کەسوکاری کاندیدەکەی ئاکەپە لە وان: خوێنی کوردان لە ئەستۆی تۆدایە

محەمەد ساجد ئارڤاس ناڕەزایەتی بەرامبەر عەبدولاهات ئارڤاس نیشاندا کە بووەتە ئامرازی سیاسەتی زەوتکردنی ئاکەپە و وتی، "خوێنی کوردان لە ئەستۆی تۆدا دەبێت". پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە عەبدولموتەلیب ئۆزبەکیش داوای کرد رێز لە بڕیاری گەل بگیرێت.

محەمەد ساجد ئارڤاس لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی عەبدولهات ئارڤاس کاندیدی ئاکەپە کرد، کە بە نایاسایی لە بری کاندیدی براوە دانراوە و لە پەیامەکەدا پێی دەڵێت، "تۆ پەڵەی شەرمەزاری بۆ ئارڤاسەکان".

محەمەد ساجد ئارڤاس وتی، "٧٠٠ ساڵە لەگەڵ کوردان دەژین، هێندەی کوردەکان رێزیان لە ئێمە گرتووە کەس رێزی لێنەگرتووین".

'تۆ چۆن دەبیتە بەشێک لە فرت و فێڵێکی ناجوامێرانە'

محەمەد ساجد ئارڤاس قسەکانی ئەو کاندیدەی ئاکەپەی بە بیرهێنایەوە کە وتبووی، "نامەوێت ببمە قەیوم" و وتی، "بەڵام دواتر راستەوخۆ پارێزەرەکە داواکاری پێشکەش کرد. مەگەر شەرم ناکەیت و تەریق نابیتەوە؟ تۆ چۆن سەیری ناو چاوی کوردەکان دەکەیت؟ ئەوەی شکۆ و ئابڕوی هەبێت کاتێک کارێکی شەرمازری ئەنجامدا، ناتوانێت سەیری ناو چاوی مرۆڤەکان بکات. تۆ دەزانی کە کورد ناڕەزایەتی دەردەبڕن. کاتێک ناڕەزایەتی هەبێت، ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەهێنن. تۆ چۆن دەتوانی لەبەرامبەر رشتنی خوێنی کوردان بێدەنگ بیت! تۆ چۆن لە ناو ئەم فرت و فێڵە ناجوامێرانەدا بەشدار دەبیت؟ مایەی شەرمی بۆ من. گەل ناچارە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی بکات، کاتێک رژانە شەقامەکان ئەو کابرایە دەیانکوژێت. هەر دڵۆپێکی ئەو خوێنە لە ئەستۆی تۆدا دەبێت. تۆ چۆن بە ناو کورداندا دەسوڕێیتەوە؟ بەڵام تۆ دەسوڕێیتەوە. تح شکۆ و ویژدانت نییە. هەتبێت ونەتبێت پارە و پۆستە. شەرمەزاری بۆ تۆ. ئەگەر گەورە و پیاوماقوڵانی ئارڤاسیش هەبن و بێدەنگ بن شەرمەزاری و داوەشین بۆ ئەوانیش".

پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە: دەبێت رێز لە بڕیاری گەل بگیرێت

پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە بازنەی جۆلەمێرگ عەبدولموتەلیب ئۆزبەک لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بەرامبەر بە زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان نیشان. ئۆزبەک بانگەوازێکی ئاراستەی عەبدولاهات ئارڤاس کرد کە دەیانەوێت لە بری عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی ئەو دابنێن.

ئۆزبەک لەو رووەوە وتی، کە خەڵکی وان زەیدانیان هەڵبژاردووە و بەم جۆرە روو لە ئارڤاس نوسیویەتی: "بە بێ پشتیوانی گەل بوون بە بەڕێوەبەر ویژدان ئازار دەدات. ئەوەی دەکەوێتە سەرشانمان نیشاندانی رێز بۆ دەنگی دەنگدەران و خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. هیوادارم بیر لە ناوی خۆت، بنەماڵەکەت و هەموو خەڵکی وان بکەیتەوە و لەو بڕیارە پاشگەز ببیتەوە".

هـ . ب