کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر شەرمەزارکرا
لە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، بە هۆکاری کێشەی کەم ئاوییەوە دانیشتوانی گەڕەکی باداوە ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، بە هۆکاری کێشەی کەم ئاوییەوە دانیشتوانی گەڕەکی باداوە ڕژانە سەر شەقامەکان.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بەهۆی بێئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک شەقامی ١٠٠ مەتریان داخست، هەروەها بەشێک لە هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەداوە؛ گەڕەکەکەمان هەژار نشینە و بەوهۆیەوە بەپرسان گوێمان لێناگرن بەتایبەتی بەرێوەبەری ئاوی هەولێر.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیاندا ئاماژەیەن بەوەکردووە؛ ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە ئاو بۆ گەڕەکەیان نەهاتووە و بە هۆکاری نەبوونی ئاو ناتوانن لە گەرمای وەرزی هاویندا ئامێرەکانی ساردکەرەوە بەکاربهێنن.
شایەنی وتنە، دانیشتوانی ئەو شارە لە پێشتریشدا چەندین جار بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و کێشەکانیان گەیاندووە بە دەسەڵات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشانە لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەری مەسرور بارزانییەوە چارەسەر نەکراون.