کەنەکە جەژنی قوربانی لە گەلان پیرۆز کرد

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە جەژنی قوربانی لە هەموو گەلان پیرۆز کرد و وتی، " هیوادارین گەلەکەمان ، لە ماوەیەکی نزیکدا بە ئارامی، ئاشتی و ئازادی، جەژن و بۆنەکانی بە ئازادی پیرۆز بکات."

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا جەژنی قوربانی لە هەموو موسوڵمانان و بە تایبەت گەلانی کوردستان پیرۆز کرد و وتی، " سبەینێ جەژنە، جەژنی قوربانە. بە داخەوە دیسانەوە جەژنێک، لە دۆخێکی ئاڵۆزدا پیرۆز دەکەین. لە هەموو کوردستان هێرشی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان هەیە. گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکرێت و سروشتی وڵاتمان وێران دەکرێت. داگیرکەری، هەڕەشەی دوژمنان لەسەر باشور، رۆژاوای کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، شەڕێکی سەخت هەیە."

شەڕی مان و نەمانە

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە راشیگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات، لەم جەژنەدا هێرشێکی دیکەی داگیرکەری بۆ سەر رۆژئاوا ئەنجام بدات و وتی، " لە رۆژهەڵاتیش فشارێکی زۆری دەوڵەت هەیە لەسەر گەل و کێشە کۆمەڵایەتیەکان رۆژ بە رۆژ قوڵتر دەبنەوە. لە باشو کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەردەوامە، کێشەی هەرێمە دابڕێنراوەکان چارەسەر نەکراون. باکور شەڕی مان و نەمان هەیە."

'ئێدی گەلەکەمان زوڵم و ژێردەستی قبوڵ ناکات'

کەنەکە باسی ئەوەی کرد کە لەەدژی هێرشی قڕکردنی سەر چوار پارچەی کوردستان، لە هەموو جێگەیەک کورد و هێزە ئاشتیخوازەکان لەنێو تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیکدان و وتی، " ئێدی گەلەکەمان زوڵم و ژێردەستی قبوڵ ناکات. بە تەنها هیوای بە خۆی، ڕێبەری و تێکۆشەرەکانی هەیە.."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هیوادارین گەلەکەمان ، لە ماوەیەکی نزیکدا بە ئارامی، ئاشتی و ئازادی، جەژن و بۆنەکانی بە ئازادی پیرۆز بکات. بەم بۆنەیەوە ئێمە جەژنی قوربان، سەرەتا لە زیندانیان و شەڕڤانانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین."

ف.ق