کەرکوک، تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کرد

لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.

لە رۆژی (عارەفە)دا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشوری کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی لە رۆژی (عارەفەدا) خەڵکی سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن بۆ بەسەرکردنەوە کەسوکاریان، ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیش لە کەرکوک وەکو خاوەنداری کردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کەرکوکیان کرد.

ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەردان کردنیدا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدانی کەرکوک یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بە فیرۆ نەچێت.

لە سەردانەکەیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک بەڵێنیان دووپات کردەوە، کە درێژە پێدەری رێبازی شەهیدان بن.

عومەر حاجی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بەسەردان کردنی تەڤگەری ئازادی بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانی جیهان دەکەین بە تایبەتی موسڵمانانی هەرچوارپارچەی کوردستان، ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی هاتووین بۆ سەردانی گڵکۆی شەهیدان، سەری رێز و نەوازش دادەنێین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان توانیان کوردستان بپارێزن."

هەروەها عومەر حاجی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی وتیشی: "ئێمە وەکو ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بەگرنگمان زانی سەردانی ئەم شەهیدانە بکەین، چونکە ئەم شەهیدانە لە پێناو دەستکەوتی پێکەوە ژیان و دیموکراتی شەهید بوونە کە لە رۆژئاوای کوردستان ئەو دەستکەوتانە دەبینین کە بەخوێنی ئەم شەهیدانە بەدەستهاتووە."

هەروەها ناوبراو وتیشی: "شەهیدابوونی ئەم شەهیدانەی شاری کەرکوک ئەوە دەسەلمێنێت ئەم شارەش پێویستی بەو فکرەیە هەیە کە ئەم شەهیدانە لەپێناوی شەهید بوونە کە ئەویش فکرەی خۆسەری دیموکراتییە، چونی ئەم شەهیدانە و شەهیدبوونیان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەوە ڕاستیە دەگەینێت کە تەواوی گەلی کورد لە یەکێتی نەتەوەی نزیک دەبێتەوە."

لە کۆتایدا عومەری حاجی عومەر وتی: "ئێمە لەسەردان کردنماندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان لەبەردەم بنەماڵەی شەهیدان پەیمان دووبات دەکەینەوە، کە درێژە پێدەری رێبازی ئەو شەهیدانە بین، ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو ئازادیدا شەهید بوونە لە دڵی ئێمە هەمیشە بە زیندووی دەمینێنەوە و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە تا گەیشتن بەو ئامانجەی ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە."

ژ.ت