کەژەکە: لە کوردستاندا کارەساتی سروشتی نیە، کارەساتی دەوڵەت هەیە

کەژەکە پەیوەست بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و وتی: "لە کوردستاندا کارەساتی سروشتی نیە، کارەساتی دەوڵەتی قڕکەر هەیە. بانگەوازی بۆ بەرخۆدان و ئاوەدانکردنەوە دەکەین."

ڕاگەیاندراوەی کەژەکە سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "زۆر ئازارامان چەشت بە هۆی کارەساتی کەوتنەوەی ئاگر لە ئامەد و مێردین. خودا لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەستداوە، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵە و گەلەکەمان دەخوازین."

'بانگەوازی دەکەین بۆ بەرخۆدان و ئاوەدانکردنەوە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر ڕژێمی قڕکردنی سیاسی و چاندی لەسەر گەلی کورد لەگەڵ قڕکردنی سروشتدا بەڕێوەدەبات. هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی لە چیاکاندا بەکاردەهێنێت، جوگرافیای کوردستان بێ بەرهەم دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی سیاسەتێکی تایبەتەوە بەڕێوەدەبات، بە دروستکردنی بەنداو زیانێکی زۆری ئیکۆلۆژی دەگەیەنێت، هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هەموو جۆرە جێگەیەکەی خەڵکەکەمان لە ڕۆژئاوا، بە سابۆتاژ ئاگر لە گۆڕەپانە کشتوکاڵییەکاندا دەخاتەوە، بە سیاسەتی قەیوم دەفەرتەکانی گەلەکەمان بۆ پاراستنی لە هێرش و هەرجۆرە کارەساتێک لەناودەبات. پێویستە باش ئەوە بزانرێت کە لەکوردستاندا کارەساتی سروشتی نیە، کارەساتی دەوڵەتی چەوسێنەری قڕکەر هەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە گەلەکەمان، ڕای گشتی دیموکراتیک و تەڤگەرەکانی ئیکۆلۆژی دەکەین لەبەرامبەر ئەم کارەساتە سابۆتاژاییەی دەوڵەتدا دەست بە سەرفەربەری کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ سەرلەنوێ ژیاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی دارستان، گوند، کشتوکاڵ و پاراستنی گیانلەبەران، پشتیوانیەکی گەرورە بکەن. لەسەر بنەمای پاراستنی کوردستان پێویستە هەموو کەسێک بە رۆحێتی ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵایەتی بجوڵێتەوە. لە بەرامبەر کردەوەکانی قڕکەر و هێرشی دەوڵەتی تورکدا کە دوژمنایەتیکردنی کوردانە، بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین ئاسایشی خۆیان بێننە ئاراوە، ڕێوشوێنی خۆیان وەرگرن و تەونی ڕێکخستنی بونیات بنێن. لە کوردستاندا لە دژی کارەساتی دەوڵەتی چەوسێنەری قڕکەر، پێویستە بە بەرخۆدانی گشتگیر و رۆحی ئاوەدانکردنەوە، کردەوەکانی ڕژێمی قڕکەر بوەستێنرێت."