۆڤە دەکات.

ئێمە وەک کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار یادی دایە ئووەیش و هەموو دایکانی ئاشتی دەکەینەوە و رەحمەت بۆ گیانیان دەنێرین. ئەو دایکانە، رزگارکەری گەلانی هەرێمەکەیان هێناوەتە جیهان."

ف.ق