کەژەکە: ٤ ی نیسان لە ئامارا وەک ڕۆژی ئازادی پیرۆز دەکەین

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد بۆ "مەزنکردنی هیوا و ئازایەتی" بانگەوازی کرد، کەژەکە گوتی "ئێمە ٤ ی نیسان لە ئامارا وەک ڕۆژی ئازادی پیرۆز دەکەین".

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد "هەڵمەتی ڕێبەرێتی" بەهێزتر بکرێت.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی کورد کە بە پارادایمی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوونە خاوەنی ئیرادە، لەو ڕۆڵانەی کە ناوی ئازادیین، لە گەلی کورد کە وەک گوڵێک لەسەر بەرد شین بوو، لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین، لە هەموو گەلانی جیهان کە دژی سیستەمی سەرمایەداری ڕوودەکەنە پارادایمی ئازادیپارێزی ژن و ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک، لە هەموو هاوڕێیان لە چیا و زیندان و شارەکان بەرخۆدان دەکەن، پیرۆز دەکەین. هیوادارین مانگی نیسان کە مانگی خێروبێرە، بەهار و سرووست دەگەشێتەوە، بەرامبەر ئەو ژیانەی سەرمایەداری دەیەوێت لەناوی ببات، ببێتە مایەی گەشبوونەوەی بەهاکانی مرۆڤایەتی.

ئێمە وڵاتپارێزانی هێژا، هاوڕێ موستەفا و مەعسوم بەشکۆوە بیردەهێنینەوە و لەسەر بناغەی کۆتایی هێنان بە بەدیلگرتنی ئیمراڵی، بەڵێن دەدەین دڵسۆزی یادەوەرییان بین.

 ڕێبەر ئاپۆ هاوکات لەگەڵ هەڵوێستی وەستانەوە بەرامبەر هەموو شتە سەپێنراوەکان، سەرەڕای لەدایک بوونەوەی جەستەیی خۆی بە پارادایمی ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک، بە عەشقی ژیانەوە خۆی سەرلەنوێ ئافراند. لە زیندانی ئیمراڵی هەوڵدەدەن دەنگی کپ بکەن و لە ڕێگای ئازادی دووری بخەنەوە و ملکەچی بکەن، بەم ئامانجە گۆشەگیری دەسەپێنن، بەڵام دەنگی گەیشتە هەموو جیهان، ملیۆنان کەسی خستە سەر ڕێگای ئازادی و پارادایمی ژیانی ئازادی بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە.

بە لەدایکبوونی سێیەم لە دوورگەی ئیمراڵی، کاریگەری شوێنی لەسەر مرۆڤ شکاند و لەدەرەوە، لەناو ئەم سیستەمەی کە هەموو شت قڕدەکرێت بانگەوازی لە هەمووان کرد کە خۆیان ئازاد دەبینن، ڕاستی ئازاد تێبگەن و بەو پێیە بژین.  ئەوانەی لە هەمووان زیاتر لە ئازادی بێبەشن، ئێمەی ژنانین، بۆیە ئەوانەی پێویستە زیاتر لە هەمووان گوێبیستی ئەم بانگەواز ببن، ئێمەی ژنانین. دەبێت بزانین بۆ ئێمەی ژنان ئازادی لە نان و ئاو پێویستترە، دەبێت بەم تێگەیشتنەوە تێبکۆشین.

تێکۆشانی ئازادیمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد و سەدەی ٢١ مان کردە سەدەی ژن، ئەمەش بۆ ئێمەی ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان واتا و گرنگییەکی مەزنی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ هێز و ئازایەتییەکی پێداین کە بتوانین بەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری و هەژموونگەرایی پیاو ڕاپەڕین. ئەمڕۆ ئەم ئیرادە و ئازایەتییە لە کوردستان و تەواوی جیهان، دژی هەژموونی پیاو و دەوڵەت لە ماڵ و کار و قوتابخانە و شەقامەکان وەک درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز دەکرێتەوە.

ئەو ژنانەی کە لە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا لەدایکبوونەوەی خۆیان دەبینن، پێشەنگایەتی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن، کە بۆتە هەڵمەتێکی گەردوونی. ئەم ئەرکی پێشەنگایەتییەی ژنان لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەرکەوت، کوردستان بە ئیرادە و ڕەنگ و جۆشی ژنان ڕازایەوە. لە دایکانی ٧٠ ساڵی تا کچە گەنج و مناڵەکانمان، ژن بەم بەرخۆدان و ئیرادە و جۆش و مۆراڵەوە ڕاپەڕین و بە جیهانیان گوت "ئەمەیە شۆڕش"، پیرۆزبایی ئەم ڕەنج و سەرکەوتنە لە تەواوی ژنان دەکەین.

لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکوری کوردستان و تورکیا گەلەکەمان بەرامبەر هیچ فرتوفێڵێک دەسبەرداری هەڵوێستەکەی نەبوو، خاوەنداری لە ئیرادە و زمان و چاند و ڕێبەرەکەی کرد، ئەو ژنانەی دەستبەرداری هێڵی هاوسەرۆکایەتی نەبوون، سەرکەوتن. گەلەکەمان لە کاتی خەباتی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ـی بەرزکردەوە و بەم شێوەیە سەرچاوەی سەرکەوتنی بە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و جیهان نیشان دا. بە گوتنی "ئێمە لە ڕێبەر ئاپۆ فێری بەرخۆدان و سەرکەوتن بووین"، سەرکەوتنی لە دژی فاشیزم کردە دیاری ڕێبەر ئاپۆ. گەل و ژنانی ئێمە لە بەرامبەر هەموو فشار و فێڵەکانی دوژمن سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ژنان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی قەیوم و دەستبەسەرداگرتن سەردەکەون و بە بەرخۆدان سەردەکەون.

مزگێنی گەریلا، سەرکەوتنی هەڵبژاردنی گەلەکەمان و هەڵمەتی ڕێبەرێتی کە بۆتە هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی، نیشانی دا کە لەدایکبوونی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ ی نیسان و لەدایکبوونەوەی سێیەم لە ئیمراڵی بوونەتە یەک، گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی واتایی و سەرەڕای هەموو هێرشە قێزەونەکانی دوژمن، نیشانی دا کە هەرگیز ناکەوێت.

بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆوە بانگەواز لە ژن و گەنجان، بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین هیوا و ئازایەتیان مەزنتر بکەن، ئەو خاکەی بە هێزی ٤ ی نیسان دەستمان کەوتووە سەوز و جوانی بکەین، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرمان لە ئامارا وەک ڕۆژی ئازاد پیرۆز بکەین. لە ٤ ی نیساندا پێکەوە هەڵمەتی ڕێبەرێتی بگەیەنینە بەرزترین ئاست".