کەژەکە داوای لە کوردان کرد دەنگ بە ئیرادەی خۆیان بدەن

کوردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیاندراویکدا سەبارەت بە هەفتەی قارەمانەتی بەڵێنی پەرەدانی بە هێڵی سەرکەوتنی دا. کەژەکە سەرنجی بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار ڕاکێشا و داوای لە کوردان کرد: "لە هەر هەلومەرجێکدا دەبێت دەنگ بە ئیرادە و ئیدارەی خۆیان بدەن."

کەژەکە

کوردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی هەفتەی قارەمانییەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و بەڵێنی بەرفراوانکردنی هێڵی سەرکەوتنی دا.

کوردیناسیۆنی کەژەکە لە بەیاننامە نووسراوەکەیدا ڕاگەیاندووە؛

"مەشخەڵی قارەمانێتی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان کە لە ڕۆژی نەورۆزدا زیندانی تاریکی ئامەدی ڕووناککردەوە، ڕێگای شاخەکانی کوردستانیشی ڕوونکردەوە. لە ١٥ی تەباخدا فەرماندە مەحسوم کۆرکماز ئەم مەشخەڵەی لە شاخەکانی کوردستان بەرزکردەوە و ڕوونیکردەوە. ئەم مەشخەڵە، کە بە قارەمانێتی گەشایەوە، ترس، مردن، بێ ناسنامە بوون و کۆیلایەتی لەناوبرد و بوێری و ژیانی ئازاد و ناسنامەی ئازادی خوڵقاند. فەرماندە مەحسوم کۆرکماز کە لە ٢٨ی ئاداردا شەهید بوو  و چووە کاروانی شەهیدانەوە، یەکگرتوویی نێوان زیندانەکان و شاخەکانی کوردستانی ئازادی نیشان دا و ئەو یەکگرتنەی لە کوردستان هەمیشەیی کردەوە و کردی بە هێڵی ئازادی. بۆیە لە مێژووی تێکۆشانماندا ٢١ی ئادار تا ٢٨ی ئادار وەک هەفتەی قارەمانیەتی ناسراوە. ئازایەتی و فەداکاریی لە کەسایەتی دەیان هەزار شەهیدی ئێمەدا سەری هەڵداوە و ئەم هێڵە حەقیقەتی گەل و ژنانی بەرخۆدێری وسەرهەڵدێری ئافراندووە. لە کەسایەتی فەرماندە مەحسوم کۆرکماز کە لە ٢٨ی ئازاردا شەهید بوو، بە ڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بەبیر دێنینەوە بەڵێن دەدەین کە سەرکەوتن و قارەمانێتی لە کوردستان لەسەر هێڵی تێکۆشان پەرە پێ دەدەین.

ئەم هێڵە قارەمانێتییە ئەمڕۆ بە بەهێزترین شێوە بە بەرخۆدانی بێ وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، لە هێڵی گەریلایەتی پسپۆڕ و مۆدێڕنی هێزەکانی هەپەگە و یەژاستارماندا، بە چالاکییە سەرکەوتووەکانیان تاجدار بووەتەو. ئێمە هەفتەی قارەمانییەت لە ڕێبەر ئاپۆ، کە هەمیشە لە زیندانی ئیمرالی بەردەوام بە بەرخۆدانێکی گەورە ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە، لە هێزی قارەمانی هەپەگە و یەژاستار، لە گەلی وڵاتپارێزمان کە ڕوویان کردووە شاخ و گەریلاکان، لە ژنانی کورد و هەڤاڵانی شۆڕشگێڕ-دیموکرات پیرۆز دەکەین. لە سەدەی بیست و یەکدا ئەو هێڵەی کە چارەنووسی کورد و ژنان لە ڕووی ئازادییەوە دیاری دەکات، هێڵی فکریی و رێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆیە.

مانگی ئاداری ٢٠٢٤ بە سەرکەوتنی ٨ی ئادار و نەورۆز مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٤دا. گەلی وڵاتپارێزمان، دایکان، ژنان و گەنجان زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان لە دژی فاشیزم و ستەم نیشان دا. گەلەکەمان، لە هێڵی قارەمانانەی مەزڵوم دۆغانەکان، سارایان و مەحسوم کۆرکمازان، بە دەنگێکی بەرز لە هەموو ناوچەیەک کە کورد تێیدا دەژین،گرێدراو بوونی خۆیان بە ژیانی ئازادەوە نیشاندا. گەلەکەمان و ژنانی کورد جارێکی دیکە بە سەرنجڕاکێشترین شێوە بە هەموو لایەک و دۆست و دوژمنانیان نیشاندا کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکان دەڕۆن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

ئێستاش بە گوڕدانی هێڵی عەگیدان وگواستنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ، ئەرکی سەر شانمانە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکبشکێنین. لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان و ئەو شوێنانەی کورد تێدا دەژین بە فراوانکردنی ڕێکخستن و پەیوەست بوون بەم ئامانجە و بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم ، بەواتادارترین و بەهێزترین وەڵامە بۆ شەهیدە قارەمانەکانمان، بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەریلاکانمان.