لە باشور سبەینێ کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕادەگەیەندرێت

بڕیارە سبەینێ لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ لە باشوری کوردستان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕابگەیەندرێت.

بەگوێرەی ئاگادارینامەیەکی کەمپەینی دەستپێشخەریی نێودەوڵەتیی دادپەروەریی بۆ کورد، بڕیارە سبەینێ ٢٩ی ١ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ڕابگەیەندرێت.

کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لەلایەن دەستپێشخەریی نێودەوڵەتیی دادپەروەریی بۆ کورد ڕاگەیەندراوە و هەزار ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیست و فەیلەسووفی جیهانیی پێشەنگایەتیی کەمپەینەکە دەکەن و لە ٣٠ وڵاتی جیهانەوە واژۆ کۆدەکرێتەوە و ئامانجیانە چوار ملیۆن واژۆ کۆبکەنەوە.

سبەینێ کەمپەینەکە لە سەرتاسەری باشوری کوردستانیش ڕاگەیەندرێت و توێژە جیاجیاکان دەتوانن بەشداریی لە کەمپەینەکەدا بکەن و واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بکەن.

ف.ق