کەنەکە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ناڕەزایەتی نیشاندا
دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە لە دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا ناڕەزایەتی نیشاندا و داوای لە گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکی تورکیا کرد لە دژی ئەم نا دادپەرەوەرییە بوەستنەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە لە دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا ناڕەزایەتی نیشاندا و داوای لە گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکی تورکیا کرد لە دژی ئەم نا دادپەرەوەرییە بوەستنەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیوەست بە سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی گەورە شاری مێردین و ئێلح و خەلفەتی ڕەحا، ڕاگەیانداوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ڕژێمی دەوڵەتی تورک لە ماوەی ١٠ ساڵی کۆتاییدا بۆ جاری سێهەمە ئیرادەی دیموکراتیکی گەلی کورد پێشێل دەکات و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستدەگرێت بەسەر بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکانی کوردستاندا.
"سەپاندنی قەیوم درێژکردنەوەی سیستەمی فاشیست و تاڵانکەرە"
لە بەردەوامیدا کەنەکە بەدەستهێنانی ئەو شارەوانیانە بە دەنگی ڕەوای گەلی بەبیرهێناوەتەوە و سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی بە بێڕێزی بەرامبەر بە ئیرادەی گەل داناوە و هاتووە: "ئەم کردەوانە نەک تەنها گوێنەدانە بە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی، لە هەمانکاتدا بەردەوامیدانە بە درێژکردنەوەی سیستەمی فاشیست و تاڵانکەر. وەک کەنەکە بە توندی ئەم هەوڵدانانە شەرمەزار دەکەین."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان هۆکاری کارە نایاساییەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە و هاتووە: "بانگەوازی لە هێزە دیموکراتیکە جیهانییەکان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین لە بەرانبەر ئەم کردەوانەدا بێدەنگ نەبن و لە دژی یاساشكێنی و نادادپەروەری بوەستنەوە."
بانگەواز بۆ خاوەنداری لە شارەوانییەکان
لە درێژەی ڕاگەیانداوەکەدا بانگەواز بۆ خاوەنداری لە شارەوانییەکان کراوە و هاتووە: "داوا لە هەموو شارەوانییەکانی جیهان دەکەین لە دژی ئەم یاساشكێنی و سەپاندنانە بوەستنەوە و پشتیوانی لە شارەوانییەکانی کوردستان بکەن."
'جەختدەکەینەوە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین، دیموکراسی و ئیرادەی ئازاد'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوای لابردن و کۆتایهێنانی دەستبەجێی سەپاندنی قەیوم کراوە و بانگەواز ئاراستەی گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکی تورکیا کرد لە دژی ئەم نا دادپەرەوەرییە بوەستنەوە و راگەیەندراوە: "جەختەکەینەوە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین، دیموکراسی و ئیرادەی ئازاد."